وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گشتپرسی: نابێت بەغدا پەنا بۆ هێز ببات

لەلایەن هۆشەنگ دارا 29/9/2017
رێکس تیلەرسن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
رێکس تیلەرسن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

رووداو - واشنتن

رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان داوا لە بەغدا دەکات هەڕەشەکان رابگرێت. لە ئەگەری جووڵاندنی هێز و دروستبوونی شەڕیش دەڵێت: " داوا لە دەستەڵاتدارنی کوردی عێراق دەکەین رێز لە رۆڵی دەستووری حکومەتی عێراق بگرن. داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین هەڕەشەکان رابگرێت، تەنانەت ئاماژە بە ئەگەری بەکاربردنی هێزیش نەکات. ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنەکان لەنێویشیاندا دراوسێکانی عێراق دەکات دەست بۆ کردەی تاکلایەنانە و بەکاربردنی هێز نەبەن".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کوردستانیش دەڵێت: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە گشتپرسییە تاکلایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نانێت. دەنگدانەکە و ئەنجامەکانی شەرعییەتیان نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ، دیموکرات و گەشەسەندوو".

دەقی راگەیێندراوەکەی رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە گشتپرسییە تاکلایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نانێت کە دووشەممە بەڕێوەچوو. 

دەنگدانەکە و ئەنجامەکانی رەوایەتییان نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ، دیموکرات و گەشەسەندوو.

ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە ئەگەری دەرئەنجامی نەرێنی ئەم هەنگاوە تاکلایەنەیە. بەر لە دەنگدانەکە، ئێمە کارمان لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە بەغدا کرد بۆ گەڕان بەدوای چوارچێوەیەکی بەرهەمهێنەرتر بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەکردوویی بۆ گەلی هەرێمی کوردستان. ناکرێت ئەم ویستانە بەتەواوی پێشبخرێن لەڕێگەی رێککاری تاکلایەنەی وەک ئەم گشتپرسییەوە. 

ئێمە داوای هێوربوونەوە و کۆتاییهێنان بە تۆمەتبارکردنە زارەکییەکان و هەڕەشەکانی کردارە بەرابەرەکان دەکەین. ئێمە داوا لە دەستەڵاتدارنی کوردی عێراق دەکەین رێز لە رۆڵی دەستووری حکومەتی عێراق بگرن و ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین هەڕەشەکان رابگرێت، تەنانەت ئاماژە بە ئەگەری بەکاربردنی هێزیش نەکات. ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات، لەنێویشیاندا دراوسێکانی عێراق، بۆ رەتکردنەوەی کردەی تاکلایەنانە و بەکاربردنی هێز.

شەڕی دژ بە داعش تەواونەبووە و گرووپە تووندڕەوەکان دەیانەوێت بە خراپە سوود لە ناسەقامگیریی و جیاوازییەکان وەربگرن. ئێمە داوا لە هاوبەشە عێراقییەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی فۆکەسیان لە سەر تێکشکاندنی داعش بمێنێتەوە.

ئێمە هەموو لایەنەکان هاندەدەین بۆ بەشداربوون بەشێوەیەکی بونیاتنەرانە لە دیالۆگێک بۆ باشکردنی داهاتووی هەموو عێراقییەکان.

رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
29-9-2017

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

khoshi tahir | 12/12/2017 11:52:49 ص
زۆر راستە ، دەست خۆش
قوباد قەوماندی!
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
حسێن حسن هەرنی | 11/12/2017 06:24:04 ص
دەست خوش کاک پیران بێگومان وایە ە سەرەرای ئەو هەموو ئیفلاسە هەر ب منەتیشن ل سەر خەلکێ کوردستانێ .
بەغدا مایەپووچە؟
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Sardar | 10/12/2017 06:40:06 م
ئەم کاتەتان باش.پێش هەموشتێک.سەرونەوازش بۆشەهیدان کوردستان دائەنوێنم،،،،،، وەرونکردنەوەیەکی پچوکم بۆ جنابی عبادی کەبۆتە یاریەک کە چەندین سەرکردێەی...
عەبادی ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی زیادکرد
| دوێنێ کاژێر 07:49 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بومەلەرزە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونیی زیاد کردووە 2 کاژێر لەمەو بەر |

بومەلەرزە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونیی زیاد کردووە

"بەشێک لەوانەش کە هێشتا گرفتیان نییە، چەند مانگی زۆرتر
هەلیکۆپتەرەکانی عێراق گوندەکانی خورماتوو بۆردوومان دەکەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەلیکۆپتەرەکانی عێراق گوندەکانی خورماتوو بۆردوومان دەکەن

نێو خورماتوو هاوەنبارانکرا زۆرتر
چەند گوللە هاوەنێک ئاراستەی نێو خورماتوو کران 4 کاژێر لەمەو بەر |

چەند گوللە هاوەنێک ئاراستەی نێو خورماتوو کران

حەشدی تورکمانی کوژراو و برینداری هەیە زۆرتر
0.297 seconds