وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کەشناسی لەبارەی خۆڵبارین روونکردنەوە دەدات

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 29/10/2017
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی خۆڵبارین روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێ ئێوارەی ئەمڕۆ کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

لە شەوی رابردووەوە سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان کەوتوونەتە بەردەم شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین، بەڕادەیەک مەودای بینین زۆر کەمبووەتەوە، دەیان کەسیش بەهۆی تەنگەنەفەسی رەوانی نەخۆشخانەکان کراون.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆڵبارینەکە هێندە چڕە ئێستا مەودای بینین لەنێو شاری هەولێر بۆ نزیکەی 300 مەتر کەمبووەتەوە.

لەبارەی کاریگەرییەکەیشی گوتی: "بەپێی نەخشەکانی بەردەستمان پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتیی شەپۆلەکە لە سەرجەم ناوچەکان کۆتایی بێت و بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕوات".

فازڵ ئیبراهیم ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەوەی ئاراستەی با لە باکووری رۆژئاوا بەرەوە باشووری رۆژهەڵاتە، سەرەتا لە پارێزگای دهۆک و بەشی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان خۆڵبارینەکە سووکتردەبێت و ئێستاش کاریگەرییەکەی کەمتر بووە، بەڵام ئێستا لە گەرمیان و سنووری سلێمانی کاریگەری زیاترە.

لەبارەی بارانبارینیش گوتی: "هەروەکو پێشبینی دەکرا لە بەشی زۆری ناوچە شاخاوییەکان بە رێژەی جیاواز باران باریوە، زۆرترین بڕیش لە سنووری مێرگەسۆر بووە و 16.2 ملم باران باریوە".  

فازڵ ئیبراهیم دڵنیاییشی دا کە بارانبارین بەرامبەر ساڵی رابردوو دوانەکەوتووە و گوتی: "راستە بەرامبەر سێ بۆ چوار ساڵی رابردوو، واتە ئەو ساڵانەی بەشێوەیەکی ئاسایی باران دەباری تۆزێ دواکەوتووە، بەڵام ئێستا لە سەرەتای وەرزی بارانباراین داین و پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی 11 بارانبارین زیاد بکات".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : خۆڵبارین
1982 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.391 seconds