وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گەمارۆکانی سەر ئێران زیان لە ئابووری هەرێمی کوردستان دەدات

لەلایەن رووداو 29/10/2018
دەروازەی باشماخ وێنە؛ aa
دەروازەی باشماخ وێنە؛ aa

رووداو-هەولێر

لە رۆژی 4 ـی مانگی داهاتووەوە خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران دەڕۆنە بواری جێبەجێکردنەوە. ئامانجی ئەمریکییەکان لە خولی دووەمی گەمارۆکان، کەمکردنەوەی قەبارەی هەناردەکاری نەوتی ئیرانە. 


خولی یەکەمی گەمارۆکانی ئەمریکا لە مانگی 8ـی ئەمساڵ جێبەجێکرا و کەرتی بازرگانی و دارایی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج. ئەمریکا داوای لە وڵاتان کردووە کاری بازرگانی و گواستنەوەی پارە بۆ ئێران رابگرن.

بەو پێیەی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرینگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران و ئەو وڵاتە دوای تورکیا و چین سێیەم هاوبەشی بازرگانی هەرێمی کوردستانە، دوای جێبەجێکردنی خولی دووەمی گەمارۆکان و توندبوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری نەرێنی بکەوێتە سەر ئابووری و بازرگانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئامارەکانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، 69%ى کاڵا و خۆراکی پارێزگای سلێمانی ئێرانییە و لە پارێزگای دهۆکیش 65%ی کاڵا و خۆراکی هاوردەکراو تورکین، پارێزگای هەولێریش لە نێوان کاڵای ئێرانی و تورکیدا 50 بە 50یە. گەمارۆکانی سەر ئێران نرخی کەلوپەل و خۆراک لە پارێزگای دهۆک زۆر بە کەمی دەجووڵێنێ "بەڵام بەوپێیەی سلێمانی ناچارە روو لە تورکیا بکات، نرخی کاڵا و خواردن بەهۆی کرێی گواستنەوە 25% بەرز دەبێتەوە".

لەکاتێکدا کەمتر لە یەک هەفتە ماوە بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، هەفتەی رابردوو شاندێکی ئەمریکی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەمریکییەکان نایانەوێت لەبەر گەمارۆکانی سەر ئێران زیان لە هەرێمی کوردستان بکەوێت و هانی هەرێمی کوردستانیان داوە هەنگاوی گەورە بهاوێ لەبواری وەبەرهێنانی کشتوکاڵدا.

لە ساڵی 2015دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران 7 ملیار دۆلارى تێپەڕاند. ئەوەش ئێرانی هاندا بۆ ئەوەی لەو شارانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیکن لە سلێمانی و هەڵەبجەوە، ژمارەیەک کارگە دابمەزرێنێ. 

تەنانەت ئێرانییەکان چاویان لەوە بوو قەبارەی بازرگانییەکە زۆرتر بچێتە سەرەوە و لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، وەزیری بازرگانیی ئێران گوتی بەنیازین ناوچەى بازرگانیی ئازاد لەسەر سنوورەکان دروستبکەین، بەڵام گەڕانەوەی سزاکانی ئەمریکا ئەو پلانەی تێکدا. 


کۆمێنتەکان

 
حسن | 29/10/2018
مه‌گه‌ر هه‌ریمی کوردوستان خوی خاک و ئاوی نیه؟! ئه‌ی ئه‌م پانزده ساله خه‌ریکی چی بوون؟ بو خوتان سیسته‌می کشت و کالی مودیرن دروست ناکه‌ن؟ ئه‌ی بوچی بو خوتان خواردن چی ناکه‌ن؟ تا که‌ی ئه‌بی چاوتان له ته‌ماته‌و په‌تاته‌‌ی‌ ایرانی و تورکی بیت؟؟؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)
Azad Azad | 19/02/2019 08:13:54 م
خودای گه‌وره‌ خائین و خاك فرۆش رسوا كات.
عەبادی داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک دەکات
| 19/2/2019 | (1)
Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟

ئیدارەی ترەمپ تەنیا چین بە هۆكاری كورتهێنانی زۆرتر
جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت دوێنێ کاژێر 06:21 |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن دوێنێ کاژێر 03:09 |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
0.938 seconds