وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هەڤاڵ ئەبووبەکر: بەنداوی خێوەتە کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەکات

لەلایەن رووداو 29/12/2018
"بەنداوی خێوەتە دەبێتە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری لە ناوچەکە"

رووداو-هەولێر

بڕیارە بەنداوێکی نوێ لە سلێمانی دروستبکرێت کە بەگوتەی پارێزگاری ئەو پارێزگایە، کێشەی ئاوی سلێمانی و دەورووبەری چارەسەر دەکات و دەبێتە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری لە ناوچەکە. هەروەها ئەمڕۆ 40 هەزار پەنجە ماسی کرایە نێو بەنداوی دووکان.


ئەمڕۆ 40 هەزار پەنجە ماسی جۆری کارب کرایە نێو بەنداوی دووکان، هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە لەکاتی تێکردنی پەنجە ماسییەکان بۆ نێو بەنداوی دووکان لەوێ ئامادە بوو گوتی: "بڕیارمانداوە بە هەماهەنگی لەگەڵ، زانکۆکان و فەرمانگەکانی حکومەت هەرساڵە جۆرێک ماسی کە بۆ ژینگەی وڵاتی ئێمە شیاو بێت بکەینە نێو بەنداوەکان".

پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا باسی دروستکردنی بەنداوێکی نوێیکرد لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گوتی: "جەمال عادلی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو هاتووەتە ئێرە و قسەمان لەگەڵ کردووە، پرۆژەیەکی زۆر گەورەمان هەیە کە ئەوان بەشێوەی زارەکی بەڵێنیانداوە هەماهەنگ بین بۆ ئەوەی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ئەوانیش نەیکەن بەشێوەی ppp لەگەڵ کەرتی تایبەت دەیکەین کە ئەویش دروستکردنی بەنداوی خێوەتەیە لە سلێمانی، بەنداوەکە کێشەی 100%ـی ئاوی سلێمانی، ئاوی شۆڕش، ئاوی چەمچەماڵ، بازیان و تەکیە و هەموو ئەو ناوچانە چارەسەر دەکات و دەبێتە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری لە ناوچەکە".

پارێزگاری سلێمانی هەروەها گوتی: "لەهەوڵداین بۆ ئەوەی ئەو بەنداوەی کە ئاو بردی لە قولەرەسی دروستی بکەینەوە، دەبێت بەنداوی لاوەکی دروستبکەین بۆ ئەوەی بەنداوەکانی دیکەشمان وەک دووکان و دەربەندیخان ئەو لۆدەی لەسەریانە کەمیبکەینەوە، چونکە بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەوان هەیانە تاوەکو چەند ساڵێکی دیکە بارانبارین زۆر دەبێت و سوپاس بۆ خوا تاوەکو ئێستا 5 بەرامبەری ساڵی رابردوو لەم کاتەدا لە پارێزگای سلێمانی بارانباریوە".

هەڤال ئەبووبەکر ئاماژەی بەوەکرد کە کاری دیزاینی بەنداوی خێوەتە تەواوبووە و تەنیا بودجەکەی ماوە کە دابینبکرێت و دەستبەکارەکانی بکرێت. پارێزگاری سلێمانی گوتی: "رۆژی رابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان قسەمانکردووە، خەڵکێکی زۆریش دەستپێشخەرییان کردووە بۆ ئەو کارە".

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.75 seconds