وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چارەسەری گرفتەکانی قوتابخانەی کانی شینکەی سلێمانی کرا

لەلایەن ئەحمەد سەنگاوی 30/1/2019
مامۆستایەکی قوتابخانەکە: رووداو رێگە سەختەکەی بۆ کورت کردینەوە

رووداو - سلێمانی

قوتابخانە نوێیەکەی گەڕەکی کانی شینکەی سلێمانی کرایەوە. ئیدی منداڵەکانی ئەو گەڕەکە لە بارودۆخێکی باشتردا دەخوێنن. 

تۆڕی میدیایی رووداو لەڕێگەی بەرنامەی بەرپرسیار لە 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو کێشەی ئەو قوتابخانەیەی گەیاندە وەزیری پەروەردە، وەزیر هەمان رۆژ هەواڵە خۆشەکەشی راگەیاند، کە دروستکردنی قوتابخانەیەکی نوێ بوو.

سامان مەحموود، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کانی شینکە دەڵێت "کاک پشتیوان سادق راستەوخۆ خۆی بڕە پارەیەکی بۆ ئەم قوتابخانە و سەرجەم ئەو قوتابخانانەی هاوشێوەن، تەرخانکرد. توانیمان لەو ماوە کەمەدا کە 90 رۆژی کرد، ئەم شوێنە دروستبکەین".

وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکەی لەسەر زەوی دانیشتوویەکی گەڕەکەکە دروستکردووە، شەش کابینەی بە تێچووی 45 ملیۆن دینار، بە سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنەوە دابینکردووە. بەڵام ئەو قوتابخانەیەش کاتییە و ساڵی داهاتوو، بەبڕی 190 ملیۆن دینار باڵەخانەیەکی شایستە بۆ قوتابخانەی ژیار دروستدەکرێت.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت "ئەو شوێنە ئیتفا دەکرێت بۆیە دیزاینی شوێنەکە دەگۆڕێت، هەر لەبەرئەوەش ئەم قوتابخانەیە بەشێوەی کاتییە. هەر کاتێک پڕۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، شارەوانیی زەوی بۆ دروستکردنی قوتابخانەکە دابیندەکات، ئەو کات ئێمەش لەڕێگەی خزمەتگوزاری گشتی کار دەکەین بۆ ئەوەی قوتابخانەیەکی نوێیان بۆ دروستبکەین".

مامۆستایان دەڵێن، رووداو رێگە سەختەکەی بۆ ئاسانکردن و چارەنووسی خوێندنی قوتابییەکانی ئەو گەڕەکەی رزگارکرد.

مامۆستا هەردی خەلیل دەڵێت "بەڕاستی ئێمە لەڕێگەی بەرنامەی بەرپرسیاری رووداو راستەوخۆ کێشەکەمان بۆ چارەسەر کرا. دەتوانم بڵێم رووداو رێگە درێژەکەی بۆ کورت کردینەوە".

کانی شینکە یەکێک بوو لەو گوندانەی لە نەخشەی نوێدا کرایە گەڕەکێکی سلێمانی. ئێستا 170 قوتابی لەو قوتابخانەیەدا دەخوێنن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کانی شینکە , قوتابخانە
1094 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 20 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.172 seconds