وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

150 مێرمنداڵ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە زیندانەكانی كوردستاندان

لەلایەن رووداو 30/3/2017
دادوەران دەڵێن دەبێ‌ ئەو منداڵانە لە دادگاكانی عێراق دادگایی بكرێن
دادوەران دەڵێن دەبێ‌ ئەو منداڵانە لە دادگاكانی عێراق دادگایی بكرێن

بەلقیس ویلێ*

دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 150 مێرمنداڵیان بە گومانی ئەندامێتیی داعش لە ناوچەكانی دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستگیر كردووە. ئەم مێرمنداڵانە بۆ چەندین هەفتە و مانگە راگیراون، لە ماوەی دەستبەسەربوونیشیاندا، مامەڵەی خراپ و ناڕوونی لەبارەی تۆمەتەكانیان بەدی كراوە، بۆ نموونە بەپێی كام یاسا تۆمەتبار كراون؟ لە كام سیستەمی یاساییدا دادگایی دەكرێن؟ هەموو ئەمانە وا دەكەن كە ئەوان نەتوانن خۆیان بۆ بەرگری لەبەردەم دادگا ئامادە بكەن.

لە ناوەڕاستی كانوونی یەكەم، ئێمە وەكو تیمی هیومەن رایتس وۆچ لەگەڵ 19 كەس لەو كوڕانە چاوپێكەوتنمان كرد كە تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵ بوو. هەندێكیان باسی ئەوەیان دەكرد كە بۆ ماوەی پێنج مانگە راگیراون بەبێ ئەوەی چاویان بە دادوەر كەوتبێ. 17 كەسیان باسی ئەوەیان دەكرد كە ئەشكەنجە دراون یان سووكایەتیان پێكراوە بۆ ئەوەی ناچاربن دان بە تۆمەتەكانیاندا بنێن. تەنیا چوار كەسیان رێگەیان پێدرابوو چاویان بە خێزانەكانیان بكەوێ، ئەوەندەی ئێمەش ئاگادار بین، هیچیان پارێزەریان نەبوو. یەكێك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێیڕاگەیاندین كە ئەوە هەڵەی بەندكراوەكان بووە داوای پارێزەریان نەكردووە.

زۆرینەی مێرمنداڵەكان رەتیاندەكردەوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێ، بەڵام ژمارەیەكیان دەمودەست قەبووڵیان كرد كە لەگەڵ داعش بوون، لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا وەكوو پاسەوانی خاڵی پشكنین یان چێشتلێنەر كاریان كردبوو. هەندێكیان ئاماژەیان بەوە دەدا كە بۆ پەیداكردنی پارە بۆ خێزانەكانیان خۆیان لە ریزەكانی داعشدا ناونووس كردووە. ژمارەیەكی دیكەیان باسیان لەوە دەكرد، داعش گوشاری بۆ هێناون كە دەبێ لە وانەكانی قورئان و راهێنان بە چەك بەشداریی بكەن.
چوار دادوەر كە كار لەسەر دۆسیەی مێرمنداڵانی پەیوەندیدار بە تیرۆریزم دەكەن، گوتیان كە لە مانگی تشرینی یەكەمەوە، واتە لەو كاتەی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد و دەستبەسەركردنی خەڵكانی گومانلێكراوی سەر بە داعش رووی لە زیادبوون كرد، ئەوان تەنیا 20 كەیسی مێرمنداڵانی تۆمەتبار بە تیرۆریان لە ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە بەدەست گەیشتووە. 

كەیسی ئەو منداڵانەی لە ریزەكانی داعشدا بوون یان پەیوەندییان بەو گرووپەوە هەبووە، كێشەی گەورەی بۆ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكردووە. هەندێك لەو منداڵانە لە كردەوەی توندوتیژیدا بەشدارییان كردووە لە كاتێكدا هەر خۆشیان قوربانیی دەستی داعش بوونە.

 لە ساڵی 2011 دا ئۆفیسی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دۆسیەكانی ئەو منداڵانەی لە شەڕدا بەشدار بوونە، رایگەیاندبوو كە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو منداڵانەی لە گرووپە چەكدارییەكاندا بەشدار بوون "پشتگیری لە  میتۆدی كاریگەر و گونجاوی جگە لە دەستەبەسەركردن و لێپێچینەوە دەكەین، واتە ئەو میتۆدانەی وا دەكەن منداڵەكان رابردووی خۆیان و ئەو كارانەی كردوویانە، لەبیر بكەن".

یەكێك لە كێشە گەورەكان ئەوەیە چی لەو منداڵانە بكرێ كە تەنیا تۆمەتبارن بە ئەندامێتی لە گرووپی وەكوو داعش، بەڵام تۆمەتی ئەنجامدانی هیچ كردەیەكی توندوتیژیان لەسەر نییە. لە 2016 دا ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنەی لەو وڵاتانە گرت كە لە وەڵامی توندوتیژیی گرووپە توندڕەوە ئاینییەكاندا، بەشێوەیەكی فەرمی منداڵان بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە توندڕەوەكان دەستبەسەر دەكەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەن. ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بێبەشكردنی منداڵان لە ئازادی لە دژی منداڵەكەیە و دەكرێ نەهامەتییەكانی كۆمەڵگە زیاتر بكات.

نوێنەری تایبەتی ئەمینداریش ئاماژەی بەوە دابوو كە "چەكدارە منداڵەكان نابێ تەنیا بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ گرووپێكی چەكداری یان بەشداریكردن لە توندوتیژی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێ". زۆربەی وڵاتان نیگەرانن لەوەی منداڵانی ئەندامی داعش دەشێ لە داهاتوودا سەرچاوەی هەڕەشە بن، بەڵام بەم حاڵەشەوە لێپێچینەوە لە منداڵان هەموو كات دەبێ دوایین رێوشوێن بێت. ئامانجی هەموو بڕیارێكی دادگاش دەبێ چاككردنەوەی منداڵەكە و تێكەڵكردنەوەی بە كۆمەڵگا بێت.

بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، ئەو هەلومەرجانە زۆر سنووردارن كە تێیاندا دەزگا ئەمنییەكان دەتوانن منداڵانی تێدا دەستبەسەر بكەن، ئەمەش لە حاڵێكدا كە منداڵەكە بەشێوەیەكی فەرمی تۆمەتبار كراوە بەوەی لە تاوانێكدا بەشداریی كردووە، نەك ئەوەی تەنیا گومانی لەسەر بێ.

دەزگا ئەمنییەكان دەبێ هەموو ئەو منداڵانە ئازاد بكەن كە هێشتا بەشێوەیەكی فەرمی تۆمەتبار نەكراون، بەڵام دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان سوورن لەسەر لێپێچینەوەی یاسایی لەو منداڵانە، ئەگەرچی لەڕووی یاساییشەوە ئاڵۆزییەكی زۆر هەیە لەبارەی ئەوەی چی لەسەر ئەو منداڵانە جێبەجێ بكرێ.

حكومەتی هەرێمی كوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژمارە 3ی ساڵی 2006)ی پەسەند كردووە. ئەم یاسایە بوو بە شوێنگرەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری (ژمارە 13ی ساڵی 2005) كە حكومەتی فیدراڵی كاری پێ دەكات. 

یاساكەی حكومەتی فیدراڵی بەهۆی دانانی ماوەیەكی كەمی زیندانی بۆ كەیسەكانی پەیوەندیدار بە تیرۆر و رێگەدان بە بڕیاری لەسێدارەدانی كەسانی پێگەیشتوو رووبەڕووی رەخنەی توند ببووەوە. لە یاسا عێراقییەكاندا رێگە درابوو منداڵانی پەیوەندیدار بە كەیسی تیرۆر هەتا 15 ساڵ بەندكردنیان بۆ ببڕدرێتەوە. یاساكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاش سێ جار درێژكردنەوە، لە تەمووزی 2016دا بەهۆی لەكاركەوتنی پەرلەمانەوە ماوەكەی بەسەرچوو. لەو كاتەدا لیژنەیەكی راوێژكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیازی كرد هەموو تۆمەتەكان لە چوارچێوەی بەندەكانی یاسای سزای عێراقی (ژمارە 111ی ساڵی 1969) كاریان لەسەر بكرێ، ئەمەش هەتا كاتی زیندووكردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێ.

بەڵام دادوەرەكان دەڵێن لە زۆرینەی ئەو كەیسانەی پەیوەندییان بە مێرمنداڵانەوە هەیە، دادگاییەكان بەپێی یاسا بەسەرچووەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ‌، لەبەر ئەوەی دەیانەوێ سزایەكی درێژتر لەدژی مێرمنداڵەكان دەربكەن كە یاسای سزای نیشتمانی دایناوە. ئەمەش پێشێلكردنی ئوسوڵی موحاكەماتی جەزاییە كە دەڵێت كەسێك تەنیا لە كاتێكدا دەكرێ بەهۆی كردەوەیەكەوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێ، ئەگەر كردەوەكە بەپێی یاسایەكی خۆجێیی لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا تاوان بێت، ئەگەریش لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە و لە كاتی دادگاییكردنەكە هیچ جیاوازییەك لە نێوان سزاكانی سەر ئەو تاوانە هەبێ، ئەوە سزا كەمترەكە بەسەر كەسەكەدا دەسەپێنرێ. 

راوێژكارێكی یاسایی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە (هیومەن رایتس وۆچ)ی راگەیاند، دادوەرەكان دەتوانن بۆ سزادانی خاوەندارێتی، دروستكردن یان بەكارهێنانی كەرەستەكانی تەقینەوە پشت بە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 1992 ببەستن، ئەم یاسایە رێگە بە بڕیاری لە سێدارەدان بۆ كەسانی پێگەیشتوو دەدات. (هیومەن رایتس وۆچ) ناتوانێ پشتڕاستی بكاتەوە كە هیچ دادوەرێك ئەم یاسایەی پەیڕەو كردبێ‌. 

یاسای ئوسوڵی محاكەماتی جەزائیی عێراق (ژمارە 23ی ساڵی 1971) دەكرێ وەها لێكبدرێتەوە كە دەسەڵاتی ئەوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدات بەهۆی ئەندامێتیی داعش لێپرسینەوە لە خەڵكی مووسڵ بكات، بەڵام ئەو دادوەرانەی (هیومەن رایتس وۆچ) راوێژی پێكردوون، دەڵێن بەپێی یاساكە گومانلێكراو دەبێ لە سیستەمی دادوەریی ئەو ناوچەیەدا دادگایی بكرێ كە تاوانەكەی تێدا كراوە. بە مانایەكی دیكە، ئەو گومانلێكراوە موسڵاویانەی تۆمەتی ئەندامێتیی داعشیان لەسەرە، دەبێ لە دادگاكانی پارێزگای نەینەوا و لەژێر چاودێریی حكومەتی ناوەندیی عێراقدا دادگایی بكرێن. 

دادوەرەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشیان خستەڕوو كە سنوورە دادوەرییەكانی ئەوان ئاماژەیەكە بەوەی كەیسی ئەو خەڵكانەی لە دەرەوەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری چالاكییەكانی داعشیان كردووە دەبێ رەوانەی ئەو دادگا پەیوەندیدارانە بكرێن كە لەژێر چاودێریی حكومەتی ناوەندیدان. بە گوتەی ئەوان، بەرپرسانی ئاسایش ئامادە نین ئەو پێگەیە قەبووڵ بكەن و گوشاریان بۆ هێناون بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەو كەیسانە بدەن. بەم پێیەش، وەكوو دادوەرەكان دەڵێن، ئەوان داوایان لێكراوە بڕیار لەسەر كەیسەكان بدەن، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو كارەیان هەبێت.

بەگوێرەی قسەی دادوەرێك كە لە بەغدا داوای گواستنەوەی كەیسی منداڵەكان دەكات، نەبوونی بەرچاوڕوونی لە یاسای دەستبەسەركردنی ئەو منداڵانەی لە هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەرن، وای كردووە ئەو منداڵانە نەك هەر نەتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن، بەڵكو درێژەكێشانی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەكی زۆر سنووردار سوود لە یاسای لێبوردنی گشتی (ژمارە 27ی ساڵی 2016) وەربگرن كە لە مانگی ئابی رابردوودا پەسەند كرا.

بەگوێرەی ئەو یاسایە، لێبوردن هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە دەتوانن بیسەلمێنن ئەوان بە پێچەوانەی ویستی خۆیان چوونەتە نێو داعش یان هەر گرووپێكی توندڕەوی دیكە، هەروەها بیسمەلێنن كە لە كاتی ئەندامبوونی خۆیان لەو گرووپانەدا، تاوانی وەكوو ئەشكەنجەدان و كوشتنی خەڵكیان نەكردووە. بەپێی ئەم یاسایە ژمارەیەكی زۆر لەو منداڵە گومانلێكراوانە ئازاد دەكرێن. سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق پێیڕاگەیاندم ئەم یاسایە كە پەرلەمان باسی درێژكردنەوەی ماوەكەی دەكات، رێگەیەك بوو بۆ هەمواركردنەوەی ناڕاستەوخۆی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق كە یاسایەكی كێشەسازیشە. ئەم یاسایە رێگەیەكیشە بۆ ئازادكردنی هەزاران بەندكراو كە هەم كەسانی پێگەیشتوو و هەمیش منداڵان دەگرێتەوە. 

لە كۆتاییەكانی مانگی شوبات، وەزیری دادی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە هەتا كاتی راگەیاندراوەكەی ئەوان 756 بەندكراو بەپێی یاسای لێبوردن ئازادكراون.

 ئەگەر ئەو منداڵانەی لەسەر كەیسی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان بەندكراون، ناچار بكرێن لە دادگای هەرێمی كوردستان ئامادە بن، ئەوە دەشێ كەیسەكانیان زیاتر دوابكەوێت. پارێزەرێك كە نوێنەرایەتی گومانلێكراوەكانی كەیسی تیرۆر دەكات، ئاماژەی بەوە دا كە لە هەرێمی كوردستانی عێراق تەنیا سێ دادوەر هەن شارەزاییان لە كەیسی ئەو منداڵانەدا هەبێت كە گومانلێكراوی كەیسی تیرۆرن. بەڵام لە حكومەتی عێراق، كە لە 2003ەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە كەیسانە دەكات، ژمارەیەكی یەكجار زیاتر شارەزای ئەو كەیسانە هەن. بەبۆچوونی ئەو پارێزەرە، كەیسی ئەو منداڵانەی تۆمەتی مەشرووعی تاوانیان لەسەرە لە دادگاكانی عێراقی فیدراڵدا زۆر زووتر بڕیاریان لەسەر دەدرێ و یەكلایی دەكرێنەوە. 

بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگەی نەدا سەردانی ئەو شوێنانە بكەین كە پیاوانی تۆمەتبار بە تیرۆریان تێدا راگیراوە، بۆیە ناتوانین چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵیان و پێگەی یاساییان پشتڕاست بكەینەوە، بەڵام نیگەرانین لەوەی ئەوانیش دەشێ رووبەڕووی هەمان پێشێلكاری و پشتگوێخستنی یاسایی بووبنەوە. 

دەزگا ئەمنییەكان دەبێ گەرەنتی ئەوە بكەن كە هەموو ئەو منداڵانەی گومانی پەیوەندییان بە داعشەوە لێدەكرێ، دەبێ چاكبكرێنەوە و تێكەڵ بە كۆمەڵگا بكرێنەوە. ئەو منداڵانەش كە تۆمەتێكی بڕواپێكراوی تاوانیان لەسەرە، دەبێ بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی دادپەروەری لەگەڵ مێرمنداڵان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ، ئەو پێوەرانەش جەخت لەسەر دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤی بەندكردن و ئەولەوییەتدان بە چاككردنەوە و تێكەڵكردنەوەی منداڵەكە لەگەڵ كۆمەڵگا دەكەنەوە. ئەو مێرمنداڵانە دەبێ دەستیان بە پرۆسە پەیوەندیدارەكانی گەرەنتیكردن رابگات ـ واتە لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا راوێژكاریان هەبێ، پەیوەندییان بە خێزانەكانیانەوە هەبێ و بتوانن سوود لە پەروەردە و چاودێریی تەندروستی وەربگرن.

* هیومەن رایتس وۆچ، ئەو راپۆرتەی تایبەت بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە.
** بەلقیس ویلێ، توێژەرێكی باڵای هیومەن رایتس وۆچ لە عێراق.

 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Daro | 23/06/2017 12:43:10 م
10چرکە زۆر زۆڕە ، چونکە ئەو چەکە 850مەتر دەبڕێت لەچرکەیەکدا.
نیشانەشکێنێکی کەنەدی بە کوشتنی چەکدارێکی داعش ریکۆردێکی تۆمارکرد
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جه مال پاک سرشت | 22/06/2017 09:54:43 م
من به یه ک جار وازم له جگه ره کیشان هینا و ئیستا زور زور زور ته ندروستم و هه ناسه م خوش تره
گۆران لوقمان
گۆران لوقمان | 23/06/2017 12:49:58 ص
من واز لە جگەرە دێنم زۆر سوپاس بۆ ئەو خەڵاتانەی داتان ناوە.من نامەوێت خەڵاتی من وازلێنان لە جگەرەیە
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| دوێنێ کاژێر 03:50 | (3)
بەرزان | 22/06/2017 09:01:27 م
ئەی بۆ ئەو کوردانەی کە لە ئەمریکان دەنگ چۆن بدەین؟
کۆمیسیۆن: سندووقی گشتپرسی لە بەغدا دادەنرێت
| دوێنێ کاژێر 07:12 | (1)
هةفال | 20/06/2017 10:26:34 م
ناوى خؤم جؤن تؤمار بكةم
فاضل | 21/06/2017 10:12:36 م
سلاو من جون خؤم تؤمار بكةم
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بە ئۆتۆمبێل شەش تەقڵەی لێداوە و ئەشیعەی ناوێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

بە ئۆتۆمبێل شەش تەقڵەی لێداوە و ئەشیعەی ناوێت

"بۆم دەرکەوت پەستانی خوێن و لێدانی دڵیشی باشن" زۆرتر
سێ خۆکوژی داعش لە مزگەوتێکی موسڵ خۆیان تەقاندەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

سێ خۆکوژی داعش لە مزگەوتێکی موسڵ خۆیان تەقاندەوە

خۆکوژێکیش لە گەڕەکی سۆمەر کوژرا زۆرتر
دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا

24 کەس کوژران و بریندار بوون زۆرتر
0.469 seconds