وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

وەزارەتی ناوخۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژی گشتپرسی لەگەڵ فینلاند تاوتوێدەکات

لەلایەن ئاڵا شاڵی 30/8/2017
پەرلەمانتارێکی فینلاند: زۆر خۆشحاڵبووین به‌ بیستنی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و پرسی سه‌ربه‌خۆیی

رووداو - فینلاند

شاندێکی وەزارەتی ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی فینلاند لەبارەی چەند پرسێکی ئەمنی کۆبووەوە، کە تێیدا باس لە رێکارە ئەمنییەکان لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی گشتپرسی کراوە.

عەبدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر بە رووداوی راگەیاند، شاندەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی فینلاندەوە بانگهێشتکراوە، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، دەرەوە، کۆچ و کۆچبەران و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە.

یۆنا رێسێنن، ئەندام پەرلەمانی فینلاند له‌ پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان دەڵێت "گفتوگۆیه‌كی زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی كوردستان، زۆر خۆشحاڵبووین به‌ ئاگاداربوونی بارودۆخه‌كه‌ له‌ڕووی مرۆیی و ئاسایشه‌وه‌. ئێمه‌ پرسیارمان هه‌بوو لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچه‌كه‌ و‌ رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست، پێویست بوو بزانین چی ده‌گوزه‌رێت و‌ چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ چۆن ده‌توانین هاوكار بین. هه‌روه‌ها زۆر خۆشحاڵبووین به‌ بیستنی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و پرسی سه‌ربه‌خۆیی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ گەلی کورد ده‌خوازین".

پاراستنی ئاسایش و هێمنی شاره‌كانی هەرێمی كوردستان لەكاتی گشتپرسی، ئاڵوگۆڕی زانیاری، هاوئاهەنگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان مژاری سەرەکی كۆبوونه‌وه‌كان بوون.

كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی فینلا‌ند له‌ هه‌ولێر و كارئاسانی بۆ هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌رگرنتی  ڤیزا ‌و راهێنان به‌ پۆلیس و پشتگیری باشقوری كوردستان له‌ پرۆسه‌ی گشتپرسی داواكاری  شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بووە.

پاستی تۆمینێن، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له‌ به‌شی ڤیزا‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینلاند بە رووداوی گوت "به‌بیروڕای من كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ زۆر پرسی گشتیمان تاوتوێكرد، له‌ هه‌مانكاتدا پرسی تایبه‌تمان به‌وردی باسكرد، ئەو پرسانەی کە بۆ ئێمە گرنگن له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا باسمانكردن".

\

فینلاند له‌ چواره‌چێوه‌ی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ 100 راهێنه‌ری له‌ هه‌ولێره‌. جگە له‌وه‌ش چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازی فینلەندی بۆ یارمه‌تی ئاواره‌كان له‌  باشووری كوردستانن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : گشتپرسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 38 خولەک لەمەوبەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 13 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
0.281 seconds