وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئاوارەکانی حەویجە هاوار بۆ پێشمەرگە دێنن: نامانەوێ بکەوینە دەست حەشدی شەعبی

لەلایەن رەنجە جەمال 30/9/2017
هەزاران ئاوارە لە حەویجەوە روو لە باشووری کوردستان دەکەن

رووداو - مەخموور

بە هەزاران ئاوارە لە حەویجەوە روو لە باشووری کوردستان دەکەن، ئەو ئاوارانە کە تازە لەژێر دەستی داعش رزگاریان دەبێت، داوادەکەن هەر لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بمێننەوە و باشووری کوردستان وەک ماڵی خۆیان سەیردەکەن.

ئاوارەکان دەگرین و هاواردەکەن بۆ ئەوەی نەگوازرێنەوە بۆ کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان. کچێک کە خۆی و خێزانەکەی لەدەستی داعش رزگاریان بووە، فرمێسک  لەترسی چوون بۆ ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دەڕێژێت، بۆیە دەڵێت لەسەر شەقامەکانیش بژین رازین، تەنیا لەژێر ئاڵای کوردستان و باشووری کوردستان بمێننەوە.

کچە ئاوارەکە دەڵێت: "دەمەوێت لێرە بمێنمەوە. نامانەوێت بچین بۆ لای حەشد. حەشد منداڵەکانی ئێمە سەردەبڕن". دایکیشی دەڵێت: "بەڵێ ئێمە لێرە دەمێنینەوە لەلای پێشمەرگە. ئەوان برای ئێمەن و لەسەر سەرمان دایان دەنێین. من 4 منداڵم هەیە و لە حەویجەوە هاتووین".

ئاوارەکانی حەویجە کە سوننە مەزهەبن، دەڵێن حەشدی شەعبی مامەڵەی خراپ و تائیفییان لەگەڵدا دەکات و وەک مرۆڤ سەیریان ناکەن، بۆیە پەیام بۆ سەرکردایەتیی کورد دەنێرن کە هەمووان چاویان لە ژیانە لە باشووری کوردستان و ئامادەن لێرە بمرن، تەنیا هێزە عێراقییەکان حکومیان نەکەن .

ژنە ئاوارەیەک دەڵێت: "ئێرە بۆ ئێمە ئەمینترە. بۆ منداڵ و ژنان ئەمینترە. ئێمە نازانین لەوێ حەشد چ پلانێکی بۆ ئێمە داڕەشتووە". یەکێکی دیکەش دەڵێت: "داواکاریم ئەوەیە من دەمەوێت لێرە بمێنمەوە لەگەڵ کورد. برای ئێمەن. کاتێك ئێمە چیاکانمان بڕی و منداڵەکانمان هێنایە ئێرە، هاتین بۆ ئەوەی لە ئاسایشدا بژین".

بەردەوام سەرکردایەتیی کورد پەیامی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە رێز لە ئاوارەکان بگیرێت و خزمەتیان بکرێت، لەم سۆنگەیەوە پێشمەرگە پێشوازی لەو ئاوارانە دەکات کە لەژێر دەستی داعش رزگاریان بووە.

عەمید مەهدی یونس، سەرپەرشتیاری ئاوارەکان لە میحوەری مەخموور بە رووداوی راگەیاند: " کاتێک ئاوارەکان دەگەنە ژێر دەستی پێشمەرگە بەو پێشوازییە گەرمە شۆک دەبن، دیارە داعش وایان پێنەگوتوون و وایان تێگەیاندوون کە کورد کافرن و خراپ لەگەڵیان دەجوڵێنەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئێمە پێشوازییەکی زۆر مرۆڤانەیان لێدەکەین".

ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە و پەنابەر لە باشووری کوردستان دەژین، کارئاسانیش بۆ هەر ئاوارەیەک دەکرێت کە بیەوێت بگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
چۆن خیانەت لە بارزانی كرا؟ 6 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن خیانەت لە بارزانی كرا؟

چییان دەستكەوت؟ زۆرتر
0.265 seconds