وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

حکومەتی ئێران رێژەی 5%ـی مووچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکات

لەلایەن رووداو 30/9/2017
لە یەکەمین ساڵی هاتنەسەکاری حەسەن رووحانی مووچە بەڕێژەی 20% زیاد کرا

رووداو - هەولێر

حکومەتی رووحانی لە بڕیارنامەی بودجەی ساڵی داهاتوودا داواکاریی دامودەزگاکانی ئەو وڵاتەی جێبەجێکردووە و بڕیاریداوە بەڕێژەی 5%، مووچەی فەرمانبەرانی زیادبکات. 

بەپێی بڕیارنامەکە ئەو دامودەزگایانەی بودجەکانیان لەسەر بنەمای پلانی بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە دەکەن، دەتوانن بەڕێژەی 5% لە بودجەی بەشە جیاوازەکانیان بگێڕنەوە و، بیخەنە سەر مووچەی فەرمانبەرەکانیان.

بەپێی میدیاکانی ئێران ئەم پێنج لەسەدە بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکانە و لە کۆتاییدا دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران پەسندی بکات، دواتریش وەکو پرۆژەیاسایەک پێشکەش بە پەرلەمانی بکات.

پێشتر لەساڵی 2014 و لە یەکەمین ساڵی هاتنەسەکاری حەسەن رووحانیدا، مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی 20% زیاد کرا و، ساڵی دواتریش بەڕیژەی 14%ـی دیکە زیاد کرا، بەڵام ساڵی 2016، بەڕێژەی 10% کەمکرایەوە.

کەمترین مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت لە ساڵی 2013ـدا 490 هەزار تمەن بووە، تائێستا مووچەی فەرمانبەران تاوەکو یەک ملیۆن و 35 هەزار تمەن بەرزکراوەتەوە.

هەروەها بە شێوەی مامناوەندی مووچەی فەرمانبەران لە یەک ملیۆن و 470 هەزار تمەنەوە تاوەکو دوو ملیۆن و 970 هەزارتمەن زیاتر بووە، بەڵام بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تێچووی مانگانەی بنەماڵەیەک لە ئێراندا زیاتر لە سێ ملیۆن تمەنە.

جگە لە مووچەی فەرمانبەران بڕیارە حەقدەستی ئەو کەسانەش زیاد بکرێ، کە یاسای کار دەیانگرێتەوە. بڕی مووچە و حەقدەستی ئەوانیش دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای کارەوە پەسەند بکرێت. ئێستا لانیکەمی حەقدەستی هەر کرێکارێک لە مانگێکدا 930 هەزار تمەنە.
  
لە ساڵانی رابردوودا ئێران توانیویەتی بارودۆخی ئابووری تاڕادەیەک ببووژێنێتەوە، بۆیە هەوڵیداوە، تارادەیەک ژیانی فەرمانبەران باشتر بکات.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 5 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.438 seconds