وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

151 هەزار قوتابیی ناوچە کوردستانییەکان لە خوێندن دابڕاون

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 1/11/2017
وەزارتی پەرەوەردە: ئاوارەکان دەتوانن لە هەرێمی کوردستان بخوێنن

رووداو - هەولێر

وەزارتی پەرەوەردەی کوردستان دەرگای قوتابخانەکانی بەڕووی قوتابییە ئاوارەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان کردەوە، هەر قوتابییەک ئاوارە بێت، دەتوانێت لە نزیکترین قوتابخانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی بخوێنێ. 

زیاتر لە 151 هەزار قوتابیی ناوچە کوردستانییەکان لە خوێندن دابڕاون، هێرشی حەشدی شەعبی قوتابییەکانی کەرکووک، خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی لە خوێندن دابڕاند. بەشێک لە قوتابخانەکان کراون بە بارەگای حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق. 

کانی تەمەنی نۆ ساڵە و، پۆلی دووی بنەڕەتییە، دووهەفتەیە وەکو سەتان منداڵی دیکەی شارەکەی لە خوێندن دابڕاوە، ئەو ئێستا هەموو هیوا و ئاواتی ئەوەیە دووبارە بگەڕێتەوە بەر خوێندن. 

وەزارتی پەرەوەردە بۆ کارئاسانیکردن بۆ ئاوارەکانی کەرکووک و دانەبڕانی قوتابیان لە خوێندن، دەرگای سەرجەم قوتابخانەکانی بەڕووی قوتابییە ئاوارەکانی ئەو شارەدا کردووەتەوە.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار قوتابی چوونەتەوە بەرخوێندن، بۆ ئەوەی دانەبڕێن. 

لە دوای هێرشی 16ـی ئەم مانگە، نزیکەی 400 مامۆستا لە کەرکووک ئاوارەبوون، ئێستاش دەنگۆی نەهێشتنی خوێندی کوردی لە شارەکە هەیە، لەبەرامبەریشدا لە هەولێر ئۆفیسێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی خوێندنی کوردی کراوەتەوە.

بەرلە هێرشەکانی حەشدی شەعبی، لە کەرکووک نزیکەی هەشت هەزار مامۆستا لە 650 قوتابخانە و باخچەی ساوایان، رۆژانە وانەیان بە 106 هەزار قوتابیان دەگوتەوە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 12:11 | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| دوێنێ کاژێر 10:38 | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.391 seconds