وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

چوار كچی كوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاركران

لەلایەن سیروان عەباس 30/12/2016
یەكێك لە كچە رزگاربووەكان قسە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەكات و دەڵێت، نزیكەی 11 كەس لە خانەوادەكەی رفێندراون و تەنیا ئەو رزگاری بووە

رووداو - هەولێر

سێ کچی كوردی ئێزدی رفێندراوی دەستی داعش، لە سنووری پارێزگای نەینەوا رزگارکراون و لە چەند کاژێری داهاتوودا دەگەیێندرێنەوە نێو کەسوکاریان، لە رۆژهەڵاتی موسڵیش كچێكی دیكە رزگارکراوە و خۆی گەیاندووەتە سنووری پێشمەرگە.

فەلاح حەسەن، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند "رۆژی هەینی 30-12-2016، لە سنووری نەینەوا سێ کچی رفێندراوی ئێزدی لەدەستی داعش ئازادکران، ئێستا لەلای هۆزی (لەهیب)ن و  لە چەند کاژێری داهاتوودا دەگەیێندرێنەوە نێو کەسوکاریان".


هاوکات کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە رۆژهەڵاتی موسڵ رزگارکراو خۆی گەیاندە سنووری پێشمەرگە. ئەو کچە کوردە ئێزدییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو لەگەڵ خوشکێکی رفێندراوە، سەرجەم کەسە رفێندراوەکانی خێزانەكەی نزیکەی 11 کەسن و ئەو بەتەنیا رزگاری بووە.

بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی کاروباری رفێندراوان لە دهۆک، زیاتر لە 3 هەزار و 700 کوردی ئێزدی هێشتا لەژێر دەستی داعشدا ماون، زۆربەشیان ئافرەت و منداڵن.

پێشتر حوسێن قائیدی، بەرپرسی کاروباری رفێندراوان لە دهۆک وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو ئامارە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، نووسینگەی دهۆک دوو هەزار و 669 کەسی لەژێر دەستی داعش رزگارکردوون.


 

  پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

15661 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| دوێنێ کاژێر 05:40 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکان 41 خولەک لەمەوبەر |

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنەکان

"دەبێت لە ئێستاوە لە بارودۆخی کاتی هەڵبژاردنەکانی زۆرتر
رووداو راپرسییەک لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانیان ئەنجامدەدات 1 کاژێر لەمەوبەر |

رووداو راپرسییەک لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانیان ئەنجامدەدات

خواردنی رۆژانەی ژەمی بەیانیان دوورتدەخاتەوە لە زۆرتر
 حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێ رادەگەیێنێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێ رادەگەیێنێت

تایبەتە بە رۆتینیاتی فەرمانگەکان و قوباد تاڵەبانی زۆرتر
0.25 seconds