وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فەلەکەدین کاکەیی کۆچی دوایی کرد

31/7/2013
رووداو
رووداو

 رووداو - هەولێر

 پێشمەرگەی دێرین و نووسەر و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری نێوداری كورد فەلەكەدین كاكەیی، ئەمڕۆ کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆ لە پیرمام بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە كۆچی دواییكرد.

 فەلەكەدین كاكەیی لەدایكبووی ساڵی 1943ی شاری كەركووك بوو. یەكێكبوو لە ئەندامانی بنەماڵەی سەید و شێخەكانی كاكەیی . لە سەرەتادا وەك كەسێكی چەپی كورد دەستی بە نووسین و كاری سیاسی كردووە لەگەڵ چالاكڤانانی سیاسیی عەرەبی عێراقیدا . دواتر لە رۆژنامەی (التاخی)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە زیندانەوە گۆشەیەكی بەناوی (حەجەلییات)ەوە نووسیوە بەناوی خوازراوی (حەلاج)ەوە، لەسەر ژیانی كرێكاران و كێشەی كوردی نووسیوە.

 بەشداری لەكاروباری راگەیاندندا كردووە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا . لە دوای تێكچوونی شۆڕش ئاوارەی رۆژهەڵاتی كوردستان بووەو لە دەستپێكردنەوەی شۆڕش و سەركردایەتی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە تاوەكو كۆنگرەی 12ی پارتی .

 كەسێكی زۆر نزیكبووە لە ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی . ماوەیەكی زۆر بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە . لە هەموو چالاكییە رۆشنبیرییەكان و رێكخراوە رۆشنبیرییەكاندا وەك پێشمەرگەیەك رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە دروستكردن و بەڕێوەبردنیاندا . لەدوای راپەڕین ، بووەتە یەكەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ، دووجاریش پۆستی وەزیریی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە. فەلەكەدین كاكەیی ، لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام ، بووەتە سەرنووسەری رۆژنامەی (التاخی) لە بەغدا ، كە ئەوكات یەكێكبوو لە بەربڵاوترین رۆژنامە عێراقییەكان .

 فەلەكەدین كاكەیی ، لەنێو نێوەندی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیری و سیاسیی كوردستان و عێراقدا كەسێكی زۆر ناسراوبوو . زۆر بایەخی بە بابەتە كولتوورییەكان و پەروەردەییەكان دەدا ، زۆرشتی لەبارەی تەسەوفەوە دەزانی و عاشقی لێكۆڵینەوە بوو لە تەسەوف و رێشاڵەكانی لە ئەدەب و كولتووری كوردی دا.

 لە ناخۆشترین ساتەكانی شەڕی ناوخۆدا، دەینووسی ئەو شەڕە دەوەستێ و كورد ناچارە دەست بخاتەوە نێو دەستی یەكتر، كە ئێستا ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەكرێت ، زۆر دڵی خۆشبوو كە ئەو كارەی خۆی لەگەڵ ئیدریس بارزانی زۆر هەوڵیان بۆدابوو خەریكە بەدیدێت .

 فەلەكەدین كاكەیی كەسێكی زۆر نزیكی تۆڕی میدیایی رووداو بوو ، بەردەوام بیرۆكەی دەدانە رووداو ، ئەلقەیەكی پەیوەندی نێوان رووداو و رۆشنبیرانی هەموو پارچەكانی كوردستان بوو . زۆر دڵی بە رووداو خۆشبوو ، بەڵام بەداخەوە مەرگی كوتوپڕ ماوەی نەدا ، زیاتر یارمەتی رووداو بدات . یاد و بیروەری فەلەكەدین كاكەیی هەمیشە لە یادەوەری بەڕێوەبەران و هاوكارانی رووداو دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە . بەناوی تۆڕی میدیایی رووداوەوە سەرەخۆشی لە كەسوكار و خزمان و دۆستانی دەكەین و یادی بەخێر و گۆڕی پڕ لە نوور بێت.




کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
Page size:
PageSizeComboBox
select
Ardalan | 31/7/2013
na xosha kaseki roshn bir bu
aram | 31/7/2013
أنا اللة وأنااللة الراجعون
توانا تەها | 31/7/2013
بەداخەوە هەواڵێكی دیكەی ناخۆشمان بیست.. خودا لێی خۆش بێت..
شيخى كونه فلوسه | 31/7/2013
كل نفس ذائقة الموت ثم الينا ترجعون
دانيار | 31/7/2013
وةلَا حةيف و سةد نخابن!!!
نیشانەکردن : فەلەکەدین کاکەیی
7871 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.391 seconds