وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: 25 -ی ئەیلوول بکەینە جەژنی نیشتمانی

لەلایەن عومەر شایان 31/8/2017
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان بۆ خەڵکی کوردستان دەڵێت: "بە دەنگی بەڵێ 25-ی ئەیلوول بکەینە جەژنی نیشتمانی".

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 31-8-2017 پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە خەڵکی کوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە کرد و دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و خاكی نیشتیمانن و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە".

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە.

پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و خاكی نیشتیمانن و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە.

هیوادارم لە ٢٥ـی ئەیلوول، هەموو خەڵکی کوردستان بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، ئەو ڕۆژە بکەنە جەژنێکی گەورەی نیشتیمانی و ساڵانی داهاتوو ئەو ڕۆژە وەک جەژنی سەربەخۆیی یاد بکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

٣١ـی٨ـی٢٠١٧



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە 3 کاژێر لەمەو بەر |

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە

پەرلەمانتارێک: گشت تانک و تۆپەکان کۆکەنەوە زۆرتر
دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران 3 کاژێر لەمەو بەر |

دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران

لە دوو شوێنی جیاواز دەستڕێژی گوللە لە کۆڵبەران زۆرتر
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و پایتەختەکانی زۆرتر
0.266 seconds