وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك واژۆ بۆ دوورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی كۆدەكاتەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 31/12/2018
 رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت

رووداو-هەولێر

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگا واژۆی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆكردووەتەوە بۆ دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەوەكالەت. رێبوار تاڵەبانیش دەڵێت، هەڵەی نایاساییە و دەركردنی سزاش لەدژی من بە ئامانجكردنی سیاسییە.


رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یەكشەممەی رابردوو 30-12-2018 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییان ئەنجامداوە بۆ دوورخستنەوەم لە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، 10 ئەندامیش واژۆیان لەسەر كردووە كە دووانیان سەربە لیستی یەكێتین بێ ئاگاداری لیستی برایەتی، لەگەڵ 4 ئەندامی لیستی بەرەی توركمانی و 4 ئەندامی لیستی گردبوونەوەی كۆماری عێراقی، بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆبونەوەیەكی فەرمی  بەدانانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن".

هەروەها گوتی "ئەمە كۆمەڵێك هەڵەی یاساییە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن، چونكە ئەوەی داوای كۆبونەوە دەكات بەتەنیا مافی سەرۆكی ئەنجوومەنە كە منم، دووجاریش داوامكردووە كۆببنەوە بەڵام لەبەر ناكۆكی سیاسی نێوان خۆیان كۆنەبوونەتەوە، داوام وایە ئەو هەڵەیە نەكەن، پێویستە چاوەڕێبكەن تاوەكو ئەو بارودۆخە سیاسیە باش دەبێتەوە، هەركاتێك رەوشەكە ئاسایی بووەوە ئەو كات خۆم كۆبوونەوەیان بۆ دەكەم، ئەوكات ئازادن سەرۆكی ئەنجوومەنی هەڵبژێرن نەك جێگر".

سەبارەت بە دەرچوونی یادداشتنامەی دەستگیركردن و سزای زیندانیكردنی بۆ 6 مانگ، لەلایەن دادگاوە لە 27ی كانوونی یەكەمی 2018، تاڵەبانی گوتی "خاڵەكە روونە باسی 76 ملیۆن دیناری عێراقی ناكات، بەڵكو باسی مادەی 331 دەكات بەو پێیەی وازم لە ئەركەكانی خۆم هێناوە لەكەركووك و لەهەولێر دادەنیشم، بەڵام لە هەولێریش ئێستا ئەركەكانی خۆم جێبەجێ دەكەم و هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتیان دوانەكەوتووە، بەڵكو ئەمە بەئامانجكردنی سیاسییە و چەند كەسێكی دژ بە یەكبوونی كەركووك و بە ئەجێندای دەرەكی ئەم كارە دەكەن".

محەمەد غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "یەكشەمەی رابردوو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و لەسەرجەم پێكهاتەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەن و كاراكردنەوەی كاری لیژنەكان و پێكهێنانی دەستەیەكی دوور لە ناكۆكی سیاسی، كۆبونەویەكی راوێژكارییان ئەنجامدا و لەسەر ئەوە رێككەوتن لە 8ی كانوونی دووەمی 2019 كۆببنەوە و سەرۆكێكى نوێ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێرن، هەروەها ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگا كە لەكەركووكن واژۆ بۆ دوورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بە وەكالەت كۆدەكەنەوە، بەتایبەتی دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا لەدژی و ئامادەنەبوونی لە ئەنجوومەن".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.813 seconds