وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw
  • ئەنجامەکان
  • پارتەکان
  • پارێزگاکان
  • پرۆسەی هەڵبژاردن
  • هەڵبژاردنەکانی پێشوو

پارتەکان

 
  • Yekgrtu
    Yekgrtu
    یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوای چەندین ساڵ خەباتی نهێنی، ساڵی ١٩٩٤ لەسەر دەستی سەڵاحەدین محەممەد بەهادین زۆرتر
  • KDP
    KDP
    پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە زۆرتر
Yekgrtu
Yekgrtu
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوای چەندین ساڵ خەباتی نهێنی، ساڵی ١٩٩٤ لەسەر دەستی سەڵاحەدین محەممەد بەهادین، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دامەزرا. كاتی دامەزراندنی یەكگرتوو گەرمەی شەڕی ناوخۆ بوو، بەڵام ئەم پارتە بڕیاریدا جیاواز لە ركابەرەكانی چەك هەڵنەگرێت و پێشمەرگەی نەبێت. یەكگرتوو، پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ ئیخوان موسلیمین هەیەو لە سەرەتای دامەزراندنییەوە كەوتووەتە ركابەریكردنی پارتی و یەكێتی. یەكگرتوو، بەهۆی رێكخراوە خێرخوازییەكانییەوە وەك رابیتە و ئیغاسە، توانی جەماوەرێكی بەرچاو لە خۆی كۆبكاتەوە. ئەم پارتە توانی لە كاتی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ گوتاری بێلایەنی خۆی بپارێزێت و نەبێتە دژی هیچ لایەك. لە كابینەكانی چوار و پێنجدا بە سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٩ هاوكات لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەویش چووە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن. لە هەڵبژاردنەكەدا یەكگرتوو لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و هەر دوو حیزبی عەلمانی سۆسیالست و زەحمەتكێشان هاوپەیمانیی (خزمەتگوزاریی و چاكسازی) درووست كرد، بەڵام لە هەڵبژاردنەكەدا دەنگی چاوەڕوانكراوی نەهێنا و هەندێك لە سەركردەكانی بە شكستیان دانا. یەكگرتووی ئیسلامی وەك پارتەكانی دیكەی كوردستان خاوەنی كێشەی ناوخۆیی خۆیەتی، لەوانەش بابەتی جیاكردنەوەی دەعوە و سیاسەت، هەروەها كێشەی بادینی و سۆرانییەكان. ئەم كێشانەش لە پێش كۆنگرەی ٦ی ئەو پارتە لە ساڵی ٢٠١٢ رەنگیدایەوە و بو‌وە هۆی وازهێنانی هەندێك لە سەركردەكانی وەك هادی عەلی و عەبدولرەحمان سدیق.ئەم كێشانەش لە زاری ئەمینداری پێشو‌وی ئەو حیزبەوە لە كۆنگرەی ٦ پشتڕاستكرانەوە. هەر لەو كۆنگرەدا سەڵاحەدین بەهادین-ی دامەزرێنەر، كە بۆ ١٨ ساڵ ئەمینداری ئەو حیزبە بوو، بەخواستی خۆی وازی لەو پۆستە هێنا. دروستبوونی گۆڕان لەگەڵ بێهێزكردنی یەكێتی، پێگەی یەكگرتو‌وشی لاوازكرد، چونكە ئاڵای موعارەزەبو‌ونی لێسەندەوە و هەروەها كۆمەڵێك گەنجی چالاكی یەكگرتووی راكێشا بۆلای خۆی. جگە لەوەی یەكگرتووی لە پلەی سێیەم پارتی سیاسی بۆ چوارەم دواخست. یەكگرتوی ئیسلامی بڕیاریداوە لە خولی داهاتوو بچێتەوە ناو حكومەت و واز لە ئۆپۆزیسیۆنبو‌ون بهێنێ.
KDP
KDP
پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە. ئەو تاوەكو ساڵی ١٩٧٩ سەرۆكایەتی پارتی كردووە، پاشان مەسعود بارزانی كوڕی چو‌وەتە جێگەیی و هەتاوەكو ئێستاش وەك سەرۆكی ئەو پارتە دەستبەكارە . بارزانی كوڕ، لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بەشێوەیەكی راستەوخۆ وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا‌و نزیكەی ٪٧٠ی دەنگەكانی بەدەستهێنا. پارتی لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژییەكەی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوای شەڕی ناوخۆیی خوێناوی نێوانیان، پێكەوە حكومداریی باشو‌وری كوردستان دەكەن. لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لەگەڵ یەكێتی پێكەوە بەشدارییان كرد لەساڵی ٢٠٠٩‌و توانییان 59%ی دەنگەكان بەدەست بهێنن. لە رووی فیكرییەوە پارتی حزبێكی ناوەندگەرای موحافیزكارە و ئەندامەكانی خاوەنی ئایدیۆلۆژیای جیاوازن لە چەپەوە بۆ راست ئەندامیان هەیە. پارتی لەلایەن نەیارەكانییەوە بەوە تۆمەتبار دەكرێت كۆنترۆڵی زۆرینەی پێگە سیاسییەكانی كوردستانی كردووە، لەوانەش: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش، لەگەڵ زۆرینەی وەزارەتە گرنگەكانی وەك سامانە سرووشتییەكان و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٠١٣ پارتی پێشبینی زیاتر لە ٤٠ كورسی دەكات و بەپێی چاودێران و ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پێشووش، ئەو پارتە یەكەمی مسۆگەر كردووە، بەڵام لە شاری سلێمانی پێگەیەكی بەهێزی نییە. لە رووی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پارتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی بەتایبەتی توركیا، ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو.
  • Gorran
    Gorran
    بزووتنەوەی گۆڕان، لە ساڵی ٢٠٠٩ نەوشیروان مستەفا یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرتر
  • Komall
    Komall
    كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن كۆمەڵێك سەركردەی جیابووەوە لە بز‌ووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دروستكرا. لە سەرەتای دروستبوونییەوە عەلی باپیر زۆرتر
  • پارتەکانی دیکە
Gorran
Gorran
بزووتنەوەی گۆڕان، لە ساڵی ٢٠٠٩ نەوشیروان مستەفا یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بڕیاریدا بە لیستێكی جیا بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٠٩ بكات و ٢٥ كورسیشی بە دەست هێنا. دواتر لیستەكەی بە فەرمی بووە پارتێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و وەك یەكەمین هێزی ئۆپۆزیسیۆن دەركەوت. گوتاری ئەو بزووتنەوەیە بریتیبوو لە رەخنەی تو‌وند لە هەریەكە لە پارتەكانی حكومڕان (یەكێتی و پارتی). گۆڕان توانی دەنگی زۆربەی خەڵكی ناڕەزا بەلای خۆیدا رابكێشێت، هەروەها دەنگی زۆرێك لە ئەندامانی یەكێتی، كە دژی رێككەوتنی ستراتیژی بوون لەگەڵ پارتی بۆخۆی قۆستەوە. تاوەكو ئێستاش زۆرینەی جەماوەری گۆڕان لایەندارانی پێشو‌وی یەكێتین لەگەڵ گەنجانی ناڕازی لە شێوازی حكومڕانی كوردستان. لەماوەی كاری پەرلەمانییان، سەرسەختانە بەرامبەر هەنگاوەكانی یەكێتی وپارتی وەستانەوە و ئەو دوو پارتەیان بە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی تۆمەتبار دەكرد. دوای ٤ ساڵ گوتاری ئۆپۆزیسیۆنبوون، ئەمجارە گۆڕان بریاریداوە بەشداریی حكومەت بكات و شەڕی دەسەڵات لە پەرلەمانەوە بگوازێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران. ئەم بزووتنەوەیەش بێ كێشە نییە، ركابەرەكانی رەخنەی ئەوەی لێدەگرن كە گۆڕان تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە كۆنگرە ببەستێت و بەشێوەیەكی دیموكراتی بەرپرسەكانی هەڵبژێرێت. هەروەها بزووتنەوەكەش بەدەر نییە لە كێشەی ناوخۆیی، كە گەورەترینیان بێ ناسنامەیەتییە، رەنگە ئەمەش هۆكار بێت بۆ نیگەرانبوونی هەندێك لە سەركردە گەورەكانی. گۆڕان قۆناخێكی نوێی سیاسی لە كوردستان دامەزراند، كە فراوانكردنی ئازادی و دیموكراسی لێكەوەتەوە.
Komall
Komall
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن كۆمەڵێك سەركردەی جیابووەوە لە بز‌ووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دروستكرا. لە سەرەتای دروستبوونییەوە عەلی باپیر وەك ئەمیر هەڵبژێردرا. كۆمەڵی ئیسلامی وەك كۆبوونەوەی گرو‌وپێك لە سەركردەی توندڕەوی ئیسلامی لە یەكدی دەبینرا، بەو هۆیەشەوە تو‌وشی چەندین قەیرانی گەورە بووەوە، لەوانە دەستگیركردنی ئەمیرەكەی لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ماوەی ٢ ساڵ. هەروەها تۆپبارانی بارەگاكانی كۆمەڵ لە هەورامان لەلایەن ئەمریكاو هاوپەیمانەكانییەوە و كوژرانی نزیكەی 100 پێشمەرگەی ئەو گرو‌وپەی لێكەوتەوە. كۆمەڵی ئیسلامی لەسەرەتاوە بەشداریی پرۆسەی سیاسی كرد و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ساڵی ٢٠٠٩ لە لیستی چاكسازی‌و خزمەتگوزاری ٤ كورسی بە دەستهێنا، لە هەمانكاتدا شانبەشانی یەكگرتوو چو‌وە پاڵ بەرەی ئۆپۆزیسیۆن. كۆمەڵ لە ناو خۆیدا بە قەیرانێكی فیكری نێوان سەركردە نوێكان‌و سەلەفییەكانیدا تێدەپەڕێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە لیستی سەربەخۆ بەشدارە و رەنگە بۆ كۆمەڵ گرنگترین ئامانجی سیاسی بردنەوەی بێت لە یەكگرتووی ئیسلامی و بوونی بە یەكەم هێزی ئیسلامی، بەڵام ئەم ئامانجەی كۆمەڵ بەهۆی بێهێزیی پێگەیەوە لە شاری دهۆك كە پێگەیەكی بەهێزی یەكگرتووە، زەحمەتە. كۆمەڵ سەرەڕای ئەوەی تووندبو‌ونێكی ئاینی پێوە دیارە، بەڵام لە هەندێك هەنگاودا پێش یەكگرتوو كەوتووە، لەوانە لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە رێكخراوەكانی، دەركەوتنی كچی بێ لەچك لە كەرنەڤاڵەكانی، ئاڵای ئەم پارتە ئیسلامییەش جێگای سەرنجە كە بریتییە لە رەنگی پرتەقاڵی، وەك رەمزی شۆڕشی ئاشتییانە و بو‌ونی دروشمی دینی تێیدا.
پارتەکانی دیکە
0.14 seconds