وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە مەدەغەشقەر تاعوون لە مانگێکدا 20 کەسی کوشتوون

لەلایەن سەروەر سالار 1/10/2017
رشاندنی دەرمانی دژە مش و مەگەز بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تاعوون..وێنە: بی بی سی
رشاندنی دەرمانی دژە مش و مەگەز بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی تاعوون..وێنە: بی بی سی


رووداو-سلیمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێ لە ماوەی مانگی رابردوو لە مەدەغەشقەر 104 کەس تووشی تاعوون بوون کە 20 کەسیان هەر لەو ماوەیەدا مردوون.


بەپێی داتا راگەیێندراوەکان، نیوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە لە مەدەغەشقەر لە جۆری تاعوونی سییەکانن و نیوەکەی دیکە تاعوونی لیمفەکانن.

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی لیمفەگرێکان دەبێ و هۆکارەکەی پێوەدانی مێش و مەگەزی هەڵگری بەكتریای تاعوونە، کە زۆرتر لەسەر جەستەی مشک و جرج دەژین. ئەم جۆرەیان زیاتر ئاوسانی لیمفەگرێکان درووستدەکات و زۆربەی کات کوشندە نییە. 

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی سییەکان دەبێ کوشندەترین جۆرە و هەندێک جار ئەگەر لە 24 کاژێردا چارەسەر نەکرێ، کەسەکە دەکوژێ.

تاعوونی سییەکان لەکاتی وەرگرتنی شلەکانی دەرچوو لەکاتی کۆکە و پژمینی کەسی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوێزرێتەوە و نیشانە سەرەتاییەکانی هاوشێوەی هەڵامەتن.

هەرچەندە تاعوون بەوە دەناسرێتەوە کە لە سەدەکانی نێوەڕاست بووەتەهۆی قڕکردنی چەندین کۆمەڵگەی ئەورووپی و ئاسیایی، ئێستاش ئەو نەخۆشییە ناو بە ناو  بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە لە کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور، بەتایبەت وڵاتانی مەدەغەشقەر، کۆنگۆی دیموکرات و پیرۆ.

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە، بۆ نموونە لە سەدەی 14 دا بووەتەهۆی مردنی 50 ملیۆن كەس. بەڵام بەهۆی پێشكەوتنی زانستی پزیشكی و داهێنانی دەرمانی دژە بەكتریای تاعوون، ئێستا تاعوون بە نەخۆشییەكی دەگمەن دادەنرێ.

زۆربەی حاڵەتەكانی ئەو نەخۆشییە بە دەرمانی دژە زیندە بە ئاسانی چارەسەردەكرێن، بەڵام بەردەستنەبوونی دەرمانی پێویست وادەكات 30-60%ی تووشبووان بمرن.


نیشانەکردن : تاعوون
642 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
"تاعوون"ی ئەلبێر كامۆ دەكرێتە كوردی
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند 5 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند

ناوی لە ریزی پایتەختەکان زیادکرد زۆرتر
 جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات

هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بڕیاری کۆتایی دەدات زۆرتر
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات

پیرۆزبایی جەژنی رۆژوویان لێدەکات زۆرتر
0.25 seconds