وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

کەشە ساردەکان مەترسیی جەڵتەی دڵ زۆرتر دەکەن

لەلایەن هونەر رێبوار 3/1/2019
سەرمای زستان
سەرمای زستان

رووداو-سلێمانی

پزیشكانی زانکۆی لۆند لە سوێد رایدەگەیێنن سەرمای توند بۆ تەندروستی تووشبووانی نەخۆشییەكانی دڵ مەترسیدارە و ئەگەر  خۆیان نەپارێزن ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاددەكات. 

توێژینەوەیەکی پزیشكانی زانکۆی لۆند لە سوێد دەریخستووە سەرمای زستان هەر ڤایرۆسەكانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لەگەڵ خۆی ناهێنێ، بەڵكو وەهاشدەكات لوولەکانی خوێن گرژببن و فشاری خوێن بەرزببێتەوە بۆ پاراستنی گەرمیی لەش؛ بەمەش مەترسیی لەسەر دڵ دروستدەکات و دوورنییە ببێتەهۆی جەڵتەی دڵ. 

د. دەیڤد ئێرلینگ، سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی لۆند دەڵێت بۆیان دەرکەوتووە مەترسیی جەڵتەی دڵ لە کەشە ساردەکان، رۆژانی بایە توندەکان و کەمی تیشكی خۆر زۆرترە. 

سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی لۆند روونیدەکاتەوە بە گرژبوونی لوولەکانی خوێن لە رۆژە ساردەکاندا، ماسولكەكانی دڵ و لوولەکانی خوێن زۆر خۆیان ماندوو دەكەن بۆ پاڵدانی خوێن بۆ هەموو جەستە، بەمەش رەنگە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ. 

چەند رێنماییەک بۆ نەخۆشانی دڵ لە زستاندا:

چاودێری خۆتان بكەن:
دامەزراوەی پسپۆریی نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەڵمانیا دەڵێ دەبێ نەخۆشانی دڵ لە زستاندا بەشێوەیەكی رێكوپێك و بەرنامەدار پێوانەی فشاری خوێن و لێدانی دڵیان بكەن. هەروەك دەبێ رێگە نەدەن پلەی گەرمی ماڵ لە 20 پلەی سیلیزی كەمتر بێ. جگە لەوە جلوبەرگی گەرم بپۆشن و زوو زوو لەنێو ماڵ بجووڵێن تاكو پارێزگاریی لە گەرمیی جەستەیان بكەن.

زۆر خۆتان ماندوو مەكەن:
دامەزراوە ئەڵمانییەكە، كە گرنگیی بە هەموو بابەتەكانی پەیوەست بە نەخۆشییەكانی دڵ و تووشبووانی ئەو نەخۆشییانە دەدات، دەڵێ دەبێ تووشبووانی نەخۆشییەكانی دڵ خۆیان بەدوور بگرن لە گوشاری دەروونی و ماندووبوونی زۆری جەستەیی.

لە ئاماژەكانی جەستەتان تێبگەن:
دامەزراوەكە دەڵێ نابێ ئاماژەكانی جەستەتان نادیدە بگرن، بۆ نموونە ئازار یان سووتانەوەی سنگ یان هەناسە توندی. چونكە دوورنییە هەریەك لەوانە نیشانەی سەرەتایی روودانی جەڵتەی دڵ بن.

لە خەمۆكی بەدووربن:
زستان وەرزی هەوروهەڵا و دووربوونە لە تیشكی هەتاو، هەروەك وەرزی مانەوەیە لەنێو ماڵ و شوێنە داخراوەكان، ئەوەش هاندەری پەیدابوونی خەمۆكییە. بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەوانە، دامەزراوە ئەڵمانییەكە رێنمایی تووشبووانی نەخۆشییەكانی دڵ دەكات كاتی پێویست لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیك بەسەرببەن و دۆخێكی پڕ هاوسۆزیی كۆمەڵایەتی پێكبهێنن.

جگەرەكێشانی زستان مەترسیدارترە:
جۆرناڵی (ئۆگسیۆرگەر ئەلگماینە)ی ئەڵمانی دەڵێ توێژینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە زیانی جگەرەكێشان لە سەرمای زستاندا دوو هێندەی وەرزەكانی دیكەیە، چونكە فشارێكی زۆرتر دەخاتە سەر دڵ و بۆڕییەكانی خوێن.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.25 seconds