وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە بەریتانیا چارەسەرێكی نوێ بۆ شێرپەنجە پێشنیازدەکرێت

لەلایەن رووداو 6/2/2019
ماسۆن کێتلی لە بەریتانیا چارەسەر بە شەپۆلی پرۆتۆنی وەردەگرێت

رووداو - هەولێر

لە بەریتانیا چارەسەرێكی نوێ بۆ شێرپەنجە پێشنیازدەکرێت، کە دەتوانێت بە وردی گرێ شێرپەنجەییەکان بکاتە ئامانج و کەمترین زیان بە شانەکانی دەوروبەری دەگەیێنێت. 

بەڕێوەبەری زانستی چارەسەر بە شەپۆلی پرۆتۆنی لە نەخۆشخانەی کریستی دەڵێت، چارەسەرە نوێیەکەی شەپۆلی پرۆتۆنی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەو نەخۆشانەی پێشتر بەهۆی نەشتەرگەری مەترسیی لەسەر بینین و هەستەکانی دیکەیان هەبوو. 

ماسۆن کێتلی تەمەن 15 ساڵان جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی مێشكی هەیە. ئەو دەبێتە یەکەم نەخۆش کە چارەسەرێكی نوێ وەردەگرێت لە سەنتەری چارەسەر وەرگرتن بە شەپۆلی پرۆتۆنی. 

ئەم جۆرە لە ئامێرەی چارەسەر بە تیشک لە مانچستەر خانە شێرپەنجەییەکان دەکاتە ئامانج زۆر بە وردی، بەمەش خانەکانی دەوروبەری دەپارێزێت. 

گەنجە تەمەن 15 ساڵانەکە لە سەسێکس بەر لە سێ مانگ وەک تووشبووی شێرپەنجەی مێشك دەستنیشانکراوە. ئەو لە دڵەڕاوکێدایە، بەڵام دڵخۆش و بەهیوایە بەم چارەسەر نوێیە. 

ئەو پرۆسەیە ورد و جیاوازە، چونکە نەشتەرگەری لابردنی گرێ شێرپەنجەییەکە رەنگە بە تەواوی بینین لەدەستبدات، هەروەها شانەکانی دیکەی دەوری گرێیەکە وێراندەکات. 

چارەسەری شەپۆلی پرۆتۆنی پێنج ساڵ لەمەوبەر هاتووەتە نێو چارەسەری شێرپەنجە. جولێت هاریسن یەکێکی دیکەیە لەو نەخۆشانەی پێشتر چارەسەری لەو جۆرەی وەرگرتووە، ئەو هیواخوازە چارەسەرەکە فراوانتر بکرێت. 

بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیاکان، سەنتەرە نوێیەکەی چارەسەر بە شێرپەنجە ساڵانە لانیکەم 750 تووشبووی شێرپەنجە چارەسەر دەکات، کە بۆ بیناکردنی نزیکەی 163 ملیۆن دۆلاری تێچووە و بڕیارە ساڵی داهاتوو سەنتەری دووەم لە لەندەن دروستبکرێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.281 seconds