وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

کۆلێجی پزیشکی گشتی لە زاخۆ و گەرمیان دەکرێتەوە

لەلایەن سەروەر سالار 4/10/2017
باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان


رووداو-سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات کە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کردنەوەی دوو کۆلێجی پزیشکی دیکە لە هەرێمی کوردستان و بۆ ئەوەش پشتیان بە پرۆپۆزەڵی زانکۆکان بەستووە و سەرگەرمی دابینکردنی پێداویستییە لۆجستییەکانن بۆیان.


بەپیی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە (رووداو) بەدواداچوونی بۆکردووە، دوو کۆلێجە نوێیەکە لە زانکۆکانی زاخۆ و گەرمیان دەبن، بەڵام هێشتا روون نییە بە دیاریکراوی لە چ بەروارێک دەست بە وەرگرتنی خوێندکاران دەکەن.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەیپێکراوە، عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاشکرایکردووە "بە پشتبەستن بە پرۆپۆزەڵى زانکۆکان و، لەبەر بەرژەوەندى گشتى و دواى ئەنجامدانى رێککارە پێویستەکان، وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر دەستپێکردنى ئامادەکارى بۆ دابینکردنى ستاف و ژێرخان و تاقیگە و پێداویستى سەرچاوەى زانستى و پێداویستیەکانى دیکەى خوێندن لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى لە زانکۆى گەرمیان و زانکۆى زاخۆ".

هەروەک روونیشیکردووەتەوە لە قۆناخى داهاتودا پاش وردبینى و دڵنیابوون لە دەستەبەرکردنى ستاف و ژێرخان و پێداویستییەکانى کۆلێژ، بڕیار لەسەر وەرگرتنى خوێندکار و دەستپێکردنى خوێندن لە کۆلێجى پزیشکى زانکۆکانى زاخۆ و گەرمیان دەدرێت.

بە گوتەی عەباس ئەکرەم، ئەمساڵ پرۆسەى گۆڕانکارى لە نێوەڕۆکى پرۆگرامەکانى خوێندنى پزیشکى دەستیپێکردووە و وەزارەتەکەیان لەو بوارەدا کار دەکات بۆ بەدەستهێنانى متمانەى نێودەوڵەتى و بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن لە کۆلێج و بەشەکانى کۆمەڵەى پزیشکى لە زانکۆکانی کوردستان بە گشتی.

نیشانەکردن : زانکۆ، پزیشکی
1420 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| دوێنێ کاژێر 10:15 | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 15/12/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە

پەیوەندی بە گرفتێكی تەندروستی خۆیەوە هەیە زۆرتر
دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن

لە نەخۆشخانە گۆرانی سەری ساڵ بۆ منداڵە نەخۆشەکان زۆرتر
0.359 seconds