وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

هەوڵە نوێیەکان بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنان لە حوشتردا

لەلایەن سەروەر سالار 4/10/2017
عەرەب هۆگرییەکی زۆریان لەگەڵ حوشترەکانیان هەیە
عەرەب هۆگرییەکی زۆریان لەگەڵ حوشترەکانیان هەیە


رووداو-سلێمانی

هەوڵەکانی قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای تووشکەری (پەتای هەناسەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) چڕدەکرێنەوە لە وشترەکاندا، دوای ئەوەی ڤایرۆسەکە بووەهۆی کوشتنی 722 مرۆڤ لە پێنج ساڵی رابردوودا.


هەرچەندە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مرۆڤدا لە ساڵی 2012 لە سعودیە تۆمارکرا، توێژینەوەکان دەڵێن لە 1983 وە ڤایرۆسەکە لە حوشتردا تۆمارکراوە.

بەپێی هەواڵی رۆیتەرز، زۆربەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە لە وڵاتانی کەنداو تۆمارکراون، بەڵام هەر شوێنێک حوشتری عەرەبیی یەک کۆپارەی تێدابێ ڤایرۆسەکەی لێیە، کەچی لە حوشترە ناعەرەبییە جووت کۆپارەکاندا ڤایرۆسەکە نییە!

حوشتری تاک کۆپارەی عەرەبی لە رووبەرێکی فراوانی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پاکستان و باشووری ئاسیا هەیە، واتە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە مەترسیی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەمێننەوە. ئێستا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ درووستکردنی پێکوتەی دژی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ و ئاژەڵدا.

ماریا ڤان کیرکوف، پسپۆڕی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەڵێ "ڤایرۆسەکە لە حوشتردا هەیە لە هەموو ناوچەکان".

لە ئەفریقاش گومانی هەبوون ڤایرۆسەکە دەکرێ؛ بەڵام هەندێک هۆکار هەن بۆ تۆمارنەکرانی حاڵەتەکان لە مرۆڤدا بەشێوەی بەرچاو، لەوانە: لاوازیی سیستمی چاودێریی نەخۆشییەکان لەو کیشوەرە، هۆگر نەبوونی مرۆڤی ئەفریقایی لەگەڵ حوشتر بە پێچەوانەی وڵاتانی عەرەب، هەروەها کەمیی رێژەی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەفریقا کە لە هۆکارەکانی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەو کەسانەن کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

کۆرۆنای تووشکەری (پەتای هەناسەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست) لە ڤایرۆسە مەترسیدارەکانە و سێیەکی ئەوانە دەکوژێ کە تووشی دەبن.

پێشووتر 12 جۆر پێکوتە بۆ رێگری لە تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسەکە درووستکراون، بەڵام بەو دواییانە مەیلی زانایان بەرەو ئەوەیە پێکوتەی رێگری لە نەخۆشییەکە لە حوشتردا پەرە پێبدەن، چونکە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ئەو ئاژەڵەیە و لەوانەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە.

ئێستا دوو جۆر پێکوتە لە قۆناخی تاقیکردنەوە و پەرەپێداندان کە بە مەبەستی بەکارهێنان لە حوشتردا درووستدەکرێن.


نیشانەکردن : کۆرۆنا
1299 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| دوێنێ کاژێر 11:27 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| دوێنێ کاژێر 07:06 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە

تەمەنی تووشبووان درێژدەکات زۆرتر
جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ 21/6/2018 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
0.406 seconds