وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

تەندروستی جیهانی: ژمارەی قوربانییانی تاعوون لە مەدەغەشقەر روو لە زیادبوونە

لەلایەن سەروەر سالار 4/10/2017
بەکتریای تووشکەری تاعوون: یەرسینیا پێستیس
بەکتریای تووشکەری تاعوون: یەرسینیا پێستیس


رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ژمارەی قوربانییان بە جۆرە مەترسیدارەکەی تاعوون لە مەدەغەشقەر روو لە زیادبوونە.


بەپێی نوێترین ئاماری رێکخراوەکە، کە سێشەممە 3 ی ئۆکتۆبەر بڵاویکردەوە و ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژەیپێکردووە، لە مانگی ئابی رابردووەوە لە مەدەغەشقەر 131 حاڵەتی تاعوون تۆمارکراون کە 24 کەسیان بەو هۆیەوە مردوون. هەمان ئامار دەریخستووە لەنێو تووشبووەکاندا 73 کەسیان تووشی تاعوونی سییەکان بوون کە جۆرێکی مەترسیدارە و ئەوانی دیکە تووشی تاعوونی لیمفەگرێکان بوون کە مەترسییەکی ئەوتۆ نییە.

هەمانکات رێکخراوەکە دڵنیایی داوە کە مەترسیی گەورە لەسەر وڵاتانی دیکەی ئەفریقایی نییە بەهۆی تاعوونەکەی مەدەغەشقەر، چونکە مەدەغەشقەر دوورگەیەکی دابڕاوە لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئافریقا و هاتووچۆی کەمە لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

تاعوون و جۆرەکانی

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی لیمفەگرێکان دەبێ و هۆکارەکەی پێوەدانی مێش و مەگەزی هەڵگری بەكتریای تاعوونە، کە زۆرتر لەسەر جەستەی مشک و جرج دەژین. ئەم جۆرەیان زیاتر ئاوسانی لیمفەگرێکان درووستدەکات و زۆربەی کات کوشندە نییە. 

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی سییەکان دەبێ کوشندەترین جۆرە و هەندێک جار ئەگەر لە 24 کاژێردا چارەسەر نەکرێ، کەسەکە دەکوژێ.

تاعوونی سییەکان لەکاتی وەرگرتنی شلەکانی دەرچوو لەکاتی کۆکە و پژمینی کەسی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوێزرێتەوە و نیشانە سەرەتاییەکانی هاوشێوەی هەڵامەتن.

هەرچەندە تاعوون بەوە دەناسرێتەوە کە لە سەدەکانی نێوەڕاست بووەتەهۆی قڕکردنی چەندین کۆمەڵگەی ئەورووپی و ئاسیایی، ئێستاش ئەو نەخۆشییە ناو بە ناو  بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە لە کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور، بەتایبەت وڵاتانی مەدەغەشقەر، کۆنگۆی دیموکرات و پیرۆ.

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە، بۆ نموونە لە سەدەی 14 دا بووەتەهۆی مردنی 50 ملیۆن كەس. بەڵام بەهۆی پێشكەوتنی زانستی پزیشكی و داهێنانی دەرمانی دژە بەكتریای تاعوون، ئێستا تاعوون بە نەخۆشییەكی دەگمەن دادەنرێ.

زۆربەی حاڵەتەكانی ئەو نەخۆشییە بە دەرمانی دژە زیندە بە ئاسانی چارەسەردەكرێن، بەڵام بەردەستنەبوونی دەرمانی پێویست وادەكات 30-60%ی تووشبووان بمرن.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| دوێنێ کاژێر 12:46 | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە 30 خولەک لەمەوبەر |

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە

"تاوانی من یارمەتیدانی کورد و پێشمەرگەیە" زۆرتر
بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە 38 خولەک لەمەوبەر |

بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە

کۆسرەت رەسول و مەلا بەختیار بەشدارن زۆرتر
 لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران 46 خولەک لەمەوبەر |

لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران

تەمەنی پەرلەمان بۆ 8 مانگی دیکە درێژکرایەوە زۆرتر
0.344 seconds