وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

گەنجان روو دەکەنە پشکنینی چەوریی خوێن

لەلایەن سەروەر سالار 4/10/2017
گەنجێک: بە رێکەوت پشکنینم کرد، کەچی بینیم چەوریی خوێنم گەیشتووەتە 500
گەنجێک: بە رێکەوت پشکنینم کرد، کەچی بینیم چەوریی خوێنم گەیشتووەتە 500

 
رووداو- سلێمانی 

شاڵاو، 28 ساڵ، سەرئێشەیەکی سادەی هەبوو، بەڵام کاتێ روویکردە تاقیگەیەک و "پشکنینى گشتى"ى بۆ کرا، هەواڵێکی ناخۆشی وەرگرتەوە، چونکە پێیانگوت کە چەوریی خوێنی زۆر بەرزە و گەیشتووەتە 500 . هەر لەو هەفتەیەدا گەنجێکی هاوڕێی پشکنینی کردووە و پێیانگوتووە چەورییەکەت گەیشتووەتە 600. 


لە زانستدا بەرزبوونەوەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن هەندێکجار بۆماوەییە و لە جینی هەندێک خێزاندا هەیە، هەندێکجاری دیکەش بەهۆی شێوازی نادروستانەی ژیانە. پزیشکەکان دەڵێن چەوریی خوێن بابەتێکی گرنگە، بەڵام مەرج نییە خەڵکی وەکو پێویست تێیگەیشتبن. 

د.زانیار نووری عوسمان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵ، دەڵێ ژمارەیەکی بەرچاوی گەنجان ئێستا روو لە نەخۆشخانە و کلینیکەکان دەکەن بۆ چارەسەری چەوریی خوێن، بێئەوەی زانیاریی پێویستیان لەبارەی ئەو چەورییانەوە هەبێ "هەموو کەسێک چەوریی خوێنی هەیە، بێ ئەو چەورییانە پرۆسە زیندەگییەکانی ناو جەستە بە باشی بەڕێوەناچن، بەڵام هەندێکجار لە رادەی ئاسایی بەرزتر دەبنەوە و لەوبارەدا دوور نییە رێگە خۆشبکەن بۆ چەندین نەخۆشی". 

وەک پسپۆڕەکەی هەناو و دڵ باسی دەکات، هەرکەسێک گومانی هەیە کە مەترسی چەوریی خوێنی لەسەر بێ، یان دەیەوێ دڵنیابێ کە لە مەترسیدا نییە، با سەرەتا پشکنینی خوێن بکات "بەگشتی پێویست نییە بەر لە تەمەنی 45 ساڵی پشکنینی چەوریی خوێن بکرێ، جگە لە هەندێک حاڵەت کە پزیشک بڕیار دەدات، وەکوو بۆماوەیی و خێزانی لەسەر دڵ و بۆڕییەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی دیکە کە رێگە خۆشدەکەن". 

پزیشکێکی دیکەش هۆشداری دەداتە گەنجان کە خۆبەخۆ پەنا بۆ دەرمان نەبەن و سەرەتا بیر لە گۆڕینی شێوازی ژیانیان بکەنەوە. 
د.سەربەست فەخرەدین، پسپۆڕی هەناو، بە (رووداو)ی گوت: "گەنج هەیە چەوریی زۆر بەرز بووە، پاش دوو مانگ لە وەرزش و رێکخستنی خۆراک هاتووەتەوە بۆلام و چەورییەکەی ئاسایی بووەتەوە، بێئەوەی هیچ دەرمانێک بەکاربهێنێ". 

وەکو دکتۆر سەربەست دەڵێت، گەنجێکى تەندروست کە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنی نەبێ، لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی چەوریدا تەنیا رێنمایی دەکرێ شێوازی ژیانی باش بکات "سەرەتا پێیدەڵێین دوو هەفتە رێجیم بکە، بەر لە پشکنینەکە 12 کاژێر هیچ مەخۆ و مەخۆرەوە جگە لە ئاو، پشکنینەکە دووبارە بکەوە، ئەگەر لەوبارەدا ئاسایی بوو، ئەوە مەترسی نییە و چارەسەری ناوێ". 

 پسپۆڕەکە رێنمایى ئەو گەنجانە دەکات کە چەوریى خوێنیان هەیە و دەڵێ: "کەسی گەنج و تەندروست کە تەنیا چەورییەکەی بەرز بێ، با سەرەتا وەرزش بکات، کێشی رێکبخات، شەکر و چەوری کەم بخوات، بادام و فستق زۆرتر بخوات، واز لە جگەرە و کحول بهێنێ، دوور نییە لە ماوەی چەند مانگێکدا تەنیا بەم رێوشوێنانە چەورییەکەی 200 - 300 ملگم/ دسل دابەزێ". 

نوێترین توێژینەوە کە وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا پشتی پێ بەستووە، دەڵێ لە کەسانی ئاساییدا پێویست نییە لە خوار تەمەنی 40 ساڵییەوە پشکنینی چەوریی خوێن بکرێ، مەگەر پزیشک بڕیار بدات. 

دکتۆر زانیار دەڵێت "زانینی مەترسیی چەوری هەر پەیوەندی بەو ژمارەیە نییە کە لەسەر کاغەزی پشکنینەکەیە، بەڵکو دەبێ بە وردی بزانین کەسەکە بە برسییەتی پشکنینەکەی کردووە یان نا، ئایا هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نییە، جگەرە دەکێشێ، نەریتی خواردنی چۆنە، ئاستی چالاکیی جەستەیی، ئایا لە خێزانەکەیاندا هیچ کەسێک تووشی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ بووە و چەندین زانیاریی دیکە". 

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێ تەنیا یەک جۆر پشکنین و یەک جۆر چەوریی خوێن ناتوانن بڕیار بدەن کە کەسەکە لە مەترسیدایە یان نا "پێنج جۆر چەوریی هەن و هەریەکەیان گرنگیی خۆی هەیە، کەچی لای ئێمە 80%ى خەڵکی لە خۆیانەوە دوو جۆر پشکنینی چەوری دەکەن و داوای رێنماییمان لێدەکەن". 

پزیشکەکە لە ئەزموونی خۆیەوە هەروەها دەڵێ "هەیە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە دەکێشێ و خەمی نییە، کەچی خەمی ئەوەیەتی چەورییەکەی بەرزە، لە کاتێکدا جگەرەکە زۆر مەترسیدارترە و تەنانەت هۆکارێکی بەرزبوونەوەی چەوریی جگەرە". 
 
 
خانمێکی پەنجا ساڵ و رێنمایی پزیشک 

د.ئازاد مەنتک، پزیشکی هەناو و دڵ لە هەولێر، لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەمشێوەیە چەوریی خوێن و سوود و زیانی دەرمانە دژە چەورییەکانی روونکردووەتەوە بە پشتبەستن بە رووداوێکی راستی: 
لە مەڵبەندی تەندروستیی مەلافەندی نەخۆشێکی ژنی تەمەن 50 ساڵ هات کە پشکنینى چەوریی کردبوو، یەکسەر دەرمانیان بۆ نووسیبوو، بەڵام دەرمانەکە کاریگەریى لاوەکى لەسەر جەستەى پەیداکردبوو. بۆیە:

1- هەرگیز پزیشک بە یەک پشکنینى چەوری نەخۆش ناخاتە سەر دەرمانی چەوری، مەگەر نەخۆشەکە نەخۆشیی دیکەى وەکو شەکرە یان جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی قاچی هەبێت. ئەگەرنا پزیشک بە نەخۆشەکە دەڵێت: بڕۆ دوو هەفتە پارێز بکە و دوای ئەو دوو هەفتەیە پشکنین بکە، بەڵام 12 کاژێر بەر لە پشکنینەکە هیچ مەخۆ و مەخۆرەوە، دواى پشکنینەکە پزیشک بڕیار دەدات دەرمان بەکاربهێنى یان نا. 
2- چەوری بە تەنیا بەس نییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشیی دڵ! بەڵکو کۆمەڵە هۆکارێک پێکەوە هەن. 
3- بۆ ئافرەتان ئەوانەى سووڕی مانگانەیان ماوە، یان ئەوانەى نزیک بوونەتەوە لە تەمەنى نائومێدى، تەنیا پزیشکى پسپۆڕى دڵ دەتوانێ  چارەسەریان بۆ بنووسێ. 
 4- دەرمانەکانی چەوری کاردانەوەی لاوەکی زۆریان هەیە، وەک:  
ء- کۆئەندامی هەرس: هێڵنج و بەدهەرسی، سەرئێشان و داوەشان و گیان ئێشان. 
ب - هەوکردنی جگەر 
ج - ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات. 
د- هەوکردنی ماسوولکە: بەتایبەت لە نێو بەساڵاچووان و ئافرەتان. 
ه- بەردی زراو دروست دەکات. 
و- پشتئێشان، هەڵامەت، بەردەوام هەستکردن بە کزانەوەی گەروو. 
ز- هەندێک دەرمانى چەورى، جۆرێکى دیکەى چەورى زیاد دەکەن. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : چەوری، کۆلیسترۆڵ
2011 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

يونس حسن محمد | 22/10/2017 12:19:03 م
به يامى من بو سه روك ... با ده ستى هه مو كه وره كانى كوردستان بكرئت وه بئ يان بلئت هه ر ئوه بون كه كوردستان تان ئازاد كردوه له ده ستى دوزمن وه هه ر...
محەمەد | 22/10/2017 12:20:54 م
گوڕان چی؟ کێها لەو نێوانە گوڕانە؟
32 حیزب بە پارتی و یەکێتییەوە: دەستبەرداری ئەنجامی گشتپرسی نابین
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (4)
Nina | 22/10/2017 11:14:24 ص
Yes we agree with you
كۆرد | 22/10/2017 11:56:01 ص
ماندوو نەبن! چاووی هەموو خەڵکی کۆرد ماچ دەکەم و سەری رێز و حۆرمەتیان بۆ دادەنەوێنم. تێبینی: تکایە با لە بوواری فەنییەوە تۆزێک سەرنج بدەین. مایکەکان...
یەکێتی: مەرجەکانی عەبادی قابیلی پەسندکردن نین
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (2)
کچە شەهید | 22/10/2017 09:06:58 ص
وەڵڵا هەموو تاوانبار و بەرپرسیارن لەم ڕووداوانە. یانی ئێوە جیاوازی جەیشی عراقی و حەشدی شەعبی و هاوپەیمانانتان نەدەزانی. عەیبە بەسە خۆتان مەدزنەوە ،...
هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی: فێڵمان لێکرا
| دوێنێ کاژێر 10:48 | (1)
Naser F. Hado
Naser F. Hado | 22/10/2017 07:16:50 ص
هێرش کردنى ئەوان سەر خاکى ئێمە دەستدرێژى نەبوو؟
karkuk | 22/10/2017 07:58:18 ص
کۆنسوڵخانەی ئێران دەڵێت: ئەو کەسانە بەمەبەستی سیاسی هێرشیان کردووەتەسەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی. ??????? كاري وان سياسي نينه وه دياره ؟
کۆنسوڵخانەی ئێران داگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان سەرکۆنە دەکات
| دوێنێ کاژێر 09:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: مافە دەستوورییەکان بە کورد نەدراون 5 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: مافە دەستوورییەکان بە کورد نەدراون

"کورد زۆر داوایان لە حکومەتی عێراق هەبووە بۆیان زۆرتر
ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەند: پڕكردنەوەی شوێنی مام جەلال خەیاڵە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەند: پڕكردنەوەی شوێنی مام جەلال خەیاڵە

یەكێتی شوێنی تاڵەبانی پڕناكاتەوە زۆرتر
نهێنییە نێودەوڵەتییەكانی كەوتنی كەركووك 5 کاژێر لەمەو بەر |

نهێنییە نێودەوڵەتییەكانی كەوتنی كەركووك

عەبادی چی بە کۆشکی سپی گوتووە؟ زۆرتر
0.235 seconds