وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

هاوارێک لەبارەی ڤایرۆسی جگەری جۆری B

لەلایەن رووداو 4/12/2018
 د . زاهیر سوران
د . زاهیر سوران

* د . زاهیر سوران

له‌ ساڵی 2004ـه‌وه‌ ده‌نووسم و هاوارده‌كه‌م (سه‌یری بابه‌ته‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا - هه‌ولێر بكه‌ن) كه‌ ئاسایشی ته‌ندروستی به‌شێكی گرنگ و دانه‌بڕوای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر میلله‌تێكه‌، ئەگه‌ر دانیشتوان ته‌ندروست نه‌بن، بودجه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت ته‌ندروستی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی دابینبكات (وای له‌ به‌شه‌كانی دیکە)، ئه‌و كاته‌ دەبێت چاوەڕێی كاره‌سات، ماڵوێرانی و داڕمانی سیسته‌می ته‌ندروستی بکەین.

مرۆڤ (ئافره‌ت یان پیاو) كه‌ كاره‌كه‌ی خۆی خۆشنه‌ویست مانایوایه‌ ویژدانی نییه‌ (ده‌ڵێن پاره‌كه‌ی حه‌رامه‌) كه‌ ویژدانیشی نه‌بوو هه‌رچی كاری نامرۆڤانه‌یه‌ له‌ده‌ستی دێت و دژی هاونیشتمانییانی ده‌یكات!

هه‌رچه‌نده‌ من لێره‌دا نامه‌وێت ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ هیچ كه‌سێك رابكێشم، به‌ڵام پێویسته‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ت به‌نه‌خوێنه‌كه‌ی خۆی زێده‌تر تووندبكاته‌وه ‌و هه‌وڵی جی‌دی بدات بۆ دابینكردنی ئاسایشی ته‌ندروستی ئه‌م میلله‌ته‌‌، ئەگه‌ر پێی دابینناكرێت، با سه‌ربه‌رزانه‌ بڵێن ناتوانین دابینیبكه‌ین.

بڵاوبوونه‌وه‌ی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری جۆری B  گه‌یشتووەته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار. نه‌وه‌ی لاو (رابه‌ری دواڕۆژ‌‌)ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ نه‌خۆشكه‌وتوون، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ندین خێزان له‌ یه‌كپچڕاوه‌ (ژن لە پیاوە جیاكراوه‌ته‌وه‌)، ئه‌وه‌ش بووەته‌هۆی شۆكبوون و سه‌ر‌لێشێواوی دانیشتووان بێ ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ورته‌یان لێبێت!

ئەگه‌ر ده‌توانن به‌كردار فه‌رموون كۆنترۆڵی بكه‌ن، بزانین كێ رێگەیان لێده‌گرێت. من دڵنیام هه‌رخۆیان رێگرن، ئەگەرنا بۆچی له‌ ماوه‌ی شەش مانگدا ناتوانن ئامێرێكی ئاوتۆكلێڤ (پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نه‌شته‌رگه‌ری و ددان‌) چاكبكه‌نه‌وه‌. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كیژۆڵه‌یه‌ك ده‌ستنیشانكرا هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری  جۆری B و دوێنێش یه‌كێكی دی ده‌ستنیشانكرا به‌ هه‌مان ڤایرۆس، ئایا چه‌ند نه‌خۆشی دیکە بۆلای دكتۆره‌كانی دیکە رۆشتوون، یان هەن و دەستنیشاننەکراون؟

راسته‌ من وه‌ك پزیشك له‌ ئاستی ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتم و نه‌متوانی له‌ هاریكاری ده‌روونی زیاتر هیچ هاوكارییان بكه‌م، به‌لام بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترس و له‌رزه‌كه و ده‌رهێنانیان له‌ باری شۆكه‌كه‌دا ‌درێخیم نه‌كردووه‌ و به‌ شاهیدی دایكیان هه‌وڵی ته‌واوی خۆمم داوه‌ تاوەکو كه‌مێك له‌ ئازاره‌ ده‌روونیه‌كانیان كه‌مبكه‌مه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌ی بۆچی له‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌‌ ناپرسنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می، ناحاڵیبوون و نازانستی خۆیان و كۆمه‌ڵگە و پیاوسالارییه‌وه‌ ماڵی خه‌ڵكی وێرانده‌كه‌ن؟ كوڕ و كیژی ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌مدیده‌یه‌ تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌كه‌ن! خودایه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ چ ویژدانێكیان هه‌بێت؟

به‌پله‌ی یه‌ك ده‌بێت به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌وڵی جیدی بده‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌‌ و رێگرتن لێی، هاوكات لیژنه‌یه‌ك دابنرێت بۆ به‌دواداچوون و سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وهی، پاشان دابینكردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی نه‌خۆشەکان، ئەوە کەمترین هەنگاون کە دەبێت خێرا بگیرێنە بەر و ژیانی هاونیشتمانییان بپارێزرێت‌ .

* پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ گشتییه‌كان و درمییه‌كان، سه‌نته‌ری پزیشكی نوێ، سلێمانی

کۆمێنتەکان

 
فه‌رهاد برادۆستی/ له‌نده‌ن | 4/12/2018
به‌ڕێز ئه‌گه‌ر کۆمه‌لگا ڕۆشنبیر نه‌بێ گله‌یی له‌ به‌رپرسه‌کانیش ناکرێ بچوکترین نمونه‌: ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ڕێزت کردبا به‌ جله‌ ناسکه‌کانی نانسی عه‌جره‌م یان لاقه‌ ڕوته‌کانی هه‌فا وه‌هبی بڕوا بکه ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌یری بابه‌ته‌که‌تیان ئه‌کرد به‌لام چونکه‌ بابه‌ته‌که‌ت بلێین زانستیه‌ خه‌لک خۆی لێ بێبه‌ری ده‌کات و ناشزانن په‌یوه‌ندی به‌ ژیان و ته‌ندروستی هه‌موو کورده‌ک و مرۆڤێکه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ڕێز نان بۆ نانه‌وا و گۆشتیش بۆ قه‌ساب. ده‌ست خۆش بۆ نوسینه‌که‌ت
Homer | 5/12/2018
دەست خۆشی لە بەڕێز د. زاھیر سوران دەکەین کە ھەمیشە دڵسۆزی میلەتەکەی و نەخۆشەکانی بووە و ھیوادارم بەردەوام بیت و سەرکەوتن ھەر بۆ خەلکانی دڵسۆزە
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| دوێنێ کاژێر 10:13 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| دوێنێ کاژێر 08:52 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە ئەمریکا ژمارەی حاڵەتەکانی ئیفلیجی منداڵان زیادیکردووە

د. تۆماس کلاک: نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەگمەنە، زۆرتر
 نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە دوێنێ کاژێر 11:24 |

نەخۆشخانەی چارەسەری قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە مانگی داهاتوو دەستبەکارکردن لە نەخۆشخانەکە زۆرتر
0.219 seconds