وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە بەریتانیا بە ئامێرێكی نوێ لەڕێگەی هەناسەدان دەستنیشانی شێرپەنجە دەکرێت

لەلایەن هونەر رێبوار 5/1/2019
ئامێرەکە لەژێر توێژینەوەدایە

رووداو- هەولێر 

زانکۆی کامبرجی بەریتانیا و کۆمپانیای ئاولستۆن بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرە پزیشكییەکان، توێژینەوەیەک لەسەر ئامێرێكی نوێ ئەنجامدەدەن، کە لەڕێگەی هەناسەدانەوە پشكنینی شێرپەنجە دەکات و لە قۆناخە سەرەتاییەکان دەستنیشانی دەکات. 

د. ریبیکا فیتز گێراڵد- سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کامبریج کە هاوکات پسپۆڕی خۆپارێزی لە شێرپەنجەیە دەڵێت، بە پەسەندکردنی پشكنینەکە گۆڕانکاری نوێ لەبواری دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بۆ تاک و بۆ سیستەمی تەندروستی دەکرێن. 

ئەگەر سەرکەوتووبێت، ئەم ئامێرەی شیکەرەوەی هەناسە، دەتوانێت ژیانی هەزاران کەس رزگاربکات. 

توێژەران دەڵێن تەنیا بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە، بەهایەکی زۆر لەسەر سیستەمی تەندروستی وڵاتان کەمبکەنەوە و بە پشکنینێكی هەرزان و سەلامەت و ورد، دەستنیشانی شێرپەنجەی مەمک بکەن. ئەمەش لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا دەبێت و چارەسەرەکەی ئاساندەبێت. 

بەگوێرەی پەیمانگەی نەتەوەیی شێرپەنجەی بەریتانیا نزیکەی نیوەی شێرپەنجەکان لە ئینگلتەرا لە قۆناخە گەشەسەندووەکان دەستنیشاندەکرێن، کە چارەسەریان سەختترە. 

ئەم پشکنینە گرنگی زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە دیاریدەکات، بەجۆرێك بۆ هەندێك شێرپەنجەی وەک سوورێنچک، تەنیا 12%ی نەخۆشەکان دەتوانن بۆماوەی 10 ساڵی دوای تووشبوون بژین. 

ریبیکا کۆلدریک، یەکێكە لەو ١٥٠٠ نەخۆشەی کە ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکەی لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا لەڕێگەی هەناسەدان. کە توێژینەوەیەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەیەی شێرپەنجە لە بەریتانیا و کۆمپانیای ئاولستۆنی بەرهەمهێنەری پشکنینەکە ئەنجامدەدرێت. 

کۆلدریک شێرپەنجەی نییە، بەڵام لە تەمەنی سییەکانیدا، چەندین خانەی گۆڕاو لە بۆڕی سوورێنچکی هەبوون کە بە سوورێنچكی بارێت ناسراون و بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سوورێنچك دروستدەبێت. 

سەنتەری توێژینەوەیەی شێرپەنجە لە بەریتانیا دەڵێت 13%ی تووشبووانی سوورێنچكی بارێت، لە قۆناخێكی تەمەنیان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سوورێچک هەیە. 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە کە پرۆفیسۆرێكی خۆپارێزی شێرپەنجەیە لە زانکۆی کامبریج دەڵێت ئەم رێگە نوێیە جیاوازی زۆری لەگەڵ رێگەکانی پێشووتر هەیە. 

ریبیکا فیتز گێراڵد- سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: "ئەم بۆڕییانە کە ئاسانترن بۆ هەناسەدان بۆ نێویان بەراورد بە دەمامک، هەروەها کۆکردنەوەی نموونە بۆ ئەم بۆڕییانە ئاسانترە، ئەمە یەکێکە لە شتەکان کە جیاوازی راستەقینەی لەنێوان ئەم تەکنۆلۆژیایە و رێگەکانی پێشتر دروستکردووە. چونکە یەکەمجارە لەم رێگەیەدا ماددە کیمیاییەکانی هەناسەدان کە دێنە دەرەوە دەچنەوە نێو ئەم بۆڕییانە و دواتر دەنێردرێنە تاقیگە بۆ پشکنین، بۆیە بەڕاستی ئەمە رێگەیەکی ئاسانە و دوای هەناسەدان و ناردنی نموونەکان بۆ تاقیگە، دەتوانی ئەنجامەکان وەربگریتەوە". 

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کامبریج زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بە هەنگاوێكی گرنگ نێودەبات لە جەنگی دژی شێرپەنجە. 

ریبیکا فیتز گێراڵد- سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی کامبریج هەروەها دەڵێت ئامانج ئەوەیە بەڕاستی ئەنجامی باشمان هەبن لە شێرپەنجە، دەبێت بەدوای زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بگەڕێین، ئەمە تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن هەبێت، ئێستا تەواوی پرۆگراممان لە کامبریج لەسەر ئەمەیە، ئێەم بەدوای چەندین تەکنۆلۆژیاداین، کە دەتوانن شێرپەنجە بە زوویی دەستنیشانبکەن، بۆیە ئەمە ئاسانە، هەموو هەمان ئەو مەرجانەی تێدایە کە دەتوانین بڵێین کاردەکات و جیاوازی دروستدەکات. 

پزیشكانی شێرپەنجە ئەم دوو ساڵە لە توێژینەوە بە وردی و هیواوە دەڕوانن، تاوەکو بتوانن ئایا ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێت جێگەی هەناوبینی پڕئازار بگرێتەوە و گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ دروستدەکات لە داهاتووی پزیشكیدا. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| دوێنێ کاژێر 09:49 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| دوێنێ کاژێر 08:50 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| دوێنێ کاژێر 01:19 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا 5 کاژێر لەمەو بەر |

دیالۆگی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بارسێلۆنا

سەرەتا من (ئەحمەد سەنگاوی) بە یەکەم پرسیار زۆرتر
وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە

لەو کەسانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە زۆرتر
تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟ 12 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟

پێکهاتەکانی رەنگاورەنگ و هەمەجۆر بن زۆرتر
1.406 seconds