وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

منداڵێک لە هەولێر بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان ژیانی لە مەترسیدایە

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 5/10/2017
ژیانی چەندین نەخۆش بەهۆی بڕیارێکی بەغدا لە مەترسیدایە

رووداو - هەولێر 

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ژیانی چەندین نەخۆشی خستووەتە مەترسییەوە، لە هەولێر منداڵێک پزیشک دوو مانگیان بۆ داناوە تاوەکو لەژیاندا بمێنێت و دەبێت بە زووترین کات لە هیندستان نەشتەرگەری چاندنی دڵی بۆ بکرێت.


دایک و باوکی منداڵەکە بەهۆی بڕیارەکەی بەغدا ناتوانن منداڵەکەیان لە مردن رزگار بکەن و دەڵێن، شەو و رۆژ فرمێسک دەڕێژن کە رێگەنادرێت منداڵەکەیان بۆ چارەسەر ببرێتە دەرەوە.

ئەوان پێشتریش دوو منداڵیان بە هەمان نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، ئەوەی هەشیان بووە بۆ چارەسەری ئەو منداڵە خەرجیان کردووە.

ئاوات عەبدوڵڵا، دایکی داهێن دەڵێت "جەرگه، ژیانم هیچ نییە رۆژ تاوەکو ئێوارە چاو بەفرمێسک لە دیاری دادەنیشم، منداڵەکانی دیکەشم هەموویان لە خەمان رەنگیان زەردبووە، ئەمە سێ چوار رۆژ دەوامی قوتابخانەیە منداڵەکانم بە جلی ماڵەوە دەچنە قوتابخانە، جارێ سنوورەکە ببێتەوە منداڵەکەم ببەمە هیندستان و لێرەش پارەکەم بۆ کۆبکرێتەوە چارەسەری دەکەم".

12 ساڵ لەمەوبەر ئەم دایک و باوکە جەرگیان سووتاوە و دوو منداڵی دیکەیان بەهەمان نەخۆشییەکەی داهێن کۆچی دواییانکردووە،  ئێستا ئەوان نایانەوێت بەدیار مەرگی  سێیەم منداڵیان دەستەوەستان بن.

جگەرگۆشەکەیان بۆ لە ژیاندا مانەوە بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکییە و چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام نەخۆشییەکە بەجۆرێک ترسناکە، کە کاریگەری لەسەر بەشێک لە ئەندامەکانی دیکەی جەستەشی کردووە.

باوکی داهێن شوفێری بارهەڵگرە و بۆ چاکبوونەوەی کوڕەکەی هەرچی هەیانبووە فرۆشتوویەتی، چاندنی دڵیش بۆ داهێن پێویستی بە 70 هەزار دۆلار و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە ئەو پارەیە کۆکراوەتەوە نەگەشتە ئاسمانییەکانیش دەستیان پێکردووەتەوە.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە 41 خولەک لەمەوبەر |

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا 53 خولەک لەمەوبەر |

ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا

چۆن دۆزرانەوە و چۆن گەڕێندرانەوە؟ زۆرتر
قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا 58 خولەک لەمەوبەر |

قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا

"ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە دووژمنی عێراقن" زۆرتر
0.407 seconds