وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

ژمارەی مردووان بە تاعوون لە مەدەغەشقەر گەیشتە 33 کەس

لەلایەن سەروەر سالار 7/10/2017
بەکتریای تووشکەری تاعوون
بەکتریای تووشکەری تاعوون


رووداو-سلێمانی

نوێترین راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی مەدەغەشقەر ئاشکرایدەکات ژمارەی مردووان بە تاعوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە 33 کەس و کۆی تووشبووانیش لە 200 کەس زیاترە.


راگەیێندراوەکە، کە پێنجشەممە 5 ی ئۆکتۆبەر بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ زۆرینەی مردووان ئەوانەن کە تووشی تاعوونی سییەکان بوون، کە مەترسیدارترین جۆرە و لە رێگەی پرژەی دەرچوو لە کۆکە و پژمە و هەناسە دەگوێزرێتەوە.

بەرپرسێک لە وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەوە گوتوویەتی، لەنێو کۆی تووشبوواندا 155 کەس تووشی تاعوونی سییەکان بوون.

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداریداوە کە تاعوونەکەی ئەمساڵی مەدەغەشقەر وەکوو ساڵانی پێشوو نییە، بەوەی زۆرتر تاعوونی سییەکانە و لە ناوچە شارستانەکان بڵاودەبێتەوە نەک گوندەکان.


تاعوون و جۆرەکانی

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی لیمفەگرێکان دەبێ و هۆکارەکەی پێوەدانی مێش و مەگەزی هەڵگری بەكتریای تاعوونە، کە زۆرتر لەسەر جەستەی مشک و جرج دەژین. ئەم جۆرەیان زیاتر ئاوسانی لیمفەگرێکان درووستدەکات و زۆربەی کات کوشندە نییە. 

ئەو جۆرەی تاعوون کە تووشی سییەکان دەبێ کوشندەترین جۆرە و هەندێک جار ئەگەر لە 24 کاژێردا چارەسەر نەکرێ، کەسەکە دەکوژێ.

تاعوونی سییەکان لەکاتی وەرگرتنی شلەکانی دەرچوو لەکاتی کۆکە و پژمینی کەسی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوێزرێتەوە و نیشانە سەرەتاییەکانی هاوشێوەی هەڵامەتن.

هەرچەندە تاعوون بەوە دەناسرێتەوە کە لە سەدەکانی نێوەڕاست بووەتەهۆی قڕکردنی چەندین کۆمەڵگەی ئەورووپی و ئاسیایی، ئێستاش ئەو نەخۆشییە ناو بە ناو  بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە لە کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور، بەتایبەت وڵاتانی مەدەغەشقەر، کۆنگۆی دیموکرات و پیرۆ.

تاعوون لە مێژوودا كارەساتی گەورەی ناوەتەوە، بۆ نموونە لە سەدەی 14 دا بووەتەهۆی مردنی 50 ملیۆن كەس. بەڵام بەهۆی پێشكەوتنی زانستی پزیشكی و داهێنانی دەرمانی دژە بەكتریای تاعوون، ئێستا تاعوون بە نەخۆشییەكی دەگمەن دادەنرێ.

زۆربەی حاڵەتەكانی ئەو نەخۆشییە بە دەرمانی دژە زیندە بە ئاسانی چارەسەردەكرێن، بەڵام بەردەستنەبوونی دەرمانی پێویست وادەكات 30-60%ی تووشبووان بمرن.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە

دڵشاد شەهاب: هەوڵەکەی گۆڕان ئەنجامی نابێت زۆرتر
ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە

راگەیێندراوێک لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان زۆرتر
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)

رووسیا: پشت لە کورد ناکەین

"پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ زۆرتر
0.359 seconds