وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

چەسپێک جێگەی دوورینەوەی برین دەگرێتەوە

لەلایەن سەروەر سالار 7/10/2017
میترۆ جێڵ بەمشێوەیە لە برین دەدرێ..وێنە: زانکۆی سیدنی
میترۆ جێڵ بەمشێوەیە لە برین دەدرێ..وێنە: زانکۆی سیدنی

رووداو-سلێمانی

زانایان چەسپێکی پزیشکیی درووستدەکەن کە دەتوانێ برینەکانی پێست و نێو جەستە دابخات، بێئەوەی پێویست بە دوورینەوەی ئەو برینانە بکات.

چەسپەکە ماددەیەکی جێڵییە و بە میترۆ (ناوی زانستی methacryloyl-substituted tropoelastin) ناسراوە، دەکرێتە سەر برینەکانی ناوەوە و سەر رووکاری جەستە و دەتوانێ دایان بخات و هانی چاکبوونەوەیان بدات.

ئەو تیمە نێودەوڵەتییەی درووستیانکردووە، دەڵێن جێڵەکە تەنیا لە یەک خولەکدا برینەکە دادەخات، بێئەوەی لەمپەر درووستبکات بۆ پرۆسەی چاکبوونەوە و پێکەوەلکانەوەی یەکجاریی دەمی برینەکان.

چەسپەکە بە سەرکەوتوویی لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە و بەو زووانە لەسەر مرۆڤیش تاقیدەکریتەوە و ئەنجامەکان تاکو ئێستا دڵخۆشکەرن.

تیمە توێژەرەکە دەڵێن چارەسەری برینەکان بە میترۆجێڵ وادەکات بۆ چاکبوونەوەی یەکجارییان نیوەی ئەوەیان پێبچێت کە لە پاش دوورینەوەی ئاسایی روودەدات.

ئەنتۆنی ویس، ئەندامی تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆی سیدنی ئوسترالیا، دەڵێ "چەسپەکە سەرەتا شلە و برینەکە پڕدەکاتەوە و لەگەڵ شێوەی برینەکە خۆی دەگونجێنێ، دواتر دەگۆڕێ بۆ جێڵێکی ئەوتۆ کە برینەکە بە تەواوی دادەخات".

جێڵەکە زۆر گونجاوە بۆ حاڵەتە ئاڵۆزە کتوپڕییەکانی وەک بەرەکانی جەنگ و روودانی کارەساتی ئۆتۆمۆبێل، چونکە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و لەگەڵ چاکبوونەوەی برینەکەشدا ماددەکە خۆی شیدەبێتەوە بێئەوەی پاشماوەی نەخوازراو و خراپ لە جەستەدا بەجێبهێڵێ.

توێژینەوە زانستییەکە لەسەر ئەو جێڵە نوێیە، لە جۆرناڵی زانستی "Science Translational Medicine" بڵاوبووەتەوە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : برین
1648 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە

بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن زۆرتر
 رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات

لەنێوان دەرمانخانە، شوێنی پەرستاران و چەند زۆرتر
1.594 seconds