وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

تەندروستی جیهانی دەرمانی دژە تاعون رەوانەی مەدەغەشقەر دەکات

لەلایەن سەروەر سالار 8/10/2017
بە ئەنتی بایۆتیک دەتوانرێ بەکتریای تووشکەری تاعوون لەنێوببرێ
بە ئەنتی بایۆتیک دەتوانرێ بەکتریای تووشکەری تاعوون لەنێوببرێ


رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی 1.2 ملیۆن ژەم دەرمانی دژە زیندە رەوانەی مەدەغەشقەردەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاعوون لەو وڵاتە، هەروەک بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار لە بودجەی حاڵەتە تەنگاوییەکان بۆ رووبەڕووبەوەی هەمان گرفتی ئەو وڵاتە تەرخاندەکات، نوێترین راگەیێندراوی رێکخراوەکە وا دەڵێ.


د.شارلۆت ئیندیای، نێردەی رێکخراوە جیهانییەکە بۆ مەدەغەشقەر، دەڵێ "تاعوون ئەگەر زوو دەستنیشانبکرێ، چارەسەری هەیە. تیمەکانی ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەن هەموو کەسێک کە مەترسیی نەخۆشییەکەی لەسەربێ، پاراستن و چارەسەری بۆ دابینبکرێ. تاکو خێراتریش بجووڵێین، ژمارەیەکی زۆرتری خەڵکی رزگاردەکەین".

تاکو ئێستا 1.19 ملیۆن ژەمی دەرمانی دژە تاعوون لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە گەیێندراونەتە مەدەغەشقەر و بڕیارە رۆژانی داهاتوو 244 هەزار ژەمی دیکەش بگەن.

ئەو دەرمانانەی نێردراون، بەشی چارەسەری 5000 نەخۆش و پاراستنی 100 هەزار کەسی تووشنەبوو دەکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ ئێستا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وڵاتی مەدەغەشقەر سەرقاڵی راهێنانی کارمەندانی تەندروستی نێوخۆیین لەسەر زوو ناسینەوەی نەخۆشیی تاعوون و مامەڵەکردنی زانستییانە لەگەڵ تووشبووان و ئەوانەی لەگەڵ تووشبووان تێکەڵییان هەبووە و هەیە.

وەک لەراگەیێندراوەکەدا هاتووە زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی ئەمساڵ تۆمارکراون لە جۆرە مەترسیدارەکەن کە تووشی سییەکان دەبێ. دوا ئاماریش دەڵێ لە مانگی هەشتی ئەمساڵەوە لەو وڵاتە 231 حاڵەتی تاعوون لە مەدەغەشقەر تۆمارکراون و 33 کەسیش بە هەمان نەخۆشی و هەر لەو ماوەیە مردوون.

تەندروستی جیهانیی دەڵێ بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەرەنگاری تاعوونەکەی مەدەغەشقەر ببینەوە، پێویستمان بە 5.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.


1013 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.453 seconds