وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

زیاتر لە دوو هەزار دەرمانی نوێی دژە شێرپەنجە لە کێبڕکێدان

لەلایەن سەروەر سالار 8/12/2017
دەرمانە نوێیەکان یارمەتی جەستە دەدەن بۆ هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان
دەرمانە نوێیەکان یارمەتی جەستە دەدەن بۆ هێرشکردنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان


رووداو-سلێمانی

کێبڕکێی درووستکردنی ئەو دەرمانانەی بەرگری جەستە لە دژی شێرپەنجە بەهێزدەکەن، گەیشتووەتە ئاستێک کە وێنەی نەبووە لە مێژوودا، بەوەی زیاتر لە دوو هەزار دەرمانی نوێ لە کێبڕکێی تاقیکردنەوەدان، ئەوەش بەپێی هەواڵی رۆیتەرز.


ئەو ژمارە زۆرە لە دەرمانەکانی پۆلی (immunotherapy)،  پسپۆڕانی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، چونکە ئاسان نییە خەڵکی خۆبەخش بۆ تاقیکردنەوەی ئەو هەموو دەرمانە ببینرێنەوە، هەروەک تواناکانی تاقیکردنەوە و بەدواداچوونی کاریگەریی دەرمانەکان پەرت دەکات و سەرەنجام دوور نییە شکست ببێتە بەشی پرۆژەکانی بەشێکی بەرچاو لە کۆمپانیاکان.

ئەیمەن چەلەبی، ئەندامی ئەنستیتۆی قازانجنەویستی توێژینەوە لە شێرپەنجە، دەڵێ شرۆڤەیەکی نێودەوڵەتی دەریخستووە کە ئێستا 940 دەرمانی لەو جۆرە لە قۆناخی تاقیکردنەوەدان لەسەر مرۆڤ و 1064 دانەی دیکەش لە قۆناخی تاقیکردنەوەدان، بەڵام بەرلەوەی بگەنە تەو قۆناخەی لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێنەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی زانستی "Annals of Oncology" دا بڵاوبووەتەوە، تەنیا ئەمساڵ 469 توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەو دەرمانانە دەستیان پێکردووە بە مەبەستی تێوەگلاندنی 52,539  نەخۆش.

چەلەبی لە کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی ئەورووپی بۆ پزیشکیی شێرپەنجەزانیی لە جنێڤ دەڵێ "ئەم بوارە لە چارەسەر زۆر جێگەی دڵخۆشییە و ئەگەری هەیە خاڵی وەرچەرخان درووستبکات بۆ چارەسەری چەندین جۆر لە شێرپەنجە، بەڵام هەمان کات کارەکان بە جەنجاڵی دەڕۆن، هاوئاهەنگیی تێیاندا وەک پێویست نییە و پرۆسەی دووبارە، زۆرن".

ئەیمەن چەلەبی داوادەکات لەپێناوی دەستکەوتنی ئەنجام و دەستکەوتی باش، توێژینەوەکانی بواری شێرپەنجە زیاتر رێکبخرێن و بە هاوئاهەنگییەکی باشتری کۆمپانیاکان لەلایەک و دەزگا ئەکادێمییەکان لەلایکی دیکەوە ئەنجامبدرێن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
436 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.203 seconds