وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ژینگەپارێزان و توێژەران لەبارەی پیسبوونی ژینگەی گەرمیان هۆشداریدەدەن

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 8/11/2018
رێکخراوەکان داوادەکەن کۆمپانیاکان قەرەبوونی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە بکەنەوە

رووداو - گەرمیان

رێكخراوەکانی ژینگەی سنووری گەرمیان دەڵێن، ژینگەی ناوچەکە بەهۆی دووکەڵی کارگەکانی دەرهێنانی نەوت مەترسیی لەسەرە و نەخۆشکەوتنی چەندین هاونیشتمانی لێکەوتووەتەوە. هەروەها ئاوی رووباری سیروانیش پیسبووە.

لە زانکۆی گەرمیان کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسییەکانی سەر ژینگەی ناوچەکە ئەنجامدرا. توێژه‌ران ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگەی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه‌ خەڵک و بەرپرسان له‌ مه‌ترسی ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی له‌ كاتی ده‌رهێنانی نه‌وتدا تێكه‌ڵ به‌ هه‌وا ده‌بێت، ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

زۆرینەی بەشداربووان دەڵێن، خەڵکی ناوچەکە هێندەی زیان بە تەندروستییان دەگات، هێندە سوود لە لایەنە ئابوورییەکەی ئەو کۆمپانیا نەوتییانە نابینن. 

بێستون ژاڵه‌یی، ئه‌ندامی رێكخراوی ژینگه‌پارێزانی گه‌رمیان دەڵێت ''فشاری جدیمان له‌سه‌ر گازپرۆم دروستكردووه،‌ كاری ئه‌و‌ یارمه‌تیدانی تیپێكی وه‌رزشی و ئەنجامدانی پڕۆژه‌ی بچوك بچووك نییە، بەڵکو ده‌بێ به‌رپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت، ئێمه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆیان ده‌سه‌لمێنین كه‌ ژینگه‌ی ئێره‌یان پیسكردووه‌، بۆیە ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ هاوكاری بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی گه‌رمیانی راسپاردووه‌ چاودێری وردی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سنوره‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان دەڵێت ''له‌ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ ئامێری پێوانه‌ی پیسبونی ژینگه‌ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تاوەکو چه‌ند ئەو کۆمپانیایانە بوونەتە زیان بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كاریگه‌ری نه‌رێینیان هه‌بووە،‌ ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه‌".

جگه‌ له‌ هه‌وا و ژینگەی ناوچه‌كه،‌ ئاوی رووباری سیروانیش رووبەڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت، پسپۆڕی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو دەڵێت "ئه‌و مادانه‌ی تێكه‌ڵی ئاوی سیروان ده‌بن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ پاڵاوتن جیانه‌بنه‌وه‌، ده‌شگوازرێنه‌وه‌ بۆ مرۆڤ و چاره‌سه‌رناكرێن، به‌ پێوه‌ری ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بێت کە له‌سه‌ر ئاوی سیروان ده‌كرێن، به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه شیاونییه‌".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون 12 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون 12 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو

رووسیا هەوڵی رێککەوتن لەنێوان کورد و بەرپرسانی زۆرتر
0.406 seconds