وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە چین بچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری لێدانەکانی دڵ بەرهەمدەهێندرێت

لەلایەن هونەر رێبوار 8/12/2018
دەزگای خۆراک و دەرمانی چین: ئامێرەکە پەسەندە بۆ بەکارهێنان

رووداو - هەولێر 

لە چین بچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری لێدانەکانی دڵ بەرهەمدەهێندرێت، دەزگای خۆراک و دەرمانی چینی دەڵێ، ئامێرەکە بەبێ وایەر و بە پرۆسەیەکی بەبێ برین و نەشتەرگەری لە دڵ دەچێندرێت. 


ئامێرەکە بەبچووکترین ئامێری پەیسمەیکەری دڵ دادەندرێت و ناوی مایکرایە، قەبارەکەی هێندەی کەپسولێکە و کێشی 1.7 گرامە، وەکو شێوازە کۆنەکان نییە، کە وایەرییان تێدا بەکاردەهات بۆ بەستنەوەیان بە دڵ لەڕێگەی لوولە خوێنبەرەکان.
 
زی لوجیا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای وەبەرهێنەری پەیسمەیکەرە نوێیەکە دەڵێت: "مایکرا هیچ وایەرێكی پێوە نەبەستراوە، بۆیە هیچ برینێكی پێوە نابێت، نەخۆش هەست بە هیچ شتێك ناکات لەناوەوە، بەبێدەنگی کاردەکات، دووەم نەبوونی هیچ ئامێرێك دەرهاوێشتەکانی کەمدەکاتەوە بەڕێژەی 61%، سێییەم پرۆسەکە هیچ نەشتەرگەرییەکی تێدا ناکرێت، بۆیە لە کاژێرێکدا بەڕێوەدەچێت و نەخۆشەکە هۆشی دەبێت لەماوەی تەواوی پرۆسەکەدا."

چاندنەکە ئامێرە بچووکەکەی مایکرا لەنێو دڵ دەچێنێت لەڕێگەی کازیتەرێكەوە، کە دەخرێتە نێو خوێنهێنەرەکانەوە، دوای ئەوەی جێگیر کرا، پەیسمەیکەرەکە بە ماسولکەکانی خوارەوەی دڵ دەبەسترێت و هەست بە هەموو لێدانە ناتەواوەکانی دڵ دەکات. قەبارەی پاترییەکەی بۆماوەی 12 ساڵ دەمێنێتەوە. 

ئێستا لە ئەمریکا و ئەوروپا زیاتر لە 28 هەزار کەس چاندنی ئامێرەکەیان بۆ کراوە. دەزگای خۆراک و دەرمانی چینیش دەڵێت، دەبێت خێرا ئامێرەکە بەردەستبخرێت. 

دەزگای خۆراک و دەرمانی چینی ئامێرە نوێیە بچووکەکەی زیادکردنی لێدانەکانی دڵی بۆ بەکارهێنان پەسەندکردووە، ئێستا ئامێرەکە دەتواندرێت بەبێ نەشتەرگەری بچێندرێت و پاتریەکەی بۆماوەی 10-12 ساڵ خۆی دەکرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.422 seconds