وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە رووسیا راکۆنەکان بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی گووشاری دەروونی

لەلایەن رووداو 11/1/2019
د. ڤسێڤۆڵۆد رۆسانۆڤ: یاریکردن لەگەڵ راکۆنەکان گووشاری دەروونی کەمدەکاتەوە
رووداو- هەولێر

لە رووسیا راکۆنەکان بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی گووشاری دەروونی، ئەمەش بە یاریکردن و تێکەڵبوونیان لەگەڵ مرۆڤ. 

ڤسێ ڤۆڵۆد رۆسانۆڤ ده‌رونناس و مامۆستاى زانكۆى ویلایه‌تى سانت پێتسبۆرگ دەڵێت، چاره‌سه‌ر له‌ رێگه‌ى راكۆنه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ چاره‌سه‌رى ده‌روونى له‌ رێگه‌ى ئاژه‌ڵانه‌وه‌، روونیدەکاتەوە هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئەو ئاژەڵانەی كۆمه‌ڵایه‌تیین وه‌ك راكۆن ئەوا كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنى له‌سه‌ر دەروونی مرۆڤه‌كان هەیە. 

خاوه‌نى سه‌نته‌رى ئینۆتڤیل ده‌ڵێت راكۆنه‌كان به‌ ئاسانى ده‌توانن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا تێكه‌ڵببن، یاریكردنیش له‌گه‌ڵ راكۆنه‌كاندا دڵه‌راوكێ و گوشارى ده‌روونى كه‌مده‌كاته‌وه‌. 

ئێستا یولیا خاوه‌نى 5 نه‌وه‌ى راكۆنه‌، سه‌ره‌تا راكۆنه‌كانى له‌ گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كڕى تاوه‌كو رزگاریان بكات له‌ كوشتن، هه‌ندێكیانى ئازادكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ناو دارستانه‌كان ئه‌وانه‌شى تواناى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانیان هه‌بووه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا هێشتونیه‌ته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت بیانپارێزێت. 

مانه‌وه له‌گه‌ڵ راكۆنه‌كاندا كه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رى ده‌روونى به‌كاردێت بۆ ماوه‌ى كاژێرێك 30 بۆ 45 دۆلارى تێده‌چێت، زانایانیش پێیان وایه‌ سووده‌كانى مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا هێشتا نه‌سه‌لمێنراوه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ رووى زانستییه‌وه‌ هێشتا زاناكان پێویستیان به‌ توێژینه‌وه‌ى زیاتره‌ تاوه‌كو سووده‌كانى مامه‌ڵه‌كردن و یاریكردن له‌گه‌ڵ راكۆنه‌كاندا بسه‌لمێنن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى روو له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى گووشاره‌ ده‌روونیه‌كانیان ده‌ڵێن سوودى زۆریان له‌و ئه‌زموونه‌یان وه‌رگرتووه‌. 

پێداچوونەوە: هونەر رێبوار
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک دەتوانێت یادەوەرییە ناخۆشەکان لەبیر مرۆڤ بباتەوە

دەرمانەکە بە پرۆپۆفۆل ناسراوە زۆرتر
پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن 11 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشکانی ئەمریکی لەجیاتی دەرمان، سەوزە بۆ نەخۆش دەنوسن

خۆراکی تەندروست چارەسەرە زۆرتر
 زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان 12 کاژێر لەمەو بەر |

زانکۆی کیوشو لە ژاپۆن: پەیوەندی هەیە لەنێوان نەخۆشییەکانی دەم و هەوکردنی سییەکان

ئەو کەسانەی زووتر گرفتەکانی پووک چارەسەر دەکەن، زۆرتر
0.453 seconds