وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

ئەنجامی پشكنینی ساڵانەی دۆخی تەندروستی ترەمپ ئاشکرادەکرێت

لەلایەن هونەر رێبوار 9/2/2019
ترەمپ
ترەمپ

رووداو- هەولێر

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، دووەم پشکنینی ساڵانەی لەماوەی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدرا، پزیشكەکەی رایدەگەیێنێت دۆخی تەندروستی سەرۆک باشە. 


پزیشكە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای چوار کاژێر پشکنین لە سەنتەری پزیشكی سەربازی وۆڵتەر ریید لە ماریلاند، دەڵێت سەرباری ئەوەی جگەرەناکێشێت و کهول ناخواتەوە، خۆراکە خێراکان دەخوات و جوڵەی خراپە، بەڵام دۆخی تەندروستی باشە. 

د. شۆن کۆنلی، پزیشكی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "دڵخۆشم کە رایدەگەیێنم سەرۆکی ئەمریکا لە دۆخێکی تەندروستی زۆرباشە و پێموایە لەماوەی سەرۆکایەتییەکەی و دواتریش بەم شێوەیە تەندروست دەمێنێتەوە". 

دۆخی تەندروستی ترەمپ بەردەوام جێگەی گرنگیپێدان بووە، سەرباری ئەوەی لە ساڵی رابردوو پزیشكەکەی گووتی ئەو جینی تەندروستی هەن و دۆخی تەندروستی لەوپەڕی باشیدایە. 

ساڵی رابردوو دۆخی تەندروستی ترەمپ لەلایەن د. رۆنی جاکسن پشکنرا، لەو کاتەدا رایگەیاند کە سەرۆک بە قەڵەو هەژماردەکرێت و پێویستی بە خۆراکی دروست و وەرزشی بەردەوامە. بەڵام ئەمساڵ پشکنینەکە لەلایەن 
د. شۆن کۆنلی و بۆردێكی یازدە پزیشكی لە پسپۆڕانی بواری جیاجیا بەماوەی چوار کاژێر لە سەنتەری پزیشكی سەربازی وۆڵتەر ریید لە ماریلاند ئەنجامدرا، دوای پشکنین ترەمپ گەڕایەوە کۆشکی سپی. 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.235 seconds