وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

حیجاب لە سلێمانی 27 ژنی رەوانەی نەخۆشخانە کردووە

لەلایەن سەروەر سالار 9/8/2017
بەپێى توێژینەوەیەک، هەر 20 رۆژ جارێک خانمێکى باڵاپۆش لە سلێمانی دەمبووس قووت دەدات
بەپێى توێژینەوەیەک، هەر 20 رۆژ جارێک خانمێکى باڵاپۆش لە سلێمانی دەمبووس قووت دەدات


پزیشکێک: هیچ پاڵنەرێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی لە پشت توێژینەوەکەی ئێمەوە نییە 
 
رووداو- سلێمانی

 
لەماوەی رابردوودا چەندین خانمی باڵاپۆش بەهۆی قووتدانی دەرزیی بەستنی لەچک (دەمبووس) گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فێرکاریی نەشتەرگەری لە سلێمانی، لەوێ بە رێگای جیاواز دەرزییەکان لە سییەکانیان دەرهێنراوە، بەڵام یەکێکیان گیانى دەرچوو. 

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ لە سلێمانی، سەرنجی خستووەتە سەر گرفتێکی خانمانی باڵاپۆش، ئەویش قووتدانی دەرزیی لەچکبەستنە بە رێکەوت. توێژینەوەکە لەلایەن سێ پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن: (د.ئارام بارام، د.فەهمی حوسێن کاکەمەد و د.دیلان ئەحمەد بەکر) کراوە و کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ لە جۆرناڵێکی زانستیی نێودەوڵەتی بەناوى (Journal of International Medical Research) بڵاوکراوەتەوە. 

ئەنجامدەری سەرەکیی نەشتەرگەرییەکان، پرۆسەکانی دەرهێنانەوەی دەرزییەکان و بەدواداچوونی باری تەندروستیی نەخۆشەکان، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئارام بارام بووە. بەڵام هەر سێ توێژەرەکە د.فەهمی حوسێن کاکەمەدیان سەرپشک کردووە لەبارەی توێژینەوەکە بۆ میدیا بدوێ. توێژەرەکان ناوی (کۆنیشانەی حیجاب) بە ناوێکی گونجاو دەزانن بۆ روونکردنەوەی ئەم حاڵەتە. 

د.حوسێن فەهمی کاکەمەد، بە (رووداو)ی گوت: "مەبەستمانە بەهۆی ئەم ناوەوە ئاسانتر پەیامەکە بگاتە خانمانی باڵاپۆش و هۆشیاریان بکەینەوە سەبارەت بەو گرفتە، بەهیچ جۆرێک پاڵنەری ئایدیۆلۆژی و سیاسی لە پشت ئەم ناوەوە نییە، نەمانویستووە تانە لە پۆشاکی هیچ کەسێک بدەین". 

وەک لە توێژینەوەکەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی توێژینەوەکەدا 27 خانمی باڵاپۆش بەهۆی قووتدانی دەمبووس هێنراونەتە بەشی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆڕییەکانی خوێن لە نەخۆشخانەی فێرکاری و بەمجۆرە چارەسەر کراون: بە نازووری نەرم (لەگەڵ بەنجی لۆکاڵی) 12 یان رزگارکراون و دەرزی لە سییەکانیان دەرهێنراوە. بە نازووری رەق (لەگەڵ بەنجی گشتی) 12 کەس رزگارکراون و دەرزی لە سییەکانیان دەرهێنراوە، بەڵام یەکێکیان نەتوانرا رزگار بکرێ و گیانی سپارد. هەروەها دوو کەسیش بە ناچاری نەشتەرگەریی کردنەوەی سنگیان بۆ کراوە بۆ دەرهێنانى دەرزییەکان. 

د.فەهمی دەڵێ بەپێی خەمڵاندنەکانی ئەوان، لە سلێمانی هەر 20 رۆژ جارێک خانمێکی باڵاپۆش دەمبووسێک بە رێکەوت قووتدەدات "ئەگەر هەموو وڵاتانی ئیسلامی هەژمار بکەین، ئەوە رۆژانە 46 خانم دەمبووس قووتدەدەن". 

توێژینەوەکە روونیکردووەتەوە هیچکام لەو 27 حاڵەتەی توێژینەوەکەیان لەسەر کراوە، تەمەنیان لە 30 ساڵ زیاتر نەبووە، تێکڕای تەمەنی هەموویان 15 ساڵان بووە. پزیشکە توێژەرەکە دەڵێ ئەمە ئاماژەیەکی سەرنجڕاکێشە "زۆربەى حاڵەتەکان ئەوانەن کە تازە لەچک دەپۆشن، بۆیە گرنگە ئەو کەسەی دەست بە بەکارهێنانی لەچک دەکات هۆشیار بکرێتەوە لەبارەی ئەم گرفتە". 

وەکوو پزیشکە توێژەرەکان تێبینییان کردووە، راددەی روودانی ئەم حاڵەتە لەنێو باڵاپۆشانی کوردستان، نزیکە لەوەی لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی هەیە. 
 
سەرەتایەکی هاوشێوە 

ئەو خانمانەی روویان لە سەنتەرەکە کردووە و بەشداریی توێژینەوەکەیان کردووە، بە وردی مێژووی نەخۆشییەکەیان لێ وەرگیراوە. نزیکەی هەموو خانمەکان کاتێک دەرزییەکانیان قووتداوە، خەریکی بەستنی لەچک بوون و دەرزییەکانیان لەنێو دەمیان ئامادە کردووە، لەوکاتەدا بەهۆی پێکەنین، کۆکە یان قسەکردنەوە دەرزییەکان پەڕیونەتە قوڕگیان و پاشان سییەکانیان. 

زۆربەشیان کاتێک سەردانی پزیشکیان کردووە کە بەهۆی حاڵەتەکەوە تووشی هەناسەتوندی یان کۆکەی درێژخایەن بوون. چارەسەرەکەش بە دەرهێنانەوەی دەرزییەکە بووە بە هەناوبین (نازوور) یان نەشتەرگەریی کردنەوەی سنگ. 

د.فەهمى دەڵێت: "ئەگەر دەرزییەکە دەرنەهێنرێ، ئەوە کەسەکە تووشی هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان دەکات، پشتگوێستنی بەردەوامیشی بەرەو پەککەوتنی هەناسەیان دەبات". 
 
توێژەرەکان: مەهێڵن ئەو جۆرە دەرزییانە هاوردە بکرێن 

بە سەرنجدان لەو ئاڵۆزکارییانەی بەهۆی ئەو جۆرە دەرزییانە تووشی خانمانی باڵاپۆش دەبن، سێ توێژەرەکە داوایان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە چیدی ئەو دەرزییانە نەهێننە کوردستان. هەروەک داوایان لە خێزان و کۆمەڵگە کردووە خانمە گەنجە باڵاپۆشەکان هۆشیار بکەنەوە لەبارەی ئەم جۆرە لە ئاڵۆزکارییەکانی لەچکبەستن و رێنماییان بکەن بەشێوەیەکی دروست لەچک بپۆشن. 

ساڵانە چەندین توێژینەوەی لەمجۆرە لە کوردستان دەکرێن کە هەموویان رێنماییان بۆ بڕیاربەدەستان هەیە، بەڵام هیچیان بە کردەیی ناکرێن و وەکوو مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێننەوە، پسپۆڕێکیش ئەمە بۆ نائەکادێمیبوونی بەرپرسانی کوردستان دەگێڕێتەوە. 

د.عەبدولفەتاح هەورامی، بەرپرسی بەشی توێژینەوە زانستییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دەڵێت کاری دروست لە بڕیاری دروستەوە دێ، بڕیاری دروستیش لە زانیارییەوە، زانیارییش دەبێ لەسەر بنەمای داتای دەستکەوتوو بێ کە توێژینەوەکان چنگی دەخەن "گەشەکردنی وڵات بەبێ توێژینەوە مەحاڵە، بڕیاری دروست هەرگیز بە بنەمایەکی هەڕەمەکییەوە لەدایک نابێ، بڕیاربەدەستانی ئێمە چونکە کەسانی تەواو ئەکادیمی نین، ئەوەی لایان گرنگ نەبێ رێنماییەکانی توێژەران و توێژینەوە زانستییەکانە". 

هەورامى کە دکتۆرای هەیە لە پزیشکیی کۆمەڵ و مامۆستای زانکۆی سلێمانییە، دەڵێ بەرپرسان یان بڕوایان بە توێژینەوە نییە و کەمترین نێوەندی توێژینەوە بۆ دامودەزگاکانیان دادەنێن، یان پێیان ناگات "لە هەموو بارێکدا ئەوان خەتاباری سەرەکین، چونکە دەتوانن و لە دەسەڵاتیاندایە هەر بوارێک کە بیانەوێ چاکی بکەن، داوا لە زانکۆکان بکەن توێژینەوەی زانستییان بۆ بکەن، یان لە هەموو دەزگایەکدا نێوەندێکی توێژینەوە دابمەزرێنن و کار بە داتاکانیان بکەن". 

کۆمێنتەکان

 
يوسف عصام كركوكى | 10/8/2017
له جياتى ده رزى و ده مبووس ده توانن شتيكى بلاستيكى و به كار بينن و ده رزيه كه به ده م نه كرن جاره سه رى زؤره ئه مه ش ج كيشه ى بؤ نادؤزريته وه له جك به ستن كيشه نيه هه مو شتيك جاره سه رى هه يه ئافره تى بالا بؤش فه رمانى خودا جيبه جى ده كان به لام ده بيت ورياى خؤمان بين به زيرانه هه لسو كه وت بكه ين.
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 3 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| دوێنێ کاژێر 11:23 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| دوێنێ کاژێر 10:36 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ 22 کاژێر لەمەو بەر |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ 23 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.391 seconds