وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

ماوەی نێوان دوو دووگیانبوون پێویستە زیاتر لە ساڵێک بێت

لەلایەن رۆژین مەهدی 10/1/2019
ماوەی نێوان هەر دووگیانییەک دەبێت ساڵێک بێت
ماوەی نێوان هەر دووگیانییەک دەبێت ساڵێک بێت

رووداو- هەولێر

پزیشکانی ئەمریکی و کەنەدی لە توێژینەوەیەکی هاوبەشیاندا رایدەگەیێنن پێویستە ماوەی نێوان دوو دووگیانبوونی یەک لەدوای یەک لایەنی کەم زیاتر لە ساڵێکبێت.

پزیشکانی ئەمریکی لە زانکۆی هارڤارد و پزیشکانی کەنەدی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە توێژینەوەکەیاندا لەکاریگەریی ماوەی نێوان دوو دووگیانبوونی یەک لەدوای یەکیان و لێکەوتە نەرێنییەکانیان کۆڵیوەتەوە وئەنجامەکەشیان لە جۆرناڵی پزیشکی جاما بڵاوکردووەتەوە.

د. سۆنیا هێرناندێز، پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: "بۆماندەکەوتووە تاکو ماوەی نێوان دوو دووگیانبوونی یەک لەدوای یەک کەمتربێت مەترسیی لەسەر دووگیانبوونی داهاتوو دروستدەبێت بەدەر لە تەمەنی خانمەکە".

د. سۆنیا روونیدەکاتەوە ئەگەر ماوەی نێوان دوو دووگیانبوونی یەک بەدوای یەک لە 12 مانگ کەمتربوو ئەوا لە دووگیانی داهاتوودا مەترسیی مردنی کۆرپە، لەدایکبوونی پێشوەختە و لەدایکبوونی منداڵەکە بە کێشێکی کەم زیاتردەبێت.

توێژینەوە هاوبەشەکەی نێوان پزیشکە ئەمریکی و کەنەدییەکان لەسەر 150 هەزار خانمی دووگیان ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی داتاکان پزیشکە توێژەرەکان بۆیاندەرکەوت، ئەو خانمە بەشداربووانەی ماوەی نێوان دوو دووگیانیەکەیان لە ساڵێک کەمتربووە ئەوا زیاتر تووشی گرفتبوونەتەوە لە دووگیانی دووەمیان.

پزیشکان دەڵێن خانمان دوای دووگیانبوون پێویستییان بە کاتێکی باشە بۆ ئەوەی فیسۆلۆژی جەستەیان ئاسایی بێتەوە، هەروەها رێنماییدەدەنە خانمان لەوەی لەکاتی دووگیانی زیاتر ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانە بن کە دەیانخۆن و رۆژانە گرنگی بە وەرزشکردن بدەن. 

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.422 seconds