وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

کەمی ئاستی ڤیتامین سی هۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون

لەلایەن رۆژین مەهدی 10/1/2019
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین سی
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین سی

رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی ئایزۆنای ئەمریکی دەڵێن کەمی ئاستی ڤیتامین سی لە جەستە هۆکارێکی زیادبوونی کێشی لەش و قەڵەوبوونە
.

پزیشکە ئەمریکییەکان لە توێژینەوەکدا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان کەمی ڤیتامین سی لەلایەک و قەڵەوبوون لەلایەکی دیکە و ئەنجامەکەشیان لە جۆرناڵی (Nutrition) بڵاوکردووەتەوە.

د.کارۆل جۆنستۆن، پسپۆری خۆراک لە زانکۆی ئاریزۆنا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "ڤیتامین سی رۆڵی هەیە لە کرداری میتابۆلیزمی چەورییەکان، بۆیە کاتێک رێژەی ئەم ڤیتامینە کەمبێت جەستە توانای مێتابۆلیزمی خۆی بۆ چەورییەکان بەرێژەی %11 لەدەستدەدات".

پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەو کەسانەی قەڵەون یاخود بەبێ هیچ هۆکارێک هەست بە زیادبوونی کێشیان دەکەن هۆکارێکی شاراوە دەکرێت کەمی ڤیتامین سی بێت، بۆیە رۆژانە ٩٠ملیگرام لەم ڤیتامینە پێویستە بۆ کرداری ئاسایی میتابۆڵیزمی چەورییەکان لە لەش.

خۆراکناسە ئەمریکییەکان خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەباشترین چارەسەر دادەنێن لەوانەش پرتەقاڵ، لیمۆ، برۆکلی و سپێناخ.

ڤیتامین سی یان ترشی ئەسکۆربیک یەکێکە ڤیتامینە سەرەکییەکان کە لەش پێویستییەتی، رۆڵی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا گرنگە  بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن، هەبوونی چاو و پێستێکی تەندروست، پاراستنی سیستەمی بەرگری لەش و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.25 seconds