وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

قەڵەوی و شەکرەی خانمی دووگیان کار لە دەروون و هەڵسوکەوتی کۆرپەکەی دەکات

لەلایەن سەروەر سالار 11/8/2018
قەڵەوی خانمی دووگیان زیان لە خۆی و کۆرپەکەی دەدات
قەڵەوی خانمی دووگیان زیان لە خۆی و کۆرپەکەی دەدات


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە قەڵەوی و شەکرە لە خانمی دووگیاندا ئەگەری تووشبوونی کۆرپەکەی بە ئۆتیزم، ماخۆلان (ADHD) و چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات، بەراورد بەو خانمانەی لە دووگیانیدا ئەو دوو گرفتەیان نییە.


توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو خانمانەی قەڵەون، ئەگەر شەکرەشیان نەبێ، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکانیان بە گرفتەکانی دەروونی و میزاجی بە راددەی 67% زیاددەکات.

هەرچی ئەو خانمانەن کە قەڵەون و شەکرەشیان هەیە و دووگیان دەبن، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکانیان بە ماخۆلان و ئۆتیزم شەش هێندە زیاددەکات. هەروەک تووشبوونی منداڵەکانیان بە گرفتگەلی سۆزداری چوار هێندە زیاددەکات.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان، بەدواداچوون بۆ 650 هەزار حاڵەتی لە دایکبوون کراوە لە وڵاتی فینلەندا لەنێوان ساڵانی 2004-2014 دا. هەر منداڵێک لە لەدایکبوونەوە تاوەکوو کۆتایی ماوەی توێژینەوەکە بەدواداچوونی بۆ کراوە، کە لە هەندێک باردا منداڵەکە گەیشتووەتە تەمەنی 11 ساڵان.

لەنێو منداڵەکاندا 35 هەزار حاڵەتی نائاسایی تۆمارکران لەڕووی دەروونی و هەڵسوکەوتەوە، هەر لە ماخۆلان و ئۆتیزمەوە تاوەکوو دواکەوتنی فێربوونی قسەکردن و فێربوونی جموجووڵی جەستەیی.

لە ئەنجامەکاندا هەروەها هاتووە کە لە خانمانی قەڵەودا ئەگەری دواکەوتنی گەشەی مێشک و دەمارەکان بە راددەی 69% زیاددەکات، هەروەک ئەگەری ئەوەی منداڵی تووشبووی ئۆتیزم و ماخۆلان بخەنەوە بە راددەی 88% زیاددەکات.


1616 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dunya | 14/01/2019 05:42:50 م
ئةوى يةكةم ودووم وسيةم دادةمةزرين جى سالك ؟ سالى ٢٠١٧ _۲۰۱۸ شمولى ئةوان دةكات
لبنى ماجد جوامير | 15/01/2019 09:34:25 م
Supas
 بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان دادەمەزرێندرێن
| 14/1/2019 | (2)
Hazan Goran | 15/01/2019 08:30:02 م
دەستان خۆشبێ بابەتێکی جوانە
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 13/01/2019 11:19:13 ص
ده س خوش ، ئه م پرسه پیداویستی به لیکولینه وه ی ئاکادمیک وزانستی و ئالوگوری قوولی فه رهه نگی و فکری و... هه یه پیم باشه ریکخراویکی به ناو بانگی وه...
رێکان گوێزڵینگەی | 15/01/2019 01:51:34 م
دەستەکانت خۆش بێت ، سوپاس بۆ ڕووداو کە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە گرینگەی رەخساندووە.
 راپۆرته‌كه‌ی‌ (رووداو)و كێشه‌ی‌ منداڵ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا
| 13/1/2019 | (2)
khshi tahyr | 15/01/2019 11:52:10 ص
گیانی پاکی خوالێخش بوو شاد و ئارام بی
نێچیرڤان بارزانی: محەممەد مەلا قادر نموونەیەكی خۆڕاگری بوو
| دوێنێ کاژێر 02:18 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی ساڵی 2019ی رادەگەیێنێت

لەژێر ناونیشانی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان زۆرتر
چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە! 22 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی گەنجە چووک شکاوەکە!

چووک لە چی پێکدێت، ئایا چووک ئێسکی تێدایە؟ زۆرتر
روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە دوێنێ کاژێر 10:32 |

روونکردنەوەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە

نێرگەلە و جگەرە هۆکاری چەندین نەخۆشیین زۆرتر
0.437 seconds