وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

رێنماییەکی نوێی ئەمریکی: منداڵەکانتان فێری خواردنی بادەم بکەن

لەلایەن سەروەر سالار 11/1/2017
بادەم
بادەم


رووداو- بی بی سی

بەپێی رێنماییەکی نوێی ئەمریکی، دەبێ هەر لە تەمەنێکی زووەوە بادەم و هاوشێوەکانی بە منداڵان بدرێن تاوەکو لە هەستەوەری (حساسیە) بەدووربن.


توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەگەر لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنەوە بادەم و هاوشێوەکانی بە منداڵ بدرێ، ئەوە ئەگەری تووشبوونی بە هەستەوەری بە راددەی 80% کەم دەکات.

باشترە سەرەتا بەشێوەی هاڕاوە، کرێمى بادەم و هاوشێوەکانی بە منداڵ بدرێ، چونکە بادەمی ساغ دوور نییە بپەڕێتە بۆڕیى هەناسەی و بیخنکێنێ.

لە وڵاتانی پێشکەوتوو، هەستەوەریی منداڵان بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە. لە ئەمریکا لە ساڵی 2008ەوە بە راددەی 400% زیادی کردووە.

پێشتر رێنمایی دایکان و باوکان دەکرا تاوەکو تەمەنی یەک ساڵی بادەم و هاوشێوەکانی بە منداڵان نەدەن، نەوەک تووشی هەستەوەرییان بکات. بەڵام ئێستا دەرکەوتووە هەر ئەو پێنەدانە هۆکارێکی زیادبوونی حاڵەتەکانی هەستەوەرییە.

رێنماییە نوێیەکان دەڵێن:
- ئەو منداڵانەی هەستەوەرییەکانی دیکە و ئەکزیمای توندیان هەیە، دەبێ لە تەمەنی 4-6 مانگییەوە بادەم و هاوشێوەکانیان پێ بدرێ.
- ئەوانەی ئەکزیمای ساددەیان هەیە، لە تەمەنی شەش مانگییەوە.
- ئەوانەی هەستەوەری و ئەکزیمایان نییە، لە دوای تەمەنی 4-6 مانگی کەی پێتان خۆش بوو پێیان بدەن، واتە مەرج نییە تاوەکو ساڵێک چاوەڕێ بکەن.

د.ئەنتۆنی فۆسی، بەڕێوەبەری ئینستتیوتی نیشتیمانی ئەمریکایی بۆ هەستەوەری و هەوکردن، لەبارەی رێنماییە نوێیەکان دەڵێ "پێشبینی دەکەین جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن یەکە تەندروستییەکانەوە رێگە دەگرێ لە سەرهەڵدانی هەستەوەری بەرامبەر بادەم و هاوشێوەکانی".
مایکڵ وۆڵکەر، ئەندامی ئەکادێمیای ئەوروپایی بۆ هەستەوەری و بەرگریزانی، لەبارەی رێنماییە نوێیەکان دەڵێ "ئەو رێنماییانەی ئەمریکا پشتیان بە بەڵگەی پزیشکیی بەهێز بەستووە کە لە توێژینەوە زانستییەکانەوە بەدەستهاتوون، بەتایبەت ئەو توێژینەوانەی لە بەریتانیا کراون".

هەروەها پرۆفیسۆر ئالان بووبیس لە کۆلێجی ئیمپریالی لەندەن دەڵێ "ئەو بۆچوونەی پێشوو هەڵە دەرچوو کە دەیگوت درەنگ پێدانی ئەو خۆراکانەی هەستەوەری دروست دەکەن بە منداڵان ئەگەری هەستەوەری بە خۆراک کەم دەکاتەوە، لە راستیدا پێچەوانەکە دروستە و تاوەکو خۆراکێک درەنگ بە منداڵ بدرێ، ئەگەری ئەوە زیاد دەکات لە داهاتوودا هەستەوەر بێ بەرامبەری".

نیشانەکردن : خۆراك
3580 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| دوێنێ کاژێر 05:40 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات 4 کاژێر لەمەو بەر |

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات

رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە زۆرتر
ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن

خەمۆکی و هزری خۆکوژییان زۆرتر دەبێ زۆرتر
فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.329 seconds