وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

بیڵ گەیتس: نابێت هەژاری گرفت بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروستبکات

لەلایەن هونەر رێبوار 11/2/2019
بیڵ گەیتس ملیاردێر و خێرخوازی جیهانی

رووداو- هەولێر 

بیڵ گەیتس ملیاردێر و خێرخوازی جیهانی رایدەگەیێنێت نابێت هەژاری ببێتە بەربەست بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئەفریقا. 


بیڵ گەیتس، دەڵێت باشترین خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان لە جیهاندا رێگر دەبن لە چەندین نەخۆشیی کوشندە کە دەتواندرێت تەنانەت لە هەژارترین وڵاتەکان بەدەستبهێندرێن. 

گەیتس دەڵێت هەواڵە خۆشەکە لەبارەی تەندروستی ئەوەیە کە دەتواندرێت بە خەرجکردنی هەمان بڕ لە ناوچە هەژارنشنینەکان، قازانجێكی زۆر لە بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بکرێت. 

وەک ملیاردێرە جیهانییەکە دەڵێت بە دابیکردنی پێکوتەی زۆرتر و جێگەیەکی شایەن و سەلامەت بۆ خانمانی دووگیان بۆ منداڵبوون، هەروەها بە دابینکردنی دەرمانە دژەزیندەکان، بەرهەمە تەندروستییەکان زۆر بەرەوپێشدەچن. 

دامەزراوەکەی بیل گەیتس لەساڵی 2000ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 15 ملیار دۆلاری لە ئەفریقا خەرجکردووە، ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردن لە بواری تەندروستی. 

 بیڵ گەیتس، ملیاردێر و خێرخوازی جیهانی دەڵێت: "ئەگەر هەر دەستکەوتێكی مەزن هەبێت لەماوەی چەند ساڵی رابردودا، دەبێت شانازی پێوەبکەین، ئەوەی کە لە وڵاتە هەژارنشینەکان کراوە لەماوەی ٢٠ ساڵدا، جێگەی شانازی و سەرسوڕمانە، ئەوان پارەی زیاتر دەدەن، 5%-10% یان نزیکەی 15%، ئەوە بۆ هەموو 54 وڵاتەکەی ئەفریقا نییە، چونکە هەندێكیان بەخشەر خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابیندەکەن، بەڵام بەپێی کات دەبێت ئەمە چارەسەربکەین". 

گەیتس دەڵێت: "هەواڵە خۆشەکە دەربارەی تەندروستی ئەوەیە کە خەرجییەکی کەمتر لە ناوچە هەژارنشینەکان، دەتوانێت قازانجی زۆر لەم ناوچانە بەدەستبهێنێت، بۆیە ئەگەر تۆ لە وڵاتێكی هەژاریت، تۆ دەبێت فۆکەسی زیاترت لەسەر پێکوتەکان بێت، منداڵبوونی سەلامەت و دابینکردنی دەرمانە دژەزیندەکان دەبێت لە کارە لەپێشینەکان بن". 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.297 seconds