رووداو-هەولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنیت، پشکنینی ئاو به‌پێی ستانداردی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) دەکرێت و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ نییه.
دەقی رونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به نه‌شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌بوتڵكراو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان دڵنیابكه‌ینه‌وه له ڕاستی و دروستی ئه‌و بابه‌ته به‌م شێوه‌یه:
1.به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی خۆراك و هۆبه‌ی چاودێری ئاوی خواردنه‌وه به به‌رده‌وامی به پێی پرۆگرامی پێشینه و له‌ناكاو هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ردانیكردنی گشت سه‌رچاوه‌كان و پرۆژه و كارگه‌كانی ئاو.
2.پشكنینی ئاو ده‌بێت له‌گشت روویه‌كه‌وه به‌پێی ستانداردی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئه‌وه‌ی له‌و گرته ڤیدیۆییه بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت ئامێرێكی بچووكی ده‌ستییه، كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێییه تواوه‌كان (TDS) به‌كاردێت، كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌كه‌ی دیاریكردووه له نێوان (0 - 1000) PPMـه واته ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و پشكنینی بۆ كراوه به‌پێی ئامێره‌كه له‌ناو ستاندارده و دروسته و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ نییه.
3.ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆمار كردووه، ئه‌گه‌ر هیچ مه‌رامێكی تایبه‌تی و نه‌شاراوه‌ی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه نه‌بێت، ده‌بوایه زۆر به ئاشكرا روخسار و ناونیشان و پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی ده‌ربخستایه نه‌ك به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی نازانستی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوبكردایه‌ته‌وه، ده‌شی توانی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان بكات بۆ دڵنیابوونه‌وه له دروستی و شیاوی ئاوی خواردنه‌وه‌كان.
4.به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌چه‌ندین تیمی تایبه‌تی گه‌ڕۆك به پرۆگرامی تایبه‌تی رۆژانه و ته‌نانه‌ت له رۆژانی پشوو و جه‌ژنه‌كانیش هه‌ڵده‌ستن به چاودێریكردن و وه‌رگرتنی نموونه‌ی ئاو له‌گشت سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان و كارگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌ی فیزیایی و به‌كتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون له جۆره‌كه‌ی، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره گرفتێك ده‌ستبه‌جێ ئاگاداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیی داره‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنی و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئاوی هه‌ولێر نییه.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ