وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

ترەمپ راپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکانی سەبارەت بە ژینگە نەخوێندووەتەوە

لەلایەن سەروەر سالار 11/10/2018
دۆناڵد ترەمپ..وێنە: گێتی
دۆناڵد ترەمپ..وێنە: گێتی


رووداو-سلێمانی

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەڵێ هێشتا ئەو راپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکانی نەخوێندووەتەوە کە هۆشداریدەدات ئەگەر وڵاتان رێگری نەکەن لە گەرمبوونی زەوی، ئەوە داهاتوویەکی خراپ چاوەڕوانی زەوی دەکات، بەڵام بەڵێنیداوە بیخوێنێتەوە.


رۆژی سێشەممە 9ی ئۆکتۆبەر ترەمپ لە کۆشکی سپی گوتی "راپۆرتەکەیان پێداوم، دەمەوێ بزانم کێ نووسییەتی، چونکە من لە هەمان کاتدا دەتوانم راپۆرتێکی نایاب پێشکەش بکەم، دەیشتوانم راپۆرتێک پێشکەشبکەم کە زۆر باش نەبێ. بەڵام بێگومان هەر دەیخوێنمەوە".

گوتەکانی ترەمپ دوای رۆژێک لە دەرچوونی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتن کە روو لە وڵاتان دەکات تاوەکوو کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی پرۆسەی گەرمبوونی زەوی، کە بەهۆی پیشەسازییە زەبەلاحەکانەوە دروستبووە.



مانگی حوزەیرانی ساڵی 2017 ئیدارەی ترەمپ لە رێککەوتننامەی پاریس کشایەوە کە تایبەت بوو بە سنووردارکردنی گەرمبوونی زەوی لەلایەن وڵاتانەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ ئەگەر وڵاتان پابەندبن بە پلانەکانی کەمکردنەوەی گەرمبوونی زەوی، ئەوە لانیکەم ئەم سوودانەی دەبێت:

-ژمارەی ئەو مرۆڤانەی تووشی گرفتی بێئاویی دەبن، بۆ نیوە کەمدەبێتەوە
-خەڵکی کەمتر دەمرن بە کاریگەرییەکانی شەپۆلەکانی گەرما، پیسبوونی هەوا و نەخۆشییە گوازراوەکان
-سەهۆڵبەندانەکانی جەمسەرەکان دەست بە توانەوەی بەردەوام و هەمیشەیی نەکەن، ئەوەش مەترسی لەسەر شار و زەوییەکانی کەنار زەریاکان کەمدەکاتەوە
-ژیانی زۆربەی بوونەوەرە مەرجانییەکانی زەریا و دەریاکان پاریزراو دەبێت

ئەو گۆڕانکارییە نەخوازراوە ژینگەییانەی لەم سەدەیەدا درووستبوون، بە زۆری بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە لە چاو سەرەتای سەدەی بیستدا پلەی گەرمی زەوی یەک پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە کە گەرمبوونێکی مرۆڤکردە نەک سرووشتی، ئێستا پێشبینیدەکرێت گەرمبوونەکە بەشێوەکەی خێراتر بەردەوامبیت و ئەوەش چەندین کارەساتی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە کە مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی درووستدەکەن، وەکوو؛ وشکەساڵی لە هەندێک ناوچە، لافاوی وێرانکەر لە هەندێک ناوچەی دیکە، زیادبوونی نەخۆشییە گوازراوەکان و مەترسی لەسەر کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی خۆراک.

1857 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.578 seconds