وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

تەندروستی جیهانی رێوشوێنی توند لە بەرامبەر قاچاخیکردن بە جگەرە وەردەگرێ

لەلایەن سەروەر سالار 12/10/2018
قاجاخیی جگەرە زیانی دەیان ملیار دۆلار لە ئابووری وڵاتان دەدات
قاجاخیی جگەرە زیانی دەیان ملیار دۆلار لە ئابووری وڵاتان دەدات


رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیماننامەیەکی نوێی دەوڵەتیی سازدەکات بۆ لەمپەردانان لەبەردەم بازرگانیی قاچاخیکردن بە جگەرە کە بەهاکەی ملیاران دۆلارە.


لە کۆبوونەوەیەکی سێ رۆژیدا لە بارەگای سەرەکی رێکخراوە جیهانییەکە لە جنێڤ، وڵاتانی بەشدار و لایەنە پەیوەندیدارەکان چوارچێوەی پلانێکیان دانا بۆ رێگاگرتن لەم بازرگانییە یاساخ و پڕ داهاتە، کە قازانجەکەی تەنیا بۆ بانداکەنای قاچاخییە و هانی جگەرەکێشانی زیاتر دەدات.

25ی سێپتەمبەری ئەمساڵ پرۆتۆکۆڵێکی جیهانی بەسەرپەرشتی رێکخراوە جیهانییەکە و بە بەشداریی 48 وڵات پەسەندکرا بۆ رێگاگرتن لە بازرگانیکردنی قاچاخ بە جگەرەوە. دوو لەسەر سێی بەشداران بەندەکانی پرۆتۆکۆڵەکەیان لە نێوخۆی وڵاتەکانیان خستووەتەگەڕ.

جگە لە داڕشتنی رێوشوێنی خۆجێیی لەنێو وڵاتەکانیان، بەشداران سیستمێکی چاودێری نێودەوڵەتیی دەخەنەگەڕ و زانیاریی نێوانیان ئاڵوگۆڕدەکەن بۆ رێگریی لە قاچاخیی جگەرە.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی جیهانی 10%ی ئەو جگەرەیەی لە جیهاندا دەکێشرێ، بە قاچاخی دەگەیێنرێتە بازاڕ. جگەرەی قاچاخیش بە نرخێکی هەرزان مامەڵەی پێوەدەکرێ و  سەرنجی نەوجەوان و گەنجان رادەکێشێ.

بازاڕی رەشی جگەرە لە وڵاتانی هەژار و دەوڵەمەندیش لە برەودایە، بە تایبەت لە وڵاتانی روو لە گەشە، ئەوەش گرفت بۆ هەوڵەکانی کەمکردنەوەی جگەرەکێشان لە جیهاندا درووستدەکات.

قاچاخیی جگەرە هەروەها ئەو بازرگانییە لە باج و سەرانە دەدزێتەوە، ئەوەش سەرچاوەیەکی داهاتی حکومەتەکان و دەزگا تەندروستییەکان پەکدەخات و بەپێی ئامارە جیهانییەکان بەو هۆیەوە 31 ملیار دۆلار زیان لە ئابووری وڵاتان دەگەیێنێت.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەوە جوانەمەرگ دەبن.

بەدواداچوونێکی پێشووی (رووداو) لە بازاڕەکانی کوردستان دەریخستبوو، باج لەسەر جگەرە لە کوردستان ئێجگار کەمە و بەشێكی بەرچاوی ئەو جگەرەیەی لەنێو بازاڕدایە و خۆیان دەدەن لە 150 جۆر، بە قاچاخ دێن، واتە نە باجیان لەسەر دانراوە و نە پشكنینی پێویستیان بۆ كراوە. بۆیە نرخی جگەرە لە کوردستان لە هەرزانترینەکانی جیهانە و ئەوەش زیاتر هانی خەڵکی دەدات جگەرە بکێشن.


نیشانەکردن : جگەرە، قاچاخ
1689 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.438 seconds