وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

یەکەم پشکنینی پزیشکیی بۆ ترەمپ ئەنجامدەدرێ

لەلایەن سەروەر سالار 12/1/2018
کاتێک لەبارەی چاوەڕوانییەکانی خۆی لەبارەی ئەنجامەکانی پشکنینەکەی پرسیاری لێکرا، سەرۆک ترەمپ گوتی
کاتێک لەبارەی چاوەڕوانییەکانی خۆی لەبارەی ئەنجامەکانی پشکنینەکەی پرسیاری لێکرا، سەرۆک ترەمپ گوتی "وایدەبینم ئەنجامەکان زۆر باش بن، ئەگەر وا نەبن تووشی سەرسوڕمان دەبم


رووداو-سلێمانی

پزیشک و پەرستارانی ئەمریکا پشکنینێکی فەرمیی بۆ سەرۆکی ولاتەکەیان ئەنجامدەدەن، کە یەکەم پشکنینی لەو جۆرەیە لەوەتەی ترەمپ بووەتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.


دەگوترێ کێشی سەرۆک لە ساڵی رابردوو زیادیکردووە و گەیشتووەتە 107 کیلۆگرام، ئاستی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێنیشی بەرزبوونەتەوە، چونکە گۆشتی سوور، ئایسکرێم و کۆلای دایت زۆر دەخوات و دەخواتەوە، بەڵام ئەمانە زانیاری فەرمیی نین و دەبێ چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان بین.

بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆشکی سپی بە فەرمیی ئەنجامی پشکنینەکان بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەر لەو بەروارە، پزیشکە پشکنەرەکان هەندێک زانیاری دەدەنە رای گشتی.

رۆژی پێنجشەممە کاتێک لەبارەی چاوەڕوانییەکانی خۆی لەبارەی ئەنجامەکانی پشکنینەکەی پرسیاری لێکرا، سەرۆک ترەمپ گوتی "وایدەبینم ئەنجامەکان زۆر باش بن، ئەگەر وا نەبن تووشی سەرسوڕمان دەبم".

بەپێی یاساکانی ئەمریکا، پشکنینی ساڵانەی سەرۆک خۆویستانەیە و زۆری لێناکرێ بچێتە ژێر پشکنینی جەستەیی و دەروونی. بەڵام چەند دەیەیەکە وەکوو نەریتێکی لێهاتووە و سەرۆکەکان ئەنجامی دەدەن تاکوو دەریبخەن کەسانی تەندروست و بە توانان لە پۆستەکەیاندا.

کۆشکی سپی جەختدەکاتەوە کەپشکنینی دەروونی بۆ سەرۆک ئەنجامنادرێ و سەرۆکەکانی پێشوش ئەو پشکنینەیان بۆ نەکراوە. بەو دواییانە کتێبێک بڵاوبووەوە کە گومانی لەسەر تەندروستیی دەروونیی ترەم هەبوو، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، لەوانەیە ئەو راگەیێندراوەی کۆشکی سپیش لێکەوتەیەکی ئەو دەنگۆیانە بێ.

راپۆرتی سەرۆکەکانی پێشوو چەند زانیارییەکی گشتییان پیشانداوە، وەکوو؛ بەرزیی باڵا، کێش، هاوکۆلکەی بارستایی جەستە (BMI)، تێکڕای لێدانی دڵ، گوشاری خوێن، بینایی، رژێنی دەرەقی، رێک لێدانی دڵ، کۆئەندامی هەرس، پێست و دەمارەکان.

هەندێکجار زانیاریی ئەوتۆیان بڵاوکردوەتەوە کە لەلای بەشێک لە خەڵکی تابۆ بوون، بۆ نموونە لە راپۆرتەکەی بێڵ کلینتۆندا نووسرابوو سەرۆک مایەسیری هەیە.

لە دەرەنجامیشدا روونیدەکەنەوە کە ئایا سەرۆک هێندە تەندروستە بتوانێت پۆستەکەی بەڕێوە ببات یان نا. 

لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، پزیشکە تایبەتەکەی ترەمپ دێڕێکی مشتومڕاوی نووسیببوو گوتبووی "ئەگەر ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان دەربچێ، دەبێتە تەندروستترین کەس لە مێژووی سەرۆکانی ئەمریکادا" و ئێستا رای گشتی چاوەڕوانە راپۆرتی پاش بوونە سەرۆکی ببینێ.


نیشانەکردن : ترەمپ، پشکنین
1570 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 12 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا 15 کاژێر لەمەو بەر |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت 15 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت

چەندین پزیشكی پێشەنگ لە هەموو کوردستان دیاریدەکەن زۆرتر
0.219 seconds