وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

تێچووی نەخۆشی رەبۆ لە ئەمریکا ساڵانە 82 ملیار دۆلارە

لەلایەن سەروەر سالار 13/1/2018
بۆرییەكانی هەناسەی كەسانی تووشبووی رەبۆ هەستەوەرە
بۆرییەكانی هەناسەی كەسانی تووشبووی رەبۆ هەستەوەرە


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ تێچووی نەخۆشی رەبۆ لەسەر ئابووری ئەمریکا 82 ملیار دۆلارە لە منداڵ و گەورەکاندا.


توێژەرەکان دەڵێن لە ئەمریکا ساڵانە 15.4 ملیۆن کەس دەرمانەکانی چارەسەری رەبۆ بەکاردەهێنن و ئەو بەرەنجامانەی ئەوانە پیی گەیشتوون دەریدەخات زۆر گرنگە پرۆگرامێکی ستراتیجی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە بگیرێتەبەر.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت تێچووی نەخۆشییەکە لەسەر ئابووری ئەمریکا 81.9 ملیار دۆلارە، ئەویش پاش بە هەندوەرگرتنی ئەمانە: تێچووی چاودێریی و چارەسەری نەخۆشییەکە، نەچوونەوە بۆ سەر کار و قوتابخانە بەهۆی نەخۆشییەکە و هەروەها حاڵەتەکانی مردن بەهۆی رەبۆ.

توێژینەوەکە لەلایەن نێوەندی کۆنترۆڵکردن و پێشگیری لە نەخۆشییەکان (CDC) لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Annals of the American Thoracic Society) بڵاوکراوەتەوە.

بۆ یەکلاییکردنەوەی تێچووی نەخۆشیی رەبۆ، توێژەران رووپێوی و راپرسییەکی فراوانیان کردووە کە لە ماوەی شەش ساڵدا 213 هەزار و 994 کەس بەشدارییان تێداکردووە و لەنێویاندا 10 هەزار و 237 کەس دەرمانی چارەسەری رەبۆیان بەکارهێناوە.

بەم پێیە تێچووی رەبۆ لە ئەمریکا هێندەی نەماوە بگاتە تێچووی شێرپەنجە کە ساڵانە 87 ملیار دۆلارە.

لە ئەمریکا رۆژانە 10 کەس بە رەبۆ دەمرن، ساڵانە 8.7 ملیۆن مۆڵەتی یەک رۆژە لە کار و 5.2 ملیۆن مۆڵەتی یەک رۆژە لە قوتابخانە بەهۆی رەبۆ وەردەگیرێن.

بۆرییەكانی هەناسەی كەسانی تووشبووی رەبۆ هەستەوەرە و زیاد لە پێویست كاردانەوەی دەبێت بۆ تەنی بێگانەی وەك تەپوتۆز و دووكەڵ یان نائارامیی دەروونی و بە خێرایی بۆری هەوایان تەسك دەبێتەوە بە سێ‌ رێگا:

1- گرژبوونی ماسولكەكانی چواردەوری بۆریی هەوا.

2- هەوكردنی ناوەكی و هەڵاوسانی رووپۆشی ناوەوەی بۆڕی هەوا.

3- دەردانی شلەمەنییەكی زۆر لەناو بۆڕیی هەواكەدا.


نیشانەکردن : رەبۆ
510 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.406 seconds