وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

خۆراکی ساختە بازاڕەکانی کوردستانی تەنیوە

لەلایەن سەروەر سالار 13/2/2018
خۆراکی سەختە متمانەی نییە و کڕیاران بەلاڕێدا دەبات
خۆراکی سەختە متمانەی نییە و کڕیاران بەلاڕێدا دەبات

 
رووداو-سلێمانی 


لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی هەر براندێکی تایبەتی خواردن و خواردنەوە، چەندین نموونەی ساختەی پەیدا دەبن و بە دەستکارییەکی بچووک لە ناوەکەیدا، سەر لە کڕیار دەشێوێنن. پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێ سەپاندنی یاسای پاراستنی خۆراک و مافی بەکاربەر پێویستن بۆ رێگری لە هەر مەترسییەکی خۆراکە ساختەکان. پسپۆڕێکی بواری بە بازاڕکردنی خواردەمەنیش دەڵێ حکومەت لەوە بەرپرسیارە و دوور نییە لە داهاتوودا کۆمپانیا جیهانییەکان، داوای قەرەبوویەکی زۆر بکەن. 

کاتێک سەر لە مارکێتەکان دەدەی، جۆرەها خواردن و خواردنەوە دەبینی کە بە ئاستەم لێکیان جیادەکەیتەوە، بۆ نموونە هەمان بەرهەمن و هەمان ناو، یان هەمان دیزاینە و لە ناوەکانیاندا تەنیا پیتێک دەگۆڕدرێت کە بۆ کڕیاری ئاسایی ئەستەمە جیای بکاتەوە کامەیان ئۆرجیناڵە و کامەیان ساختە. 
پسپۆڕێکی خۆراک ئەمە بە مەترسی دادەنێت و داوا دەکات بە یاسا رێکبخرێت. د.دارا محەممەد جەمیل پسپۆڕی بواری زانستی خۆراک، بە (رووداو)ی گوت "ئەم دیاردەیە بەهەڵەدابردنی کەسی بەکاربەرە و ئەگەر کەسێک لە وڵاتێکی وەکوو بەریتانی کارێکى وا بکات بە 6-  24 مانگ زیندانی دەکرێ و لەوانەیە بە بەهای دەیان هەزار پاوەند سزا بدرێ". 

دکتۆر دارا، زیاتر لە 10 ساڵ ئەزموونی لە پیشەسازیی خۆراک هەیە لە بەریتانیا، دەڵێ کوردستان پێویستییەکی زۆری بەوە هەیە یاسایەکی پرۆفێشناڵی پاراستنی مافى بەکاربەری هەبێ و بە کردەوەش جێبەجێی بکات. "دەبێ بەکاربەر دڵنیا بکرێتەوە لەوەی ئەو بەرهەمەی دەیکڕێ رەسەنە و لەڕووی بایۆلۆژی، کیمیایی و فیزیاییەوە لە پشکنین دەرچووە و بەرهەمێکی ساختە نییە کە سەرچاوەکەی ناڕوون بێ". 

ئەو پسپۆڕە کە پێشتر راوێژکاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان بووە، پرۆژەیەکی تێروتەسەلی ئامادە کردووە بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر. ئەو دەڵێت "تێگەیشتنێکی باش هەبوو لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گرنگیی پرۆژەکە، بەڵام دۆخی سیاسی و ناردنەوەی ئەندامانى بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ماڵەوە، ئەو پڕۆژەیەشی پەکخست". 

د. دارا بە هیوای خستنەوەگەڕی پرۆژەکەی، دووبارە پێشکەشی قوباد تاڵەبانی کردووەتەوە، چونکە دەڵێت "کە مەترسییەک بێتە نێو سیستمی خۆراکیمان، لێمان ناپرسێ ئێمە گۆڕانین یان پارتی، بۆیە دەبێ هەمووان لە خەمی جێبەجێکردنى ئەو پرۆژەیەدا بن کە من پاش خوێندن و ئەزموون و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئامادەم کردووە". 

رەنگە دانا گاز دوا کۆمپانیا نەبێ کە داوای قەرەبوومان لێبکات. پسپۆڕێکی بواری مارکێتینگ دەڵێ پشتگوێخستنی مافی خاوەندارێتی براندەکان و رێگەدان بە هاتنەناوەوەی بەرهەمی ساختە، لە کوردستان شتێکی ئاساییە، ئەمە رەنگە بۆ داهاتوو لە دیاردەیەکی ناشارستانییەوە ببێتە بابەتێکی مەترسیدار. 

دکتۆر رێژین هاروون، پسپۆڕی کارگێڕی و بەبازاڕکردن دەڵێت: "لە سادەترین پێناسەدا، ئەوە دزییە براندی کۆمپانیایەک بۆ خۆت بەکاربهێنی و هەمانکات لەخشتەبردنی کەسی بەکاربەر و بەکارهێنەرە، پێناچێ حکومەتی کوردستان بە باشی لە مەترسیی ئەم دزییە تێبگات". 
دکتۆر رێژین کە مامۆستای زانکۆی سلێمانییە، بە پێکەنینەوە باسی چێشتخانەیەکی کوردەواریی دەکات کە لۆگۆی بەنێوبانگی (ماکدۆناڵدز)ی لە تابلۆی سەر شوێنى کارەکەی داوە. 

پسپۆڕەکە دەڵێ ئێستا عێراق بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسییەوە لە زۆنی چاودێریی بازرگانیی جیهانی و پێوەرە جیهانییەکان بەدەرە، بەڵام دوور نییە داهاتوویەکی خراپ چاوەڕێی بکات "عێراق ئەندامی رێکخراوی هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی ئابووریی جیهانییە و دەبێ پابەندی پێوەرە ئابوورییە جیهانییەکان بێت کە پاراستنی خاوەندارێتی براند لە بنەما سادەکانی ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەیە". 

دکتۆر رێژین حکومەتی هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە لە کاردانەوەی توندی کۆمپانیا رەسەنە جیهانییەکان لە داهاتوودا "ئاوا بڕوا دانا گاز دوا کۆمپانیای جیهانیی نابێت کە داوای قەرەبووی زەبەلاح لە کوردستان بکات و رەنگە لە داهاتوودا چەندین کۆمپانیای  خاوەن براندی بازرگانیی خۆراکیش لەم رووەوە گوشار بخەنە سەر هەرێمی کوردستان". 
 
 
کوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ براندی ساختە دەکات؟ 

لایەنی لێکۆڵەر لە رەسەنێتیی بەرهەمە خۆراکییەکان، هۆبەکانی چاودێریی بازرگانین لە سنووری پارێزگاکاندا. ئەوان دەڵێن لە بازاڕەکاندا جۆرەها بەرهەمی ساختە و ناڕەسەن هەن. 

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی لە سلێمانی، دەڵێ نەک هەر بۆ بەرهەمە بیانییەکان، بۆ ناوخۆش ئەمە هەیە "بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر کارگەی ماستی سلێمانی بەرهەمەکانی خستە بازاڕ، کەچی هێندەی پێنەچوو بەرهەمەکانى ساختە کران و بە هەمان ناوەوە خرایە بازاڕ".. 
وەک سۆران باسی دەکات، ئەوان خۆبەخۆ دەست بەسەر بەرهەمە ساختەکاندا ناگرن "تەنیا کاتێک دەستیان بەسەردا دەگرین، خاوەنی بەرهەمە رەسەنەکە بە بەڵگەی تەواوەوە بێتە لامان و سکاڵا لەسەر لایەنە ساختەکارەکە بکات، لەو بارەدا کەسی بەرامبەر دەهێنین و ماوەیەک مۆڵەتیان پێدەدەین بۆ رێککەوتن، ئەگەر رێکنەکەون، ئەوە کەیسەکە دەدرێتە دادگا". 

وەک سۆران عەبدولغەفوور گوتی، هەموو هاووڵاتییەک لە سلێمانی دەتوانێ ئەوان ئاگادار بکاتەوە لە هەر خۆراکێکی ساختە و گوماناوی بە ژمارە تەلەفۆنی 100 یان ژمارە مۆبایلی 07707660909. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات 30 خولەک لەمەوبەر |

ئوردن ئاسانکاری ڤیزا بۆ نەخۆشانی عێراق دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا زۆرتر
ساڵیادی شەهید شیفا 3 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵیادی شەهید شیفا

0.328 seconds