وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

توێژینەوە: گلوکۆزامین بۆ ئازاری ئەژنۆ و حەوز بێسوودە

لەلایەن سەروەر سالار 13/8/2017
نموونەیەک لە گلوکۆزامین
نموونەیەک لە گلوکۆزامین


رووداو-سلێمانی

حەب و کەپسولی گلوکۆزامین بۆ ئەو کەسانەی ئازاری جومگەکانی ئەژنۆ و حەوزیان هەیە، باشتر نییە لە حەبێکی وەهمی و بێسوود، ئەوەش بەپێی گەنگەشەکردنی 21 توێژینەوەی زانستی کە ماوەی پێشوو لەسەر هەزاران کەس و بۆ ماوەی چەندین مانگ ئەنجامدراون.


بەکارهێنانی گلوکۆزامین بۆ ماوەی 3 یان 24 مانگ هیچ سوودێکی نەبووە بۆ ئەو کەسانەی گرفتاری ئازاری جومگەکانن بەهۆی سوان (سەوەفان)ی جومگە. سوودەکە لە نەخۆشە قەڵەو و لاوازەکانیش تێبینی نەکراوە و لە هەموو تووشبووانی سەوەفانی ئەژنۆدا، ماددەکە بێسوود دەرچووە.

بەشێک لە نەخۆشەکان ئەم ماددەیە بەو هیوایەوە بەکاردەهێنن کە لینجی درووستبکاتەوە، بەشێکی دیکەش بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکە، بەڵام پاش وردبوونەوەیەکی زۆری توێژەرەکان، دەرکەوت گلوکۆزامین هیچیەک لەو دوو سوودەی نییە.

"نوێترین رێنماییەکان گەیشتوونەتە ئەو بەرەنجامەی گلوکۆزامین ناکارایە، بەڵام ئێمە ویستمان بزانین ئایا لە هەموو جۆر و گرووپەکانی سەوەفانی جومگە هەر بێسوودە؟" ئەوە گوتەی سیتا بێرما، نووسەری سەرەکی توێژینەوە نوێیەکەیە لە زانکۆی ئێراسموسی هۆڵەندایی.

نوێترین راپۆرتی (نێوەندی نیشتیمانیی ئەمریکایی بۆ داتا تەندروستییەکان) دەریئخستووە خەڵکی ئەو وڵاتە ساڵانە 13 ملیار دۆلار لە جێگرەوە خۆراکییە سرووشتییەکان خەرجدەکەن کە گلوکۆزامین لە بەربڵاترینیانە.

توێژینەوە نوێیەکە پشتی بە شرۆڤەکردنی 21 توێژینەوەی پێشوو بەستووە کە لەنێوان 1994-2014 و لەسەر هەزاران تووشبووی ئازاری جومگە ئەنجامدراون و توێژینەوەی زانستی و بێلایەن بوون و پشتیان بە کۆمەکی دارایی کۆمپانیاکانی درووستکردنی ئەو دەرمانە نەبەستووە.

بە گشتی جیاوازییەک نەبینرایەوە لەنێوان کاریگەری گلوکۆزامین و دەرمانێکی وەهمی (پلاسیبۆ)، ئەویش پاش 24 مانگ لە بەدواداچوونی ئەو کەسانەی ئازاری جومگەی ئەژنۆ و حەوزیان هەبووە. گلوکۆزامین بۆ هیچیەک لە گرووپەکانی سووانی ئەژنۆ سوودی نەبووە؛ وەکوو: توندی ئازاری جومگەکە، قۆناخی سووانی جومگەکە، تەمەن، کێش و بالا، جێندەری نەخۆشەکە و راددەی هەبوونی هەوکردن لە جومگەکەدا.

لە کوردستانیش گلوکۆزامین بەشێوەی جیاواز هەیە و بەگشتی بەراورد بە دەرمانە دژە ئازارەکان نرخی گرانە و بەشێکی بەرچاو لە تووشبووانی سەوەفانی جومگەکان بەهیوای چاکبونەوە یان ئازارشکاندنی حاڵەتەکانیان بەکاریدەهێنن.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی Annals of the Rheumatic Diseases بڵاوبوەتەوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە.


نیشانەکردن : دەرمان، سوانی جومگە
1244 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Bawer | 13/12/2017 06:10:35 م
Dastkkhosh sarkawtubet
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژمارەی قوربانییانی کۆلێرا لە یەمەن نزیکەی ملیۆنێک کەسە 1 کاژێر لەمەوبەر |

ژمارەی قوربانییانی کۆلێرا لە یەمەن نزیکەی ملیۆنێک کەسە

تەنیا پارێزگایەک ماوە کۆلێرای پێبگات زۆرتر
تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا

بەهۆی بەکتریای شیگیڵلا روویداوە زۆرتر
ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس 18 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس

34 کەسیان مردوون زۆرتر
0.406 seconds