وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

60 منداڵی هیندی لە نەخۆشخانەیەکی حکومی مردن

لەلایەن سەروەر سالار 13/8/2017
ئەو نەخۆشخانەیەی مندالەکان تێیدا مردن
ئەو نەخۆشخانەیەی مندالەکان تێیدا مردن


رووداو-سلێمانی

لانیکەم 60 منداڵی هیندی لە نەخۆشخانایەکی حکومی لە باکوری هیندستان گیانیان سپارد، دەنگۆی ئەوە هەیە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە مردبن، چونکە نەخۆشخانەکە تکتی قەرزی زۆری لابووە و کۆمپانیای دابینکردنی ئۆکسجین چیدیکە ئامادە نییە ئۆکسجین دابینبکات.


بەرپرسانی ویلایەتی ئوتار پارادیش دانیپێدا دەنێن کە کۆمپانیاکە ئۆکسجینی لە نەخۆشخانەکە بڕیوە، بەلام رەتیدەکەنەوە منداڵەکان بەو هۆیەوە مردبن.

مێدیای لۆکاڵی ویلایەتەکە دەڵێن دیمەنێکی ترسناک بووە کاتێک کەسوکاری منداڵەکان و ستافی نەخۆشخانەکە لە نەبوونی ئۆکسجیندا هەوڵیان داوە بە ماچی ژیانەوە و هەناسەدان بە کیس منداڵەکان لە مردن رزگاربکەن.

زۆربەی قوربانییەکان ئەو ساوایانەن کە لە بەشی چاودێری منداڵانی ناکام چارەسەرکراون، یاخود تووشبووی هەوکردنی مێشکن.

منداڵەکان لە دووشەممە تاوەکوو پێنجشەممەی رابردوو مردن و تەنیا لەنێوان پێنجشەممە و هەینی 30 منداڵ مردوون.

بەرپرسان دەڵێن راستە بەهۆی قەرزداری نەخۆشخانەکەوە کۆمپانیایەکی ئەهلی دابینکردنی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکەی راگرتووە، بەڵام مردنەکان بەهۆکاری ئەوە نەبوون و مردنێکی "سرووشتی" بوون!

ویلایەتی ئوتار پارادیش لە هەژارترین ناوچەکانی هیندستانە و ساڵانە تێیدا سەدان منداڵ بەهۆی نەخۆشی جۆراوجۆر دەمرن.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad | 20/08/2017 01:05:58 م
دستخوشى له سه روك بارزاني اكه م بو او جاوبيكه وتنه ديبلوماسي وريكوبيكه وبه بى دماركيرى ولامى هه موو او برسياره حه ريجانه ى به معتدل وديبلوماسيانه...
بارزانی: رەزامەندیمان نەداوەتە ئەمریکا بۆ دواخستنی گشتپرسی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
هاوکار جوامێر | 20/08/2017 06:44:06 ص
دەستان خۆشبێت بەهیوی سەرکەتن بۆ خۆتان و پرۆژەکەتان
ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان پرۆژەیەک لە سلێمانییەوە رادەگەیێنن
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)
Muhamad gyan | 19/08/2017 09:17:02 م
بارسا ئه مسال فت
شکستهێنان لە گواستنەوەی کۆتینیۆ و دێمبلی ئاراستەی بارسا دەگۆڕێت
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (1)
Hiwa | 19/08/2017 04:55:56 م
Slaw kak Kardo dast xosh Baba teki Zor grng bu
راوێژکارێکی ترەمپ: ئەگەری زۆرە جەنگی ئابووریمان لەبەرامبەر چین بدۆڕێنین
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا! 8 کاژێر لەمەو بەر |

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا!

كەرەستە و شێوازی نووسینی لە چی وەرگرتووە؟ زۆرتر
جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە 8 کاژێر لەمەو بەر |

جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە

رووی مووشەكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكوور لە زۆرتر
0.203 seconds