وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

بەشێک لە تەواوکارە خۆراکییەکان ماددەی مەترسیداریان تێدایە

لەلایەن سەروەر سالار 13/10/2018
مەڵتیڤیتامینەکان بەناو و شێوەی جیاوازەوە لە بازاڕدا هەن
مەڵتیڤیتامینەکان بەناو و شێوەی جیاوازەوە لە بازاڕدا هەن


رووداو-سلێمانی

ماددەی مەترسیدار لە زیاتر لە ٧٠٠ مەڵتیڤیتامین و تەواوکەری خۆراکیدا دۆزراونەتەوە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان ئاماژەیان پێناکەن، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە.


ماددە مەترسیدارەکان لە بەرهەمگەلێکی دەرمانیدا دۆزراونەتەوە کە بانگەشەکراوە گوایە سرووشتین و رۆڵیان هەیە لە بونیاتنانی ماسولکە، دابەزینی کێش و بەهێزکردنی ئارەزووی سێکسی.

توێژینەوەکە لەلایەن بەشی تەندوستی کۆمەڵ لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (جاما) بڵاوبووەتەوە.

بۆ گەیشتن بە لکۆڵینەوە لە پێکهاتەی 776 دەرمان کراوە کە بەناوی تەواوکاری خۆراکی خراونەتە بازاڕ و بانگەشەی ئەوە کراوە کە سرووشتن و بۆ وەرگرتنیشیان پێویست بە رەچەتەی پزیشک نەبووە.

دەرمانە تەواوکارە خۆراکییەکان بەم ناوانە خراونەتە بازاڕ: 45% یان بەناوی زیادکردنی ئارەزووی سێکسی، 41% بۆ دابەزاندنی کێش و 12% بۆ بونیاتنانی ماسولکە.

بەشێک لەو پێکهاتانەی کە لە تەواوکەرە خۆراکییەکاندا بوون و ئاماژەیان پێنەکراوە لەسەر قوتووەکانیان بریتیبوون لە؛ سیلدینافیل (ڤیاگرا)، سیبیوترامین (ماددەیەک کە قەدەخە کراوە چونکە رێگەخۆشدەکات بۆ جەڵتەی مێشک)،  هەروەها ماددەگەلی ستیرۆیدی کە چەندین زیانیان بۆ جەستە هەیە.

د. لویس ئارۆن، پرۆفیسۆری زیندەپاڵ و پپسپۆڕ لە رێکخستنی کێش لە نێوەندی پزیشکیی وەیڵ کۆرنێڵ، تووشی شۆک نەبووە بەم ئەنجامانە چونکە وەک ئەو دەڵێ "هیچ بەڵگەیەک نییە کە تەواوکاری خۆراکی و ڤیتامینەکان ببنەهۆی دابەزاندنی کێش، ئەوانەی کێش دادەبەزێنن دەرمانی دیکەیان تێدایە بەشێوەی شاراوە، بۆیە کاردەکەن".

پرۆفیسۆرە ئەمریکییەکە بەداخە بەوەی خەڵکی وا تێدەگەن ئەو بەرهەمانە سرووشتی و بێزیانن و نازانن چەندین ماددەیان تێکەڵکراوە کە زیانی جۆراوجۆریان هەیە.

بەشێک لەو بەرهەمانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن سرووشتین و دەبنە هۆی دابەزینی کێش، یاخود زیادکردنی ئارەزووی سیکسی و بونیاتنانی ماسولکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەفرۆشرین، بۆیە سەختە کۆنترۆڵبکرێن.

وەک پرۆفیسۆر ئارۆن دەڵێ ئەوەی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە تەنیا لوتکەی شاخە سەهۆڵەکەیە و مەترسی دیکەش لەو بەرهەمانەدا هەیە.

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت

بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ملی منداڵدان، سییەکان و زۆرتر
0.407 seconds