وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لەندەن داهێنانێکی نوێ دژی پیسبوونی ژینگە دەکات

لەلایەن هونەر رێبوار 17/4/2018
داری شار ناوی دیوارە تایبەتەکەیە
رووداو- هەولێر

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەنوێترین داهێنانیاندا دارێکی تایبەتی زیرەک دروستدەکرێت، کە دەتوانێت ژینگە لە پیسییەکانی کەمبکاتەوە. ئەمەش وەک چەکێكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە. 

لەنێو قەرەباڵخی و جەنجاڵی نێوەڕاستی لەندەن، دیوارە تایبەتەکە هاوشێوەی دارێكە و دەتوانێت شەڕی دژی پیسبوونی ژینگە بکات. 

داری شار ناوی دیوارە تایبەتەکەیە، لەلایەن دەزگایەکی تایبەت بە سەوزکردنی شار دروستکراوە، توانای دارەکە لە پاککردنەوەی ژینگەدا هێندەی 275 داری گەورەیە. 

ئەم دیوارە تایبەتە زیندووە، پڕکراوە لە قەوزە کە بەشێوەیەکی سرووشتی پێکهاتە پیسەکان لە ژینگەی هەوایی دەردەهێنن. بەجۆرێك بەرهەمهێنەرانی دارەکە دەڵێن لانیکەم 30%ی پیسبوونی ژینگە کەمدەکاتەوە. 

سوخبیر سیشو، خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێ داری شار لەڕێگەی بەکارهێنانی قەوزە هەوا پاکدەکاتەوە.

قەوزە رووەکی لوولەیین، هیچ رەگیان نییە و هەموو خۆراک و ئاو لە ژینگە وەردەگرن، ئەمەش وەک پاککەرەوەیەکی گونجاو کاردەکات. 

ئەم دارە سرووشتییە بە یەکەم فلتەری زیندەگیی زیرەک دادەندرێت لە جیهاندا. رووبەرەکەی نزیکەی 3.5 مەتر دووجایە، لە لەندەن بۆیەکەمجار خرایە کار. 

خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەکە دەڵێت دەتوانن ئەم دیوارە تایبەتانە لە دەروازەی قوتابخانەکان، لە نێو وێستگەی شەمەندەفەر و لە بەردەم ئۆفیس و دووکانەکان دابنێین. 


سوخبیر سیشو، خاوەنی بیرۆکەکە هەروەها دەشڵێت: "مەحاڵە بتوانین هەوای تواوی شارەکە پاکبکەینەوە، هیچ تەکنۆلۆژیایەک نییە بۆ ئەمە، بۆیە فۆکەسمان لەسەر دروستکردنی شوێنی تیبەتی ژینگە پاککەرەوەیە، بۆ ئەو ناوچانەی خەڵک هاتوچۆیان لێدەکات". 

جگە لەوەی قەزە پیسکەرەکانی ژینگە هەڵدەمژێت، دەتوانێت لە هەناسەدانی خۆیدا ئۆکسجین بەرهەمبهێنێت و دووبارە بیخاتە هەواوە. لەپاڵ ئەم دارەدا تانکییەکی ئاو هەیە کە راستەوخۆ دەتوانێت رووەکە قەوزەکان ئاوبدات. 

خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێت: "ئێمە لێرە قەزەکانمان هەن، ئەوانەش رووەکی داپۆشەن بۆ قەوزەکان، قەوزەکان کاتێك هەوا بەسەریاندا دەڕوات، پیسکەرەکان هەڵدەمژن، دواتر بەم پرۆسەیە کە دووبارە دەبێتەوە، ژینگە لە پیسبوون پاکدەکەنەوە". 

ئەمە تەنیا دیوارێكی زیندوو نییە، ئەمە دیوارێكی زیرەکیشە. ئەمە لەگەڵ چەند پێوەرێكی دیکە بەستراوە، دەتوانێت پێوانی ئاستی پیسبوونی ژینگە، ئاستی با، پلەی گەرمی و هەورەکان بکات. 

سوخبیر سیشو روونیدەکاتەوە: " لە هەردوو لای دیوارەکە چەندین هەستەوەرمان هەن، پێوانی پیسبوونی ژینگە لە هەردوولا دەکەن، لەنێو دارەکان پێوەرمان هەن بۆ پێوانی ئاستی تەندروستی دارەکان، بۆ پێوانی ئاستی ئاو، خێرایی با، پلەی گەرمی و هەورەکان". 

بەگوێرەی راپۆرتێك لە ساڵی 2016، نزیکەی 92%ی خەڵکی لە جیهاندا لەو ناوچانە دەژین کە پیسبوونەکەیان ئەو سنوورەی تێپەڕاندووە، کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک ژینگەی تەندروست دیاریکردووە. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ژینگە
964 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات

ساڵانە زیاتر لە 4 ملیۆن زیارەتکار لەڕێگەی زۆرتر
ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟ 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟

گوێ لە مۆسیقا دەگرێ و حەزی لە پێکەنینە زۆرتر
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار 2 کاژێر لەمەو بەر |

نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار

باوكی كوڕەكە: سوپاسیان دەكەین كە تۆڵەیان زۆرتر
0.328 seconds