وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە ئاسمانەوە چەندەها ڤایرۆس دەبارنە سەرزەوی

لەلایەن سەروەر سالار 16/4/2018
رووانین بۆ جیهان لە بەرگەهەوای دەوری زەوییەوە..وێنە: ناسا
رووانین بۆ جیهان لە بەرگەهەوای دەوری زەوییەوە..وێنە: ناسا


رووداو-سلێمانی

ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر لەڤایرۆس لە چواردەوری هەوای زەویدا لە جێگۆڕکێدان، توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ ژمارەیەکی ئێجگار زۆریان وەکوو باران بەسەر ناوچە جیاوازەکانی زەویدا دەبارێن.


توێژینەوەکە بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو ڤایرۆسانە دەخەمڵێنێت کە لە زەوییەوە روودەکەنە چینە بەرزەکانی هەوا (ترۆپۆسفیر) و دواتر روودەکەنەوە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.

توێژەرەکان دەڵێن بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە لە ئاسمانەوە، رۆژانە  800  ملیۆن ڤایرۆس روودەکەنەوە زەوی، ئەگەر کەنەدا بە نموونە وەربگیرێ، ئەوە بە تێکڕا هەر هاووڵاتییەک رۆژانە 25 ڤایرۆسی ئاسمانی بەردەکەوێت!

پێشووتر تێبینیکرابوو ڤایرۆسی هاوشێوە لە ژینگەگەلی ئێجگار جیاوازی زەوی دەبینرێن، ئێستا دەرکەوتووە هۆکارەکە ئەو دابارینەی ڤایرۆسەکانە لە ئاسمانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی زەوی.

گەرد و تۆزی گەردەلوولەکان و پرژەی زەریا و دەریا و تاڤگەکان رۆژانە چەندین ڤایرۆس دەگەیێننە بەرگەهەوای زەوی، ئەو ڤایرۆسانە بە ئاسانی خۆیان بە تەنە هەڵواسراوەکانی بەرگەهەوای زەویدا هەڵدەواسن و بە دووریی هەزاران کیلۆمتر لەو بەرگەهەوایەدا دەجووڵێن بەرلەوەی دووبارە بەهۆی باران و گەدەلوولەوە رووبکەنەوە ناوچەکانی دیکەی زەوی.

واتە ئەگەری هەیە ڤایرۆسێک کە پێشووتر لە کیشوەرێک بووە و چووەتە ئاسمان، دواتر لە کیشوەرێکی دیکە خۆی ببینێتەوە.

بەکتریاکانیش هەمان جموجووڵی کیشوەربڕدەکەن بە هەمان رێوشوێن، بەڵام بە ژمارەیەکی کەمتر لە ڤایرۆسەکان.

توێژەران لە کەنەدا، ئیسپانیا و ئەمریکاوە بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی "International Society for Microbial Ecology Journal" بڵاوکردووەتەوە.


نیشانەکردن : ڤایرۆس
3678 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.407 seconds